هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ھەزار و ٤٥٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٥١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٠٨ )  
١. پشکنین: ( ١٠٠٢٩ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٠٠٩) ھەولێر
• ( ٢١٨٢) سلێمانی
• ( ٢٨٩٣) دھۆک
• ( ٤١) ھەڵەبجە
• ( ٧٥٤) گەرمیان
• ( ١٥٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٤٥٦ تووشبووی نوێ)
• ( ٥٦٦) ھەولێر
• ( ٥٤١) سلێمانی
• ( ٢٨٤) دھۆک
• ( ١٠) ھەڵەبجە
• ( ٤١) گەرمیان
• ( ١٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦٥١ چاکبوون)
• ( ٩٧) ھەولێر
• ( ٢٠٨) سلێمانی
• ( ٣١١) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٣٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٢٨٦٢١٠ (٧٨٥٨٠٩ ھەولێر، ٥٧٠٤٥٦ سلێمانی، ٩١٣٥٦٢ دھۆک، ١٦٣٨٣ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٣٥٩٠ (٦٠٧٢٧ ھەولێر، ٦٦٦٩٤ سلێمانی، ٧٢٣٢٢ دھۆک، ٣٨٤٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٦٢٣٨ ( ٥٥١٤٥ ھەولێر، ٥٩٤٦٠ سلێمانی، ٦٧٩٨٧ دھۆک، ٣٦٤٦ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٢٧٧٢ (٤٣٤٩ ھەولێر، ٥١٢٨ سلێمانی، ٣٢٤٥ دھۆک، ٥٠ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥٨٠ (١٢٣٣ ھەولێر، ٢١٠٦ سلێمانی، ١٠٩٠ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٨ی تەمووز ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم بڕی ١٣ ملیار و ٤٠ ملیۆن دینار بە شێوەی نەختینە و بەچەند قۆناغێک، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بە پێی کارە ئەنجام داراوەکان و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەت، بڕی پارەکە خەرجدەکرێت بۆ پێنج بەنداو لە سنوری پارێزگای ھەولێر و چوار بەنداو لە سلێمانی و سێ بەنداویش لە سنوری پارێزگای دھۆک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی ھەماھەنگی ھاوبەش، لە نێوان  وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی پێکبھێنرێت، بۆ پێکھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەش، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەکانی ئامادەکردووە. 

راشیگەیاندوە، بەرەوپێشچوونی باش لە نێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە، لە ئێستاشدا سەبارەت بە پڕچەککردن و موچەی ئەو دوو لیوایە گفتوگۆ دەکرێت، وەزارەتی پێشمەرگەش ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ھاوپەیمانان و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی جموجوڵەکانی تیرۆریستانی داعش مەترسییان دروستکردۆتەوە، بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسیانەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز،  پزیشکێکی ڤێتەرنەری تەمەن ٥٣ ساڵ کە لە یەکێک لە پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاژەڵان کاری کردووە و شیکردنەوەی بۆ جەستەی چەند مەیمونێک کردووە، توشی ڤایرۆسەکە بووە و دوای چەند ھەفتەیەکیش نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە و لە ٢٧ی مانگی رابردووش گیانی لەدەستداوە.

پێشتر چین ھیچ حاڵەتێکی مردن و زۆر قورسی ئەم ڤایرۆسەی تۆمار نەکردووە کە بە ڤایرۆسی مەیمونی بی ناسراوە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٢٣ دۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکەش لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێوار محەمەد وتەبێژی گەشتوگوزاری دھۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز راگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ رۆژانی جەژن کردوە، شوێنیش بو زیاتر لە ١٥ ھەزار گەشتیار دابینکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سەباح ھەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، ھیوادارم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان ببن و خۆتان بپارێزن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دەشڵێت، بۆ ئەوەی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان سەلامەت بێت، زیاتر بڕۆن بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلۆنێل دەیڤید ویلیامز فەرماندەی ناوەندی ھاوئاھەنگیی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان، بەر لە کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی لە ھەرێم، لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردسات نیوز کە بڕیارە رۆژی دووشەممە پێشکەش بکرێت، لەبارەی خەونێکی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، چاکسازیکردن لە ریزەکانی پێشمەرگە و یەکگرتنی ئەو ھێزانە شتێکی باشە، ئەوە نەک ھەر بەدیھێنانی خەونی مام جەلالە کە شتێکی زۆر جوانە و بەمدواییانە چەند ھەنگاوێکی گەورەی بۆ نراوە. 

وتیشی، بەڵکو یەکگرتنی ھێزەکانی پێشمەرگە وا دەکات پێشمەرگە بەھێزتر بێت لە بەگژداچونەوەی داعشدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلۆنێل دەیڤید ویلیامز فەرماندەی ناوەندی ھاوئاھەنگی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردسات نیوز وتی، کۆنگرێس بڕیاری داوە ٥١٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات، کە بۆ ماوەی یەک ساڵە، بەڵام چاوەڕوانن بزانن ساڵی داھاتووش ھەمان ئەو بڕە پارەیە تەرخان دەکرێتەوە یان نا. 

وتیشی، لە واشنتۆنەوە پشتیوانییