هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند، سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هیچ هەوڵێک لە ئارادا نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ بازاڕەکانی جیهان.

ئەو سەرچاوەیە بە کوردسات نیوزی وتووە، "لە ئێستادا تەواوی بەرهەمی کۆمپانیاکە کە رۆژانە دەگاتە 350 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکوک، خەباز، جەمبور و بای حەسەن، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ بەکاردێت و هیچ بڕێکی لێ هەناردە ناکرێت."

سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە "هیچ ئەگەرێک نییە" لە ئێستادا بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاشکرای کرد کە پلان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە هەڵکەندنی یەکەمین بیری نەوتی لە سنووری قەزای کفری بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی گەشتوگوزار، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا پابەندبوونی دەستەکەی بە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار وەک پایەیەکی گەشەسەندنی بەردەوام دووپاتکردەوە.

ئەمەل جەلال رایگەیاند، درووشمی ئەمساڵی رێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی "گەشتوگوزار و گۆڕانکاریی بەردەوام"ـە، جەختیشی کردەوە کە "گەشتوگوزار پردێکە لە نێوان گەلان و بزوێنەری دەرفەتی ئابوورییە."

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، کەرتی گەشتوگوزاری هەرێم "وەرچەرخانێکی مێژوویی" بەخۆیەوە بینیوە لە روی ژێرخان و زیادبوونی پڕۆژە گەشتیارییەکانەوە، هەروەها سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان پابەند کراون بە بەکارهێنانی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی.

سەبارەت بە پلانی داهاتوو، ئاشکرای کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان کاردەکەن بۆ ئامادەکردنی "رێبەرێکی تایبەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەری گەشتیاری"، هاوکات رێکخستنەوەی پیشەی رێبەریی گەشتیاریش کراوەتە کاری لەپێشینەیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا. بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەن:

  • هەولێر: 35

  • سلێمانی: 34

  • دهۆک: 34

  • کەرکوک: 37

  • گەرمیان: 37

  • هەڵەبجە: 35

  • زاخۆ: 35

  • ئاکرێ: 34

  • سۆران: 33

  • ئامێدی: 30

  • حاجی ئۆمەران: 22

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك كۆماری عیراق دەڵێت، هەرێمی كوردستان و عیراق لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆوە.

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فرانس 24 رایگەیاند، مانەوە و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بەپێی رێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان دەبێت و لەئێستاشدا عیراق گەیشتووەتە قۆناغێك پێویستی بە هێزی بیانی و ئەمریكا نییە و دەتوانێت شەڕی تیرۆر بكات و پارێزگاری لە ئاساسیش و ئارامییەكەی بكات.
وتیشی، گروپی تیرۆریستی داعش بە تەواوەتی تێكشكاوە و سەرجەم سنورەكانیش كۆنترۆڵكراون و بە وردی چاودێری جوڵەی گروپە تیرۆرستییەكان دەكەن.

سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاند، هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان لە دانوستان و گفتوگۆ بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان و دوایین هەوڵیشیان رێككەوتن بووە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆریی کەرکووک-جەیهانەوە بە سەرکەوتوویی دەستیپێکردەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ماوەیەکی درێژ لە راگرتنی پرۆسەکە دێت و بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەمە لە کاتێکدا دێت هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عیراق، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی رووبدات.

وتیشی، ئەو هەنگاوە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزەکانی خۆی لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ "راوێژکردن" بانگهێشتی تاران کردەوە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هەوڵەکانی روسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا شکستی هێنا.

تەلەڤیزیۆنی رەسمی ئێران رایگەیاند: "دوای جووڵە نابەرپرسانەکەی سێ وڵاتە ئەوروپییەکە بۆ کاراکردنەوەی بڕیارە هەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، باڵیۆزانی ئێران لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو بۆ راوێژکردن بانگهێشتی تاران کرانەوە."

