بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ محەمەد ئشتییە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڵەستین و د. ئەحمەد مەجدەلانی، ئەمینداری گشتیی بەرەی خەباتی جەماوەریی فەڵەستین کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، خەڵکی فەڵەستین بە گشتی و غەززە بە تایبەتی شایستەی ئەوەن ژیانێکی سەقامگیریان بۆ دابینبکرێت و کۆتایی بهێنرێت بەم دۆخە ناهەموارەی تێیدا دەژین.
لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڵەستین سوپاسی هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد. هەروەها وتی، سەرۆک مام جەلال لە پەرەپێدانی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رۆڵێکی کاریگەریی گێڕاوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباری هەڵاتوو لە یاسا کە پەیوەندییان بە تاوانێکی کوشتنەوە هەیە لە پارێزگای دهۆک، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی دەستگیرکران.
بەپێی راگەیاندراوی ئاسایش، تۆمەتباران لە ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییەکیان کوشتووە و دواتر هەڵاتوون. ئاسایشی سلێمانی، دوای چاودێری و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لە رێکەوتی 19ی ئابی 2025 و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیویانە هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن کە بە مەبەستی خۆحەشاردان روویان لە سلێمانی کردبوو.
لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکەیان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.
سێ وڵاتی ئەوروپی (فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە رەسمی رایانگەیاند کە میکانیزمی "پڕوپاگەندەیی" (snap-back)یان دژی ئێران چالاک کردووەتەوە، کە رێگە بە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر تاراندا دەدات. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئێران ئامادەیی نیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
فەڕەنسا: دەرگای دیپلۆماسی دانەخراوە:
جین نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، رایگەیاند کە چالاککردنەوەی ئەم میکانیزمە بە مانای کۆتایی هاتنی دیپلۆماسی نایەت. وتیشی: "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی سوود لەو ماوەی 30 رۆژە وەرگرین کە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا دەکاتەوە". بارۆ جەختی لەوە کردەوە کە پابەندی دیپلۆماسین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.
ئەڵمانیا: قۆناغێکی نوێی دانوستانەکان:
لای خۆیەوە، یۆهان ڤادیفۆل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند کە چالاککردنەوەی ئەم پرۆسەیە لەوانەیە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە دانوستانە دیپلۆماسییەکان. داوای لە ئێران کرد کە هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکات و پابەند بێت بە دانوستانەکانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
هۆکاری چالاککردنەوەی میکانیزمەکە:
سێ وڵاتەکەی ئەوروپا ( ناسراو بە ترۆیکای ئەوروپی) ئەم هەنگاوەیان نا دوای ئەوەی گفتوگۆکانی جنێف لەگەڵ ئێران هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی نەبوو. بەپێی زانیارییەکانی "ڕۆیتەرز" و "ئەکسیۆس"، ئێران هیچ پێشنیازێکی کۆنکرێتی نەخستووەتە روو بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەتۆمییەکان.
داواکارییەکانی ئەوروپا لە ئێران:
دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی.
رێگەدان بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ گەیشتنی تەواو بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
رێگەدان بە گەیشتن بە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە رێژەی %60.
داواکارییەکانی ئێران:
دانوستان نەکردن لە ژێر فشاردا.
وەرگرتنی گەرەنتی کە لە کاتی گفتوگۆکاندا هێرشی سەربازی نەکرێتە سەر.
وەرگرتنی قەرەبووی دارایی بۆ زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
داننان بە مافی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکەکەی.
ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان:
پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە گوشارێکی ئابووری زیاتر لەسەر تاران دروست بکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئێران. جێگای ئاماژەیە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، پێش چەند رۆژێک گومانی لە سوودەکانی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا دەربڕیبوو، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئاڵۆزبوونی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەوروپا.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی 8ـی 2025، پێشوازی لە وەفدێکی فەلەستینی بە سەرۆکایەتی محەمەد ئەشتیە سەرۆک وەزیرانی پێشوو کرد، ئەوەش لە پەراوێزی کۆنگرەی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی لە جیهانی عەرەبیدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد، و لە دیدارێکدا بارودۆخی دڵتەزێن و کارەساتباری گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و لە فەلەستین بە گشتی تاوتوێ کرا.
