ئۆپراسیۆنی رووبەربوونەوەی گەندەڵكاران لە عیراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیشدا هێزە ئەمنییەكان لە قەزایەكی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر پارەدا گرت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق بۆ میدیاكانی ئاشكراكرد، هێزەكانیان لە قەزای شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، لە ماڵی فەرمانبەرێكی پاڵاوگەی بێجیدا دەستیانگرتوە بەسەر زیاتر لە سێ ملیار دینار كە ژێر خاكدا حەشاری دابوون.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان جگە لەو بڕە پارەیە دەستیانگرتووە بە سەر چوار ئوتومبێلی گرانبەهاشدا.
ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە هێزە ئەمنیەكانی عیراق هەڵمەتێكی چریان بۆ دەستگیركردنی ئەو لێپرسراوانە دەستپێكردوە كە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە گەندەڵی، تاكو ئێستاش دەستبەسەر بری زیاتر لە 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلاردا داگیراوە ، ئەمە جگە لەوەی نزیكەی 30 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا گروپێكی تیرۆرستیان لە پارێزگای حەما دەستگیركرد و دەشڵێن: لە هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی سەرجەم ئەندامانی گروپەكە بەردەوام دەبن.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سوریا بڵاویكردەوە، گروپێكی تیرۆرستیان لە پارێزگای حەما دەستگیركر كردووە كە لە حەوت كەس پێكهاتوون و چەند كردەوەیەكی تیرۆرستیان ئەنجام داوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو گروپە تیرۆرستییە دەستیان هەبووە لە تیرۆركردنی هاووڵاتییەكی ناوچەی سەلحەب و گرتەی ساتی كوشتنەكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە.
ئاسایشی ناوخۆی سوریا جەختی لەوەشكردووەتەوە، لە گەڕان بەدوای سەرجەم ئەندامانی ئەو گروپەدا بەردەوام دەبن.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: ئیسرائیل لایەنی بەرپرس بووە لە کوشتنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران.
کاتس لە لێدوانەکانیدا وتی: خامنەیی، کە ئێستا رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەدەچێت، لەسەر دەستی ئیسرائیل کوژرا، چونکە ئەو دەستپێشخەری کردبوو و سەرکردایەتی پلانێکی دەکرد کە ئامانجی لەناوبردنی ئیسرائیل بوو.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد: هەر سەرکردەیەکی تر پلانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل هەبێت لەناوی دەبەین، هاوکات جەختی لەوە کردەوە: ئیسرائیل ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە هەر کاتێکدا و لە دژی هەر هەڕەشەیەک، و ئامادەیی تەواوی دامەزراوەی سەربازیی وڵاتەکەشی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سیناریۆ جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە.
کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە نێوان کەرکووک و ئەنتالیا لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزەوە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی هێڵە ئاسمانییەکاندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) وەریگرتووە، هاتووە: "کۆمپانیاکە هێڵێکی نوێی بۆ گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بەرەو شاری ئەنتالیای تورکیا کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پشووی هاوینە و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، مناف عەبدولمۆنعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: "قۆناغی نوێی کارپێکردنی ئەم هێڵە بە شێوازی دوو گەشت لە هەفتەیەکدا دەبێت، لە ڕۆژانی سێشەممە و هەینی، ئەمەش بۆ پێدانی دەرفەتی پێویست بە گەشتیاران بۆ بڕینی بلیتی گەشتەکانیان بەرەو یەکێک لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا لەسەر دەریای ناوەڕاست".
زیاتریشی وتی: "هاوتەماشا لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهەب ئەلحەسەنی، کار دەکەین بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی و پێشکەشکردنی بژاردەی گەشتی نەرمتر، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو داواکارییە زۆرەی کە لە وەرزی هاویندا لەسەر گەشتکردن هەیە".
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆببێتەوە وگفتوگۆ لەبارەی چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و سەردانەكەی زەیدی بۆ ئەمریكا دەكەن.
عامر فایز سەرۆكی فراكسیۆنی تەصمیم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێ دەكرێن، بە تایبەت پرسی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و وردەكارییەكانی سەردانەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن. هەروەها تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عیراق یەكێكی تر دەبێت لە تەوەرەكان، كە پێدەچێت تەواوكردنی بكەوێتە دوای گەڕانەوەی زەیدی لە واشنتۆن.
بە وتەی ئەو سەركردەیە، بابەتی چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان و بە بەستنەوەیان بە دامەزراوە حكومییەكان بابەتێكی تری كۆبوونەوەكە دەبێت، بە تایبەت ئەو گروپانەی رەزامەندییان دەربڕیوە تێكەڵی حەشدی شەعبی یان وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەكان ببن.
نەیمار جۆنیۆری ئەستێرەی دێرینی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی سانتۆس، دوای ماڵاواییکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ڕکابەرییەکانی مۆندیال، وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
نەیمار دوای دۆڕانیان بە ئەنجامی 1 - 2 بەرامبەر نەرویج وتی: من هەوڵم دا، و بەردەوام بووم لە هەوڵدان، هەروەها وتیشی: من کاروانی وەرزشی خۆم لێرە لە یاریگای مێتلایف دەستپێکرد، و هەر لێرەش کۆتایی پێهات. ئێستا هەموو شتێک کۆتایی هات.
بەم شێوەیە، نەیمار (تەمەن 34 ساڵ) پەردەی لەسەر کاروانێکی وەرزشی نێودەوڵەتی لادا کە 16 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردبوو، تێیدا لە کۆی 130 یاری نێودەوڵەتیدا، 80 گۆڵی تۆمارکرد و 59 گۆڵیشی دروستکرد.
ئەم ئەستێرە دێرینە وەک دووەم یاریزان کە زۆرترین بەشداریی بە درێسی بەڕازیلەوە هەبێت ماڵاوایی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات، هاوکات گۆڵکاری مێژوویی وڵاتەکەیەتی و پێش پێلێی ئەفسانەی کۆچکردوو کەوتووە.
نەیمار نەیتوانی کۆنتڕۆڵی هەستەکانی خۆی بکات دوای چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتی جامی جیهانیی تۆپی پێی 2026 کە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
بەڕازیلییەکان، کە 5 جار بوونەتە پاڵەوانی جیهان و کۆتا دانەیان لە مۆندیالی 2002ی کۆریای باشور و ژاپۆن بوو، دوای دۆڕانیان بە ئەنجامی 1 - 2 بەرامبەر نەرویج لە قۆناغی 16دا، ماڵاواییان لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە کرد.
نەیمار یارییەکەی لەسەر کورسی یەدەگ دەستپێکرد، و لە خولەکی 67دا وەک یاریزانی جێگرەوە لە شوێنی گابرێل مارتینێلی، یاریزانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هاتە ناو یاریگا.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای ئەو فرۆكەوانەی هەفتەی رابردوو دوای كەوتنی هێلیكۆپتەرێك لە دەریای عەرەب بێسەروشوێن ببوو بێ ئەنجام بووە و كۆتای هاتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە دوای گەڕانێكی فراوان لە لایەن هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی وڵاتەكەیانەوە، بڕیاریانداوە ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی ئەو دەریاوانە رابگرن كە لە یەكـی تەمموزەوە بێسەروشوێن بووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە هێلیكۆپتەرێكی جۆری ئێم ئێچ 60 ئێسی ئەمریكی پێویستی بە نیشتنەوەی ناچاری بوو لەسەر ئاو،تا ئێستا سێ كەسی تر لە تیمی هێلیكۆپتەرەكە رزگاركران و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی كەسی چوارەم بێ ئەنجام بوون.
لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا، لە سلێمانی توانرا گرێیەکی 20 سانتیمەتری لە منداڵدانی ژنێکدا دەربهێندرێت و هیوای منداڵ بونی بۆگەڕێندرایەوە.
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لە دەستکەوتێکی پزیشکیی نوێدا، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لە شاری سلێمانی، سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی ورد و دەگمەن بۆ دەرهێنانی گرێیەکی گەورە لە منداڵدانی خانمێکی تەمەن 25 ساڵ، کە قەبارەکەی دەگەیشتە 20 سانتیمەتر.
ئاماژەین بەوەشکردوە، گرێیەکە ببوە رێگر لەبەردەم پرۆسەی منداڵبوونی چارەخوازەکەدا و دوای دەرهێنانی گرێیەکە هیوای بۆگەڕێندرایەوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت؛ نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە بە سەرپەرشتی پزیشکانی پسپۆڕ (د. سۆما تاهیر و د. کانی فەرەیدون) و بە هاوکاری تیمی بێهۆشکاری و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە ئەنجامدرا.
تیمەکە توانییان بە لێهاتووییەکی بەرزەوە گرێیەکە بە تەواوی دەربهێنن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە شانە و پێکهاتەی منداڵدانی نەخۆشەکە بگەیەنن و پرۆسەکە بە سەرکەوتووییەکی بێوێنە کۆتایی هات و لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی مادە هۆشبەرەكان لە عیراق زیاتر لە 200 فەرمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەركردووە.
عەقید عەباس بەهادلی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 200 فەرمانی نێودەوڵەتییان بۆ دەستگیركردنی بازرگاكانی مادەی هۆشبەر دەركردووە.
وتیشی، ئەو دەستكەوتە وا لە عیراق دەكات ببێتە پێشەنگ لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەسەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەكەدا.
وتیشی، تائێستا چەندین تۆڕی گەورەی تاوان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر هەڵوەشێنراونەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە ناوخۆی عیراقدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی فیفای کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی کارتە سورەکەی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکا فلۆریان بالۆگانی و ئاماژەی بەوەکردوە فیفا کارێکی دروستی ئەنجامداوە و نادادپەروەرییەکی گەورەیان راستکردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە تیوتێکدا لە ترسو سۆشیال، کە خۆی خاوەندارتی دەکات رایگەیاندوە، سوپا بۆ فیفا کە کارتە سورەکەی فلۆریان بالۆگانی لابرد، ئەوان بەو کارەیان نادادپەروەرییەکی گەورەیان راستکردەوە.
بەبڕیاری فیفا، لە دوای لابردنی کارتەسورەکەی هێرشبەرەکی ئەمریکا، ئیتر دەتوانێت لە یاری قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2026بەرانبەر بەلجیکا یاری بکات.
هێرشبەرە ئەمریکییەکە، لە یارییەکەی بەرانبەر بۆسنە و هەرسک بە کارتی سوری راستەوخۆ کرایە دەرەوەی و و بەپێی یاسا دەبوو بۆ یەک یاری رابگیرێت، بەڵام لیژنەی دادوەری فیفا بە ئاماژەدان بە مادەی 27ی یاسای دیسپلین، کارتەکەی سریەوە.
هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەی هەیە و توانیویەتی لە مۆندیالی 2026 سێ گۆڵ تۆمار بکات.
عەبدولـلەتیف ئەحمەد، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم راگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە و ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت، بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم.
دەقی راگەیەندراوەکە
ئاگادارییەک بۆ موسوڵمانانی خۆشەویست و لایەنی پەیوەندی دار..
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
وەک هەموان ئاگادارن، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دوورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و ئیسراحەتیان نەکردووە، بۆیە فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگریکردن لە وتاردانم.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوون بکەمەوە:
- هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە.
- ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.
- بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم.
- ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
سپاسی بێپایان بۆ پشتگیری، دڵسۆزی و نزاکانی ئێوەی ئازیز. تکایە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن.
دكتور عبداللطيف أحمد
5 / 7 / 2026 م
لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد دەروێش، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی حەماس، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئاشتی لە نێوان ئەوان و ئەمریکادا نابێت و دان بە ئیسرائیلیشدا نانێن.
قالیباف، ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت رێڕەوی دیپلۆماسی بتوانێت دەستکەوتەکان بەهێزتر بکات و خزمەت بە پاراستن و چەسپاندنی دەستکەوتە سەربازییەکان بکات.
ناوبراو جەختیکردەوە، دانوستانەکان کاتێک سەرکەوتوو دەبن، کە وڵات ئامادەیی بەرگریی کردن بێت لە خۆی، لە کاتی دانوستانەکانیشدا ئێران جەختی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕی هاوپەیمانەکانی لە بەرەی خۆڕاگریی کردووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، هیچ ئاشتییەکیان لەگەڵ ئەمریکادا نییە و دان بە ئیسرائیلدا نانێن، بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی بەرەی خۆڕاگریی.
لایخۆشیەوە، محەممەد دەروێش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکای بە "سەرکەوتنێکی تەواو بۆ ئێران و شکستێک بۆ ئەمریکا" وەسف کرد باسی لەوەکردوە لە بەرژەوەندی بەرەی خۆراگرییە.