رۆژی هەینی، روسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایش نەیانتوانی پڕۆژەبڕیارێک بۆ دواخستنی گەڕانەوەی سزاکان بۆ ماوەی شەش مانگ تێپەڕێنن. لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە، تەنها 4 وڵات دەنگیان بۆ پڕۆژەکە دا، لە بەرامبەردا 9 وڵات دژی وەستانەوە و دوو وڵاتیش دەنگیان نەدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیارە هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاتژمێر 8:00ی شەوی ئەمڕۆ شەممە بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا بەسەر ئێراندا بسەپێنرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن، یەکەم بڕ لە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان کە بە "یەک مەتر سێجا" مەزەندە دەکرێت، لە خاڵی سنووریی فیشخابورەوە گەیشتە بەندەری جەیهانی تورکیا.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز، رایگەیاند: نەوتەکە بە رەسمی لەلایەن لایەنی تورکییەوە وەرگیراوە، ئەمەش وەک نیشانەی کاراکردنەوەی بۆریی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هەناردەکردنەوە دادەنرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکردەوە. ئەمەش دوای رێککەوتنێکی نوێ دێت کە حکومەتی هەرێم، حکومەتی عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی پێکەوە گرێداوە.

دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە دانوستان و فشاری ئابووری، بەرپرسانی هەرێم و کۆمپانیای سۆمۆی عیراقی شاهیدی کردنەوەی قفڵی ئەو بۆرییانە بوون کە نەوتی کوردستانیان بۆ بەندەری جەیهان دەگواستەوە، ئەمەش وەک نیشانەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە هاوکاریی وزە.

بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ، عەلی نزار، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم رێککەوتنە تەنها چارەسەرێکی کاتی نییە و وتی: "ئەمە بناغەی رێککەوتنێکی درێژخایەنە کە کۆتایی بە ساڵانێک لە ناکۆکی دەهێنێت."

لەسەر بنەمای میکانیزمی نوێ، کۆمپانیای سۆمۆ بەرپرسیار دەبێت لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە سەرپەرشتیی دابەشکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك كۆماری عیراق و هاوتا ئێرانیەكەی لە نیویۆرك كۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان كردەوە.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، بە ئامادەیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، لە پەراوێزی 80هەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوە و لەمیانی دیدارێكدا پەیوەندیە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و تاران و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، د. لەتیف جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی هەماهەنگیەكانی نێوان دوو وڵاتەكە كردەوە و بەپێویستی زانی كۆتایی بە شەڕ و ناكۆكیەكانی ناوچەكە بهێنرێت، هەروەها، جارێكی تر هێرش نەكرێتە سەر وڵاتانی ناوچەكە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری.

لای خۆشیەوە، پزیشكیان پابەندبوونی تارانی بە بنیاتنانی پەیوەندییەكی هەماهەنگانەی نزیك لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا دووپات كردەوە و جەختیشی كردەوە لە پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیازەكانی د. لەتیف رەشید سەبارەت بە پێویستی كۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێكان، هەروەها هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری سۆمۆ جەخت دەكاتەوەلەوەی  بنەماكانی رێككەوتنە سێقۆڵیەكە چارەسەری كۆتایین بۆ تەواوی كێشەكانی رابردوو.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق-سۆمۆ بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بە گوێرەی ئەو رێككەوتنەی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كراوە، پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق، نەوتەكەیان رادەستی حكومەتی فیدراڵی دەكەن، بەوەش هیچ گرفتێك لەبەردەم خەرجكردنی مووچەی  موچەخۆرانی هەرێم نامێنێت. 
ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنەكە بۆ ناردنی موچە نەبووە لەبەرانبەر وەرگرتنی نەوتدا، بەڵام ئەو بنەمایانەی رێككەوتنەكەی لەسەر جێگیر كراون چارەسەری كۆتایین بۆ تەواوی ناكۆكی و گرفتەكانی پێشوو
لەبارەی توركیاشەوە دووپاتیكردەوە، ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتەی لەسەری رێككەوتوون 
سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراقیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند،  لە قۆناغی یەكەمیدا حەوت لە  كێڵگەكانی خورمەڵە، تاوكێ، شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ، هەولێر و  گەرمیان، نەوت رەوانەی بەندەری جەیهان دەكرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمشەو 26ـی 9ـی 2025 لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی میران ستی لە شاری سلێمانی، گەنجێک لە نهۆمی 16ـەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بڕوا بەهادین پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: گەنجەکە تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 18 ساڵدایە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەوتووەتە خوارەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: گەنجەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام لە رێگای گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتیدا لە نیویۆك رایگەیاند، هەموو هەوڵەكان بۆ داخستنی كەمپی هۆل كە یەكێكە لە ئاڵۆزترین پرسە مرۆیی و ئەمنییەكان بەردەوام دەبێت.