سەرۆک کۆمار جەختی لە هاوپشتی و پشتیوانی عیراق، حکومەت و گەل، بۆ گەلی فەلەستین کردەوە، و پێویستی یەکخستنی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان و گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی بەرامبەر بە دەستدرێژی و سیاسەتی کوشتن و برسی کردن دژی هاوڵاتیانی سڤیل و ژنان و منداڵان و پیر و پیاوان دووپاتکردەوە، هەروەها کاریش لەسەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆیی و پزیشکی و خۆراکییەکان بە هاوڵاتیان بکات بە شێوەیەک کە پێداویستییەکانیان دابین بکات.
لای خۆیەوە، محەمەد ئەشتیە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ فەخامەتی سەرۆک کۆمار دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی فەخامەتی و هەڵوێستی عیراقی کرد لە پشتیوانیکردنی فەلەستین و مافە ڕەواکانی گەلەکەی.
وەفدەکە قەڵغانی فەلەستینیان بەخشییە فەخامەتی سەرۆک کۆمار بۆ هەڵوێستە دیارەکانی لە پشتیوانی و پشتگیریکردنی دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین.
`
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) کرد کە پێکهاتبوون لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان، جەنگیز چاندار و بەردان ئوزتورک، پەرلەمانتارانی دەم پارتی.
لە دیدارێکدا کە د. جوان ئیحسان و د. یوسف گۆران، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، جەخت لە هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەم پارتی کرایەوە.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد و وتی، ئێمە پابەندین بە رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ بەرەوپێشبردنی برایەتی و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە چڕدەکەینەوە، چونکە ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات.
کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، وەفدی پارتی دەم هیوایان خواست لە زووترین کاتدا فڕۆکەخانەکە بکرێتەوە.
دەقی وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لەلایەن دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی بۆردی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازی حزبە سۆسیال دیموکراتەکان و سەرۆکی چوارچێوەی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان؛ خوێندرایەوە.
دەقی وتارەکە:
بهناوی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیژنهی باڵای رێكخستنی كۆنفرانس بەخێرهاتنی سهرجهم میوانە بەڕێزەکان، شاندەکان، سهركردهی پارته سیاسییهكان و هەڤاڵان لە سەرانسەری جیهانی عەرەبی و دەرەوە دهكهین.
بهخێربێن بۆ كۆنفرانسی سۆسیال دیموكرات له جیهانی عهرهبیدا، ئامادهبوونتان لێره نیشانهی هاودهنگی و هاوههڵوێستی ههموومانه بهرامبهر بە خهباتی دیموكراسی و حوكمرانی باش.
ئهمرۆ سلێمانی و ههرێمی كوردستان باوهشیان بۆ رووداوێكی مێژوویی گهوره كردۆتهوه له مێژووی خهباتی ناوچهكه لهپێناو دیموكراسییدا. ئهم میواندارییه سلێمانی دهكاته قهڵایهكی گهوره لهسهر ئاستی رۆژههڵاتی ناوهراست بۆ پاراستنی پرهنسیپه دیموكراسییهكان و پێشهنگ كردنی خهباتی مهدهنی.
پێزانینێكی قوڵمان ههیه بۆ دهستنیشانكردن و متمانهدان به سلێمانی بۆ بهڕێوهچوونی كۆنفرانسهكه، ئهمه نیشانەی زیندوویی سلێمانییە، ههروهها دهرخهری گرنگی پێگهی سیاسی ههرێمی كوردستانیشه لهچوارچێوهی خهباتی دیموكراتیدا.
سهرمهشقی ئەم دهستكهوته مێژووییه بۆ ههرێمی كوردستان به شانازییهوه یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه تێكرای تهمهنی خهباتكردن بووه بۆ بهدیهێنانی دیموكراسی بۆ گەلانی عێراق بهگشتی و ههرێمی كوردستان به تایبهتی. دهمانهوێ لهرێگهی ئهم كۆنفرانسهوه ههرێمی كوردستان بخهینه سهرنهخشهی خهباتی دیموكراسی.
