هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سبەینێ پێنجشەممەی دیاری کردوە، بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی وەزاری و حکومەتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە (24)ی خۆی بڵاوکردەوە کە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، 14ی ئایاری 2026،. تەوەری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی دانیشتنەکە، دەنگدان دەبێت لەسەر کارنامەی وەزاری و پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو.

بە گوێرەی کارنامەکە، سەبەینێ سەعات 4:00ـی عەسر کۆبونەوەکە بەڕێوەدەچێت، کە لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و یەکەم وەرزی یاسادانانی ساڵی یەکەمدایە.

وەک لە کارنامەکەدا هاتووە، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەست بە کۆبوونەوەکە دەکەن بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر ئەو بەرنامەیەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە ئامادە کراوە، تاوەکو متمانەی یاسایی بۆ کابینەکەی وەربگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە و ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان هەیە، لە بارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەی بەوەکردوە  ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

لەبارەی کەشی سبەینێ پێنجشەممەشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبنەوە و هۆشداریشیداوە ئەگەری خۆڵ بارین هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەمشێوەیە دەبێت

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

پیرمام : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە خێراکانی عیراق و ناوچەکە و داڕشتنی دیدگایەکی هاوبەش بۆ لایەنە سیاسییەکان، گروپی کۆمپانیاکانی فام - پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، دووەمین دیداری ساڵانەی خۆی بە سپۆنسەریی  دەزگای میدیای کوردسات  لەژێر ناونیشانی "یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لەهەمبەر گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکەدا" رێکدەخات.

ئەم دیدارە کە بە بەشداری بژاردەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان بەڕێوەدەچێت، لە رێگەی دوو پانێڵی زانستی و سیاسییەوە تیشک دەخاتە سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و شیکردنەوە بۆ ئەو ئاڵنگاری و دەرفەتانە دەکات کە لەم قۆناغە هەستیارەدا هاتونەتە پێش، بە ئامانجی گەیشتن بە یەک هەڵوێستیی نیشتمانی لە ئاست روداوەکاندا.

بۆ ئەو مەبەستەش گروپی کۆمپانیاکانی فام داوا لە سەرجەم کەناڵ و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات ئامادەی دیدارەکەبن.

 

دەقی بانگێشتنامەکەی

بەڕێزان: سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن

 

بایەخی قۆناغەکە و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە عێراق و ناوچەکەدا دەگوزەرێن، وا دەخوازێت کە لایەنە کوردستانییەکان خاوەن دیدگایەکی هاوبەش و یەکدەنگ بن؛ لەم سۆنگەیەوە، گرووپی کۆمپانیاکانی فام - پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، بە شانازییەوە بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەین بۆ ئامادەبوون لە دووەمین دیداری ساڵانەی فام لەژێر ناونیشانی:

“یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان لەهەمبەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەدا”

ئەم دیدارە بە بەشداری بژاردەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان، لە رێگەی دوو پانێڵی زانستی و سیاسییەوە تیشک دەخاتە سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان لەنێوان ئاڵنگاری و دەرفەتەکاندا.

 

بەرنامەی دیدار:

- پانێڵی یەکەم:

 بەڕێزانی پانێڵیست: فەرید ئەسەسەرد، مستەفا عەبدوڵا، عەبدولستار مەجید.

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. دانا عوسمان (راگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام).

 

- پانێڵی دووەم:

 بەڕێزانی پانێڵیست: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، د. رێبوار سیوەیلی، عەدنان عوسمان.

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. محەمەد قۆڵمارفی.

 

کات و شوێنی بەڕێوەچوون:

 رێکەوت: چوارشەممە، 13 - 5 - 2026

کاتژمێر: 9:30ی سەرلەبەیانی.

شوێن: رانیە - هۆڵی رۆشنبیری.

 

ئامادەبوونی ئێوەی بەڕێز، دوپاتکردنەوەی دڵسۆزیی و خەمخۆریتانە بۆ پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە گەل و نیشتیمانەکەمان

 

 

گرووپی کۆمپانیاکانی فام

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ لیۆجون کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و کونسوڵی چینیش رایگەیاند؛ بەبایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندی مێژوویی نێوان سەرۆک مام جەلال و وڵاتی چین و بە بنەمای کاری ئێستا و داهاتوو لێی دەڕوانین.

سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە بە ئامادەبونی، عومەر عەلی  لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین پێشوازیان لە لیۆ جون کونسڵی گشتی وڵاتی چین کرد.

لەدیدارەکەدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە تیشکی خستە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لەسەر بنەمای پەیوەندی مێژویی سەرۆک مام جەلال و تێگەیشتنەکانی بۆ گرنگی وڵاتی چین لە ئاستی جیهان و ناوچەکەشدا.

هەروەها سوپاسی کونسڵی گشتی وڵاتی چین کرد بۆ سەردانەکەی و بەسەرکردنەوەی مەڵبەندی قوربانیانی ئەنفال و ناوچەکە بەگشتی و هەوڵدان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی و ستراتیژیەتی دەڤەرەکە.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لەهەرێم  رایگەیاند، بەبایەخەوە دەڕواننە پەیوەندی مێژویی نێوان سەرۆک مام جەلال و وڵاتی چین و بە بنەمای کاری ئێستا و داهاتوو لێی دەڕوانین.

لیۆجون جەختی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک لایەنی دۆست دەناسین و تێگەیشتنیان هەیە بۆ رۆڵی کاریگەری حزبەکەی سەرۆک مام جەلال لە کوردستان، عیراق و جیهان و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان کردەوە لەسەر ئاستی ئابوری و سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کە پشت بە سەرچاوە هەواڵگرییە نهێنییەکانی ئەمریکا دەبەستێت، دوای بۆردومانەکانی ئەمریکا ئێران توانیویەتی لە کۆی 33 بنکەی هەڵدانی موشەکی لە گەروی هورمزدا 30یان بەتەواوەتی چاک بکاتەوە و لە ئێستادا ئامادەن بۆ هێرشی نوێ.

رۆژنامەکە ئەماژەی بەوەکردوە، ئەو بنکانە مەترسیی جددی بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دروست دەکەن، ئێستا لە رەوشێکدان کە دەتوانرێت سەکۆ گەڕۆکەکانی هاوێشتنی موشەکیان تێدا بەکاربهێنرێت.

 بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنانە، تەنها سێ بنکە لەو ناوچە هەستیارەدا بە تەواوی لەکارکەوتوون و تاران ناتوانێت بەکریان بهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران نزیکەی 70٪ی سەکۆ گەڕۆکەکانی هاوێشتنی موشەک و هەمان رێژەی کۆگای موشەکیی بالیستیک و کروزی خۆی (بە بەراورد بە پێش جەنگ) پاراستووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکی تایبەتدا، بڵاویکردوەتەوە هێزی ئاسمانی سعودییە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئێران بۆسەر دامەزراوەکانی چەندین جار هێرشی راستەوخۆی کردوەتە سەر ئێران.

ئاژانسەکە لە زاری دوو بەرپرسی رۆژئاوایی ئاگادار لە بابەتەکە و دوو بەرپرسی ئێرانی رایانگەیاندووە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی کە لە کاتی جەنگەکەدا ئێران دەکردە سەر سعودییە، هێزی ئاسمانی ئەو وڵآتە چەندین جار لە خاکی ئێراندا ئامانجیان پێکاوە.

ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو پەلامارانەی، کە پێشتر لە کاتی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەناربەر بە ئێران کرابوونە سەر دامەزراوەکانی ناو خاکی سعودیە.

گەرچی تا ئێستا بە رەسمی سعودییە وئێران ئەم هەواڵەیان پشتڕاستنەکردوەتەوە، بەڵام  لەئەگری پشتراستکردنەوەیدا، شارەزایانی سەربازی دەڵێن؛ ئەم پێشهاتە سەربازییە بە وەرچەرخانێکی مێژویی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دادەندرێت، چونکە ئەمە یەکەمین جارە لە مێژودا سعودیە بە شێوەیەکی راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر خاکی ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردوەتەوە، وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا، پێنج مەرجی سەرەکی داناوە و بە بێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە ناچێتە دانوستانەوە.