کۆمپانیای گشتیی نەوتی سوریا رایگەیاند، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی یەدەگی وێستگەکانی سووتەمەنی و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشکردن، زیاتر لە حەوت ملیۆن لیتر بەنزینیان رەوانەی تەواوی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە کردووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی ب کردووە کە بە شێوەی 24 سەعاتی لە رێگەی سێ دەوامی یەکبەدوایەکەوە کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ لە هەردوو مادەی بەنزین و گاز..
کۆمپانیاکە رونیشیکردەوە، تەنیا لە یەک رۆژدا 305 تانکەری بەنزین لە هەردوو ناوەندی دابەشکردنی "بانیاس" و "حومس"ەوە بەڕێکەوتوون، کە بڕی هەر بارێکیان 24 هەزار لیتر بووە؛ بەمەش کۆی گشتیی سووتەمەنی نێردراو گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 320 هەزار لیتر.
کۆمپانیاکە جەختیکردوەتەوە، پشتبەستن بە بەرهەمی پاڵاوگەکانی ناوخۆ و هاوردەکردنی دەرەکی، بەشێکن لە پلانە لۆجستییەکانیان بۆ جێگیرکردنی رەوشی دابینکردنی وزە و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی دانیشتووان و کەرتە خزمەتگوزاریی و بەرهەمهێنەرەکان لە سوریادا.
ئەمە لە کاتێكدایە ماوەیەک لە تەواوی سوریا، کێشی کەمی سوتەمەنی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندینجار هاووڵاتیان گردبونەتەوە و نارەزایەتییان دەربڕیوە، کە جگە لە کەمی سوتەمەنی بەرزی نرخەکەشی بوەتە بارگرانییەکی تر بۆ ژیانی رۆژانەیان.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بەبێ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی سەربازی و چەکداماڵین لەو ناوچەیە سەرناگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دانیشتوانی غەززە دەتوانن بڕیار لەسەر مانەوە یان جێهێشتنی خاکەکەیان بدەن، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە نابێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشە ئەمنییەکان لە غەززەوە کەمبوونەتەوە و دروستکردنی ناوچەی پاراستن یارمەتیدەر بووە بۆ سەقامگیرکردنی ئەم رەوشەی ئێستا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ئەوەشیخستوەتەڕوو، بەهۆی باشبونی رەوشی ئەمنییەوە خواست لەسەر خانووبەرە لە ناوچەکانی نزیک لە غەززە زیادی کردووە و دوپاتیکردەوە، ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی سەربازی و داماڵینی چەک لەو ناوچەیە.
لەبارەی لوبنانیشەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت؛ سوپای وڵاتەکەی شەرعیەتی هەیە کە بە درێژایی "هێڵی زەرد" لە باشووری لوبنان ئامادە بێت و ئاشکراشی کرد، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل نەکردووە خۆی بەدور بگرێت لە هەنگاونان بەرانبەر هێرشەکانی حزبوڵا و لەناو بردنی پێگە و تونێلەکانی.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، تیمی کۆمپانیای هابیکا کۆبوەتەوە و بەدواداچونی کردوە بەدواداچونی کردوە بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی هەردوو پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و هێڵی 3ـی دوکان – سلێمانی، جەختیشی کردوەتەوە لە تەواو کردنی پرۆژەکان لە وادەی خۆیاندا.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاریداوە لەسەر خەرجکردنی بەشێک لە بودجەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و دەسخۆشیشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار کردوە، چونکە سەرکەوتوانە کارەکان جێبەچێ دەکەن.
هەروەها جەختیشیکردوەتەوە، بۆ ساڵی 2026 پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کارە لە پێشینەکانیان دەبێت و پێویستە ئەو پڕۆژەیە لە وادەی خۆیدا تەواو بکرێت.
جێی باسە، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە ساڵی 2024وە بە گوژمەی 139 ملیار دینار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لە ماوەی 730 رۆژدا تەواو بکرێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە جگە لەوەی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ بە یەکجاری چارەسەر دەبێت، کەرتی کشتوکاڵ لە قەزاکە دەبووژێنێتەوە و زیاتر لە 30 گوندی ناوچەکەش لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند،دەست دەکەن بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە؛ ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێڕیاریەکان تەواو دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواو کردنی رێکارەکان، رۆژی دووشممە(6ـی 7ـی2026) دەست دەکەن بە دابەشکردنی هاوکارییەکە بەسەر پێشمەرگەکاندا.