مێژوو سهلماندوویهتی یهكێتی توانیوییهتی ببێته دهنگێكی زیندووی خهباتی مهدهنی خهڵكی ههرێمی كوردستان له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتیدا، لهم چوارچێوهیهدا یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئهندامێكی كارای دوو هاوپهیمانی زۆر گرنگه، ئهوانیش هاوپهیمانی پێشكهوتووخواز، لهگهڵ هاوپهیمانی سۆسیال دیموكرات له جیهانی عهرهبیدا.
دیدگای رابردوو و ئێستا و ئایندهی یهكێتی بریتیه له؛ بنیاتنانی كۆمهڵگهیهكی دیموكراسی و فهراههم كردنی ئازادی بۆ تاك، دادپهروهری بۆ كۆمهڵگه. یهكێتی له ههر كوێ بێت، ئهوا لهوێ مافهكانی ژنان بهتهواوی پارێزراوه، گهنجان بهوپهری توانای خۆیان خزمهتییان كردووه، پێكهوهژیانی ئاشتیانه بەرزترین بەهای هەبووە .
یهكێتی نیشتمانیی كوردستان ههر لهیهكهم رۆژی دامهزراندنیهوه خهبات بۆ ئازادی و دیموكراسی و مافی چارهی خۆنوسین له بهها نهگۆرهكانی بووه. رۆڵێكی كاریگهری ههبووه لهسهر دامهزراندنی سهرجهم ئهم دامهزراوانهی كار بۆ بهدیهێنانی حوكمرانی باش دهكهن.
لهرێگهی ئهو كۆنفرانسهوه دهمانهوێ بڵێین سۆسیال دیموكرات بیرێكی زیندووه و ههمیشه نوێدهبێتهوه، مام جهلال كه رێبهرێكی دیاری ئهم بیرهیه، بڕوای تهواوی ههبوو به كاركردن لهپێناو ئاشتی و سهقامگیری، رێبازی مام وهك میراتێكی سیاسی بۆمان دهمێنێتهوه و دەیكهینه بهرنامهی كاركردنمان.
ئێمهی یهكێتی هاوشانی ههموو پارته سۆسیال دیموكراتهكان، بهردهوام كار لهسهر برهودان به كهلتوری دیالۆگ و دانوستانی ئاشتیانه دهكهین. ههر پرۆژهیهكی ئاشتی بزانین دهبێته مایهی سهقامگیری بۆ ژیانی هاوڵاتیان، ئێمه بهوپهری توانامانهوه پشتگیری دهكهین.
ئهنجامدانی ئهم كۆنفرانسه لهم ساتهدا بۆ ههموومان گرنگه، چونكه له قۆناغێكی ههستیارداین، گۆرانكاری جیۆپۆلیتیكی بهرچاو روویانداوه، پێشهات و ههرهشهی ئهمنی نهخوازراو رووی لهناوچهكه كردووه، جەنگ و کوشتار و ماڵوێرانی ماندوو و نیگهرانی كردووین، بۆیه ههموومان پێویستمان به هاوكاریی ناوچهیی ههیه بۆ رووبهرووبونهوهی ئهو ئاستهنگه هاوبهشانهی رووبهرووی ههموومان دهبێتهوه.
نوێنهری سهرجهم پارت و بزوتنهوه و رهوته سیاسییهكان...
دهرفهتێكی زێرینمان هاتۆته پێش، ئێمهی هێزه پێشكهوتنخوازهكان و ئهندامانی سۆسیال دیموكرات، دهست لهناو دهست، لهرێگهی سود وهرگرتن له ئهزموونی یهكتر، ههر یهكهمان سیستهمی حوكمرانی له ووڵاتهكانمان لهسهر بنهما دیموكراسیهكان بنیات بنێین.
با ئهم كۆنفرانسه بكهینه پردێك بۆ ئهوهی خهباتمان لهپێناو دیموكراسی له سنورێكی بهرتهسكدا نهمێنێتهوه. چونكه سهركهوتنی پرۆسهی دیموكراسی له ههر ووڵاتێك، دهبێته دهستكهوتێك بۆ ههمووان، وهك چۆن شكست و پاشهكشهی دیموكراسی بۆ ههموومان مایهی نیگهرانییه.