ئاژانسەکە لە زاری لێپرسراوێکی وڵاتەکەیەوە ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەو پێنج مەرجەی تاران وەک کەمترین گەرەنتی متمانەبەخشینە بۆ دەستپێکردنی هەر جۆرە دانوستانێکی نوێ لەگەڵ ئەمریکادا وئەمەشیان بە دەسەڵاتدارانی پاکستان راگەیاندوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مەرجەکانی تاران بریتین لە؛ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان بەتایبەت لە لوبنان، هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکان، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ و ددانپێدانان و قبوڵکردنی سەروەری ئێران لە گەروی هورمزدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئێران لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە هۆشداری داوەتە لایەنی ئەمریکی، کە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان لە لایەن هێزی ئەمریکاوە تەنانەت دوای ئاگربەستیش بێ متمانەیی تاران بەرانبەر بە واشنتۆن زیاتر دەکات. 

ئاژانسی فارس باسی لەوەشکردوە، کە ئەو پێنج مەرجەی تاران لە وەڵامی پێشنیازێکی 14 خاڵی ئەمریکادا هاتووە و تاران پێیوایە بێ جێبەجێکردنی کردەیی ئەو مەرجانەی کە دایناوە، هیچ زەمینەیەک بۆ دانوستانی نوێ لەئارادا نییە و پرۆسەی متمانەسازی دەست پێ ناکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەریتانیا بە رەسمی رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی و  درۆن بـۆ پاراستـنـی گـەروی هورمز جێگیر دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە درۆن و فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگی لە ئەرکێکی فرەنەتەوەیی بۆ پاراستنی گەروی هورمز دابین دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە؛  هاتووە،؛ وڵاتەکەیان  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگی دابین دەکات وەک ئەرکێکی فرەنەتەوەیی و  بۆ پاراستنی گەروی هورمز".

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشداریکردنیان لە پرۆسەکەدا، ئامێری سەربەخۆی دۆزینەوەی مینیش لەخۆدەگرێت و ئەرکەکە 115 ملیۆن پاوەندی وەک بودجە بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە تەرخان کراوە.

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت؛ ئەو ئەرکە لە گەروی هورمزدا کە ئەنجامی دەدەن،  فرەنەتەوەیی و بەرگریکارانە و سەربەخۆ و باوەڕپێکراو دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا "پنتاگۆن" هۆشداریدا لە بەرزبونەوەی تێچوی جەنگی ئێران و رایگەیاند بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان تێچوەکە گەیشتوەتە 29 ملیار دۆلار، ئەمە لە کاتێكدایە هەفەتەی رابردوو بە  25 ملیار دۆلار خەمڵێندرا بوو.

جۆڵز هێرستی،  جێگری وەزیری دارایی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پیراندا رایگەیاند، کە تێچوی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە 29 ملیار دۆلار.

ئەم بڕە پارەیەی پنتاگۆن رایگەیاندوە، بەراورد بەو خەمڵاندنەی، کە کۆتایی مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە، بە بڕی چوار ملیار دۆلار زیادی کردووە.

هێرست ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم زیادبونە بەهۆی تێچووە نوێکراوەکانی چاککردنەوە و گۆڕینی کەرەستە سەربازییەکان و هەروەها خەرجییەکانی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.

ناوبراو لە کاتی پێشکەشکردنی ئەم ئامارانەدا، کە پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری و ژنراڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئامادەی بوون، جەختی کردەوە کە تیمەکانی ئەرکانی هاوبەش و دارایی بەردەوام خەریکی پێداچوونەوەن بەو خەمڵاندنانەدا.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پنتاگۆن لە 29ی نیساندا تێچووی جەنگەکەی بە 25 ملیار دۆلار مەزەندە کردبوو، بەڵام ئێستا بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمریکا دەڵێن؛ خەمڵاندنە نوێیەکە گەیشتوەتە 29 ملیار دۆلار و ئەگەری گۆرانکاری زیاتریش هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عیراق تاوتوێکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغە ببێتەوە.