 د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە وتارێكیدا لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە كامپی هۆل لە نیویۆرك پێشكەشی كرد، رایگەیاند كامپەكە یەكێكە لە ئاڵۆزترین پرسە مرۆیی و ئەمنییەكان و عیراق بڕیارێكی بوێرانەی داوە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی لەو كەمپە.

سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكرای كرد كە تائێستا 4915 خێزان لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عیراق بە گشتی 34 وڵات هاووڵاتییەكانیان لەو كامپەگەڕاندووەتەوە و شەش وڵات ماون كە ئەركی گەڕانەوەی هاوڵاتیانیان جێبەجێ بكەن.

د. لەتیف رەشید وتی كار دەكەن تا دوای چاكسازیی ئەو كەسانەی لە  كامپی هۆل گەڕاونەتەوە تێكەڵ بە كۆمەڵگە بكرێنەوە و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە بەشێوەیەك كۆتایی بە پرسی كامپی هۆل بهێنرێت كە خزمەت بە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بكات و بۆ ئەو مەبەستە ش هاوكاری نێودەوڵەتی گرنگە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق رایگەیاند لە سبەینێوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەست پێدەكاتەوە و داهاتەكەشی دەچێتە خەزێنەی گشتی دەولەتەوە وڵاتەكەوە كە ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەمو لایەكدایە وتیشی رێككەوتنەكە هەرێم و عیراق كاتی نابێت.

عەلی نزار، بەڕێوبەری كۆمپانیای  بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق سۆمۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرێم و عیراق دوای 30 مانگ دانوستان گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی رۆژانە 190 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێم كە راستەوخۆ داهاتەكەی دەچێتە خەزێنەی عیراقەوە.

وتیشی: بەشێوەیەكی یاسایی نەوتی هەرێم هەناردە دەكرێت و ئەو نەوتەش كورتهێنان لە بازاڕە جیهانییەكان پڕ دەكاتەوە و 50 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆی هەرێم گل دەدرێتەوە.

بە وتەی بەڕێوبەری كۆمپانیای سۆمۆ  ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی هەرێم لە ئێستادا دەگاتە 240 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و بۆ هەر بەرمیلێكیش 16 دۆلار دەدرێتە كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم و دڵنیایش دراوە بەسەرجەم ئەو كۆمپانیانە.

عەلی نزار هەر لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا جەختی لەوە كردەوە كە رێككەوتنی هەرێم دەبێتە سەرەتایەكی باش بۆ لێكتێگەیشتنی زیاتر لە پێناو كەمركردنەوەی ناكۆكییەكان.

ئاماژەی بەوەش كرد هەناردەی نەوتی هەرێم قۆناغ بە قۆناغ  بۆ نزیكەی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز دەكرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیە 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی شەش ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار زیادی کردووە، هاوکات هەر بەپێی داتاکانی ئەو ماڵپەڕە، داهاتی ئەم مانگە گەیشتووەتە 51 ملیار و 860 ملیۆن و 899 هەزار دینار.

جێگەی ئاماژەیە، ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبیەنییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی.....

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ :35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و دەڵێت: هیوادارین ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان و دادپەروەری هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستور.

 

دەقی پەیامەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت......

بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەم، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم و سوپاسیان دەکەم بۆ پشوودرێژییان.

هەمیشە باوەڕمان وابووە و داکۆکیش لەسەر ئەوە دەکەین کە دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانمان.

هیوادارین ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان و دادپەروەری هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی وڵات و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور.

ئێمە قوڵایی ستراتیجی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد دەبینین و لەو رێگایەوە دەتوانین خزمەتی خەڵک و هەرێمەکەمان بکەین.

دەستخۆشی لە هەرکەسێک دەکەین کە هاوکار بووە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە لەگەڵمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...254255256257258...1077