ئاینده لهدهست خۆمانه، ئێمه خۆمان بریاردهدهین كۆمهڵگهو سیستهمی حوكمرانیمان بهرهو كێ بروات. دهتوانین داهاتوویهكی نوێ بۆ نهوهی تازه بنیات بنێین لهسهر بنهمای یهكسانی و ئازادی و دادپهروهری كۆمهڵایهتییهوه. هیوادارین لهم كۆنفرانسهدا سهرجهم كۆبوونهوهو گفتوگۆكان بهرههمداربن.
هیوادارم له رۆژانی كۆنفرانس كاتێكی خۆش له كهشی رۆشنبیری و ئارامی سلێمانی بهسهر ببهن.
بهم میوانداریكردنهی سلێمانی و یهكێتی، پهیامی ئهوه دهگهیێنین كهوا دیموكراسی و ئاشتی بهردی بناغهی گهشهسهندن و ئاسایشن، تهنها له كوردستان نا، بهڵكو لهههموو ناوچهكهو جیهانیش.
له كۆتایییدا دووباره بهخێرهاتنی گهرمی ئێوهی ئازیز دەکەم و دهمهوێ ئهوه دوپات بكهمهوه كهوا (تهنها بهیهكهوه دهتوانین داهاتووی كۆمهڵگهكانمان سهقامگیر بكهین لهرێگهی جێگیركردنی بهها دیموكراسییهكان و بهدی هێنانی ئاشتی و دادپهروهری بۆ ههمووان.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی بۆردی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی حزبە سۆسیال دیموکراتەکان و سەرۆکی چوارچێوەی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا.
سەرۆک بافڵ باسی لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و وتی، گفتوگۆکانمان بەردەوامە و هەوڵدەدەین هەمووان بە رێککەوتنەکانەوە پابەندبن تاوەکو گرفت بۆ مووچە دروست نەبێت.
دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات.
دووهەمین رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بەکردار هەوڵدەدەین بۆ سەرکەوتنی دیموکراسی، هاوکات خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات مەترسییە بۆ ئەو پڕۆسەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی چەندین ئالنگاری دەبێتەوە و دەمانەوێت پێکەوە پەیامی ئاشتی بە جیهان بگەیەنین.
وتیشی، پێویستە لە ناوخۆدا یەکڕیز بین و ئێمە دەزانین هێز لە یەکێتیدایە، بەکرداریش هەوڵدەدەین بۆ سەرکەوتنی دیموکراسی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، شاری سلێمانی مێژوویەکی پڕشنگداری هەیە لە دیموکراسیدا و سلێمانی شاری دیموکراسییە.
دەمانەوێت بەیەكەوە پەیامی ئاشتی بە جیهان بگەیەنین، هەروەها دەزانین باجی جەنگ و خەڵاتی ئاشتی چییە، بافڵ جەلال تاڵەبانی وا دەڵێت.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکراشیکرد، هەموو گرژییەکان دەکرێت بە ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر بکرێن.
شارهوانی سلێمانی ناوی ژمارهیهك فهرمانبهری سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردهوه كه ئهمڕۆ پێنجشهممه 28ی8ی2025 بهشێوهی تیروپشكی ئهلیكترۆنی زهوییان وهرگرتووه.
دووهەمین رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، کەتێیدا هەر یەک لە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتار پێشکەشدەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان بەشدارن لە کۆنفڕانسەکە و تێیدا سەرکردەکانی سۆسیال دیموکرات کە ئەندامن تاوتوێی رەوشی ناوچەکە دەکەن.
وتیشی، ئەمڕۆ د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێک پێشکەش دەکەن و لە کۆنفڕانسەکەدا رەوشی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ بێت لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و سیاسی چونکە کۆمەڵیک سەرکردەی وڵاتان لە سلێمانین و بەشدارن لە کۆنفڕانسەکە، ئاسایشی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ داهاتوو تەوەرەی سەرەکی دووهەمین رۆژی کۆنفڕانسەکە دەبێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، ئەمڕۆ بەشداری لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبیدا کرد، کە لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بە هاوکاری هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازانە کە سەرکردەی حزبە پێشکەوتنخوازەکان و رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لەخۆدەگرێت بەڕێوەچوو.