هەروەها جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات و ئامانجی خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییان بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کاتێکدا جیهان بە وردی چاودێری ڤایرۆسی هانتا دەکات، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن، کە رۆژی 19ـی ئەم مانگە یەکلاکەرەوە دەبێت لە مێژووی سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییەدا. 

ئەم رێککەوتە وەک رۆژێکی چارەنووسساز بۆ دیاریکردنی ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ئەگەری سەرهەڵدانی "نەوەی سێیەم"ـی تووشبوان لێی دەڕوانرێت، ئەمەش دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لەناو گەشتیارانی کەشتییەکی نێودەوڵەتیدا تۆمارکراون و نیگەرانییەکی زۆریان لە ناوەندە پزیشکییەکاندا دروستکردووە.

سەرچاوەی سەرەکی ئەم مەترسییە نوێیە بۆ ناو کەشتیی گەشتیاریی "ئێم ڤی هۆندیۆس" دەگەڕێتەوە، کە تێیدا ڤایرۆسەکە لەناو سەرنشینەکانیدا بڵاوبووەوە و تا ئێستا بە رەسمی سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان پشتڕاستکراونەتەوە.

دیارترینیان پیاوێکی هۆڵەندی تەمەن 70 ساڵە بە ناوی "لیۆ شیلبێرورد" کە وەک "نەخۆشی سفر" یان سەرچاوەی یەکەمی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەناو کەشتییەکەدا دەناسرێت، دوای ئەویش هاوسەرەکەی و ژنێکی ئەڵمانی تر بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییان و کاریگەرییەکانی ئەم ڤایرۆسە بکوژەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمەش وایکرد لێپرسراوانی تەندروستی جیهانی بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەکی تەواوەوە.

سەبارەت بە گرنگی زانستیی رۆژی 19ی ئایار، دکتۆر "ستێفن کوای" و گروپێک لە شارەزایانی بواری پزیشکی ئاماژە بەوەدەکەن: کە ماوەی مانی ئەم ڤایرۆسە لە جەستەدا، واتە ماوەی نێوان تووشبوون تا دەرکەوتنی نیشانەکان، بە تێکڕا 22 رۆژە.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک لە سەرنشینانی کەشتییەکە پێش ئاشکرابوونی ڤایرۆسەکە لە 24ـی نیساندا گەشتەکەیان تەواو کردووە و گەڕاونەتەوە ناو وڵاتەکانی خۆیان، ئەگەر گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لە دەرەوەی ژینگەی کەشتییەکە روویدابێت، ئەوا پێشبینی دەکرێت نیشانەکانی نەوەی سێیەمی تووشبووان لە دەوروبەری 19ـی ئایاردا بە روونی دەربکەون.

هاوکات تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆنفرانسێکدا جەختی لەوە کردەوە: کارەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە هێشتا کۆتاییان نەهاتووە و پێویستی بە وردبینی زیاتر هەیە، هەرچەندە تا ئێستا نیشانەی بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانی جیهانی لە ئارادا نییە، بەڵام بەهۆی درێژیی ماوەی ڤایرۆسەکە، ئەگەری بینینی حاڵەتی نوێ لە هەفتەکانی داهاتوودا هەیە.

هەموو چاوەکان لەسەر رۆژانی داهاتوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم مەترسییە، ئەنجامەکانی ئەم چاودێرییە چڕە دەریدەخەن کە ئایا ڤایرۆسی هانتا دەبێتە هەڕەشەیەکی جیهانی تر یان لە چوارچێوەی ئەو بازنە دیاریکراوەدا دەمێنێتەوە و کۆنترۆڵ دەکرێت.

جێی ئاماژەیە؛ پسپۆڕانی تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسەکەوە رێنمایی دەدەن، کە پێویستە رێکارە خۆپارێزییەکان لە بەرزترین ئاستدا بن و هەماهەنگی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت، تا تێپەڕبوونی ئەم وادە هەستیارەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لەسەر مامەڵەکردنیان لەگەڵ تاراندا رایگەیاند، پلانیان هەیە جەنگ دژی ئێران پەرەپێبدەن، وەک چۆن پلانیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد،  بەهۆی جددیەتی و گرنگی بابەتەکە، لەلای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا نایانەوێت هەنگاوی داهاتویان دژی ئێران ئاشکرا بکەن.