خانمی یەکەمی عیراق لە وتارەکەیدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگی ئەم کۆنفرانسانە بۆ باشتر تێگەیشتنە لە یەکتر و دروستکردنی پاڵپشتی راستەقینەی یەکترە کە ئەمەش دەبێتە مایەی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی برینەکان، هاوکات تیشکی خستەسەر پێویستی کۆکردنەوەی دیدگاکان سەبارەت بەو کێشانەی کە رووبەڕووی گەلان دەبنەوە و ویستەکان بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانمان.
شاناز ئیبراهیم جەختیکردەوە، کە لایەنێکی سیاسی وشەی "دیموکراسی"ی بۆ ناوەکەی زیاد کردووە گرنگ نیە بەڵکو پێویستە کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەم وشەیە بکەنن ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو بێدەنگییە نێودەوڵەتییەی کە خۆی سەرکزکرد لە ئاست شاڵاوەکانی ئەنفال و بۆردومانکردنی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی و گۆڕە بەکۆمەڵەکان هاوکات بۆسنەش بۆردومان نەدەکرا و کۆمەڵکوژییەکانی رواندا و شەنگالیش رووی نەدەدا. هەموو ئەم کارەساتە مرۆییە، و ئەوەی ئێستا ژنان و منداڵان لە غەززە روبەروی دەبنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی جیهان.
خانمی یەکەم جەختیکردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێستی جددی بۆ پاراستنی شکۆمەند و مافەکانی مرۆڤ بگرنەبەر، ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنان لەسەر دەستی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش تاوانی گەورەیان دەرحەق کراوە کە وەک کاڵا و غەنیمەتی شەڕ لە بازاڕەکانی رەقە و دێرەزۆر و موسڵ فرۆشران.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ژنان قورسترین باج دەدەن و رووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگ دەبنەوە لە شەڕدا، داوای لە زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە کرد کە هەمان دیدگا و خەمی هاوبەشیان هەیە لە کاتی کارەسات و تاوانە گەورەکاندا بێدەنگ نەبن و یەکگرتوو بن لە دژی شەڕ و کوشتار.
ژنانی بەشداربوو پێزانینی خۆیان بۆ ئامادەبوون و بەشداری خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆنفرانسەکەدا دەربڕی، بەو پێیەی ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی عێراق و کوردستان هەنگاوی بەرهەمداریان لە پێشخستنی کارەکانی ژناندا ناوە.
راما ئەجێنسی چالاکییەکی بۆ پڕبینەرترین کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان رێکخست و کوردسات وەک پڕبینەرترین کەناڵی گشتی هەڵبژێردرا.
رێبوار عوسمان بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەو راپرسییەی ئەنجامیانداوە پێنج هەزار فۆرمیان لە سەرتاسەری کوردستان دابەشکردووە، کە لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراک دابەشکردنەکە ئەنجامدراوە.
وتیشی، راپرسییە لەسەر بنەمای زانستی بووە و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان فۆرمەکان بەسەر هەموو چین و توێژەکان دابەشکراوە.
رێبوار عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای راپرسییەکە فۆرمەکان کۆکراوەتەوە و دواتر و دەنگەکان جیاکراوەتەوە و ریزبەندی کەناڵەکان دیاری کراوە.
بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی پیرۆزبایی لە کەناڵی کوردسات کرد، کە وەک کەناڵێکی گشتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە.
جێگەی ئاماژە، کەناڵی کوردسات هەمیشە لەگەڵ روداو و پێشهاتەکاندا بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە و لە روی کۆمەڵاتیشەوە، هەمیشە بەها ئەخلاقیەکانی پاراستووە و بەپێی ئیتیکی رۆژنامەنووسی کاری کردووە.
لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبی کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتییەوە خوێندرایەوە.
دەقی وتارەکە
میوانە بەڕێزەکان و بەشداربووانی بەڕێز،
بە شەرەفێکی زۆرەوە بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم بۆ شاری سلێمانی شاری ڕۆشنبیری و خۆڕاگری و پێشکەوتنمان.
بە درێژایی مێژووی ئێمە ژنانی کورد قورسایی زۆر گەورەتر لە پشکی خۆیان هەڵگرتووە. ئەوان بڕبڕەی پشتی بنەماڵەکانمان و پارێزەری کولتوورەکەمان و پارێزەری خاکەکەمان بوون. لە سەختترین ساتەکاندا، لە شاخەوە بۆ شارەکان، لە بەرەکانی شەڕەوە تا ماڵەکانمان، ژنان شان بە شان لەگەڵ پیاوان وەستاون، زۆرجار قوربانی زیاتریان داوە.
ئەمڕۆ کە باس لە پێشکەوتن و دیموکراسی و دادپەروەری دەکەین، دەبێت دان بەوەدا بنێین کە هیچیان بەبێ بەشداری تەواوی ژنان مومکین نییە. کۆمەڵگایەک کە ژنان بێدەنگ بکات، یان قوربانیدانەکانیان پشتگوێ بخات، ناتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت.
دەمەوێت ڕێز لە هەموو ژنێکی کورد، دایکی شەهیدان، ئەو ژنانەی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی ئێمەدا خەباتیان کردووە، ئەو ژنانەی کە لە سیاسەت و پەروەردە و کۆمەڵگەی مەدەنیدا پێشەنگن، بگرم. ئازایەتی و خۆڕاگری ئێوە نەک هەر جێگای شانازییە بۆ گەلی کورد، بەڵکو ڕێنیشاندەرێکە بۆ داهاتوومان.
پێویستە پابەندبوونمان ڕوون بێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، بۆ کردنەوەی هەموو دەرگایەکی دەرفەت و دڵنیابوون لەوەی کە قوربانیدانی ژنانی کورد بە یەکسانی و ڕێزێکی ڕاستەقینەوە ڕێزیان لێدەگیرێت.
ژن و پیاو پێکەوە کوردستانێکی بەهێزتر و ئازادتر و دادپەروەرتر بنیات دەنێین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان
لەسەر بانگهێشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت.
كۆنفرانسەكە لە 27 تاك 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ، یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەش تایبەت دەبێت بە ژنان و هەر ئەمڕۆ سەرۆكی ژنانی رێكخراوی سۆسیال دیموكرات و جێگیرەكانی هەڵبژردرێت، هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق وتارێك لە بارەی رۆڵی ژنان پێشكەش دەكات.
بڕیاریشە لە رۆژی دووەمی كۆنفراسەكەدا، د. لە تیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و چەندین كەسایەتی سیاسی و ئەندامی ئەو رێكخراوە لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكاو ئەوروپا بەشداری تیدا دەكەن وتار پێشكەش بكەن.
هەر بە پێی ئەجێندای كۆنفرانسەكە لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا چەندین تەوەر تاوتویی َدەكرێن لەوانە گەنجان و ژنان و سیاسی و كلتور چەندین بابەتی دیكە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاندووە کە نیازی وایە لەمەودوا داوای سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی کوشتن لە شاری واشنتۆن دی سی بکات.
ناوبراو ئەم لێدوانەی لەکاتی کۆبوونەوەیەکی ئیداری لە کۆشکی سپیدا، و پێی وایە سزای لەسێدارەدان دەتوانێت "ڕێگر"بێت لە کەمکردنەوەی تاواندا.
ترەمپ پێشتر رەوشی پایتەختی ئەمریکای بە "بێ یاسایی" وەسفکردبوو. بە وتەی ناوبراو، ئەم وەسفە دەتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەت و رێکارە هاوشێوەکان لە شارەکانی دیکەی وەک شیکاگۆ و باڵتیمۆر.
لەگەڵ ئەوەشدا، موریێل باوزەر، سەرۆکی شارەوانی واشنتۆن، بانگەشەکانی ترەمپی لەبارەی زیادبوونی تاوان رەتکردووەتەوە. باوزەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامارەکانی تاوان لەم شارەدا دوای گەیشتنی بە لووتکە لە ساڵی 2023، ئێستا کەمی کردووە.
ئەم بڕیار و لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن، وەزارەتی دادی ئەمریکا جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لەسەر ئاستی فیدراڵی راگرتبوو.