پیت هیگسێس جارێکی دیکە دڵنیایدا، کە تاران ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و  رێککەوتن یاخود دووبارە هێرشکردنە سەر تاران لە بژاردەکانی بەردەستیانن.

لای خۆشیەوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا( سێنتکۆم) رایگەیاندوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی لە دەریای عەرەبی و گەمارۆی سەر ئێران جێبەجێ دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق، لە شاری سلێمانی سەردانی چایخانەی شەعبی کرد و لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان کۆبووەوە.

خاوەنی چایخانەکە سوپاسی د. لەتیف رەشیدی کرد کە دوو ساڵ پێش ئێستا ئەرکی نۆژەنکردنەوەی چایخانەکەی گرتبووە ئەستۆ.

د. لەتیف رەشید، لە سەردانەکەیدا چاوی بەچین و توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی کەوت و لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریەکانیان گرت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند کە بەردەوامن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیی کەرتی بانکی بە ئامانجی بەهێزکردنی سیستەمی دارایی و گونجاندنی لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە بانکە عیراقییەکان قۆناغی دووەمی چاکسازییان دەستپێکردووە، کە تێیدا جەخت لەسەر شەفافیەت و بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی دەکرێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا لە پرۆسەی گرێبەستکردندان لەگەڵ کۆمپانیایەکی وردبینی سەربەخۆ و پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی ئەو بانکانەی کە مەرجەکانی قۆناغی یەکەمی چاکسازییان تەواو کردووە.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەم هەنگاوانە رێگە خۆش دەکەن بۆ ئەو بانکانەی پابەندی رێنماییەکانن تاوەکو جارێکی تر دەستیان بە کەناڵەکانی حەواڵەی دەرەکی بگاتەوە، بەتایبەت بۆ مامەڵەکردن بە دراوەکانی وەک (یۆرۆ، درهەمی ئیماراتی، و یوانی چینی).

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، بانکی ناوەندی هۆشداری دا لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵاتیان کرد، زانیارییەکان تەنیا لە پێگەی رەسمی بانکی ناوەندییەوە وەربگرن و نەکەونە داوی ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، کە هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، زنجیرەیەک رێکاری تەندروستی و ڤێتێرنەریی پێشوەختەیان گرتووەتەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی "تای خوێنبەربوون".

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، محەمەد عەزیز مەیحی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتێرنەری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی ناوەندیی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون کردووە و تێیدا چەند بڕیارێکی گرنگ دراون، لەوانە: داوا لە پارێزگارەکان کراوە لێژنەکانی چاودێری و پشکنین کارا بکەن بە بەشداری تەندروستی، ژینگە، ئاسایشی نەتەوەیی و ناوخۆ بۆ رێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ لە شوێنە گشتییەکان، هەروەها قەدەغەکردنی گواستنەوەی ئاژەڵ لەو ناوچانەی نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، مەگەر بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەرییان هەبێت کە بسەلمێنێت ئاژەڵەکە بێبەرییە لە "گەنە". و چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی هۆشیاری و دابەشکردنی نامیلکە و پۆستەر بۆ ئاشناکردنی ئاژەڵداران و هاووڵاتیان بە مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی.

ئەم رێکارانە ئامانجیان پاراستنی تەندروستی گشتی و دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتی قوربانییەکان لە ماوەی رۆژانی جەژندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

رۆڵی کورد لە حکومەتی نوێی عیراق و چەند تەوەرێکی دیکە لە کۆبوونەوەکەدا خرایەبەر باس و سەرۆک بافڵ وتی، بە پەرۆشەوە کاردەکەین تاوەکو حکومەتێک پێکبهێنین کە دیدگاکەی هاوبەشیی راستەقینە و خزمەتکردنی هاوڵاتییان بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...194195196197198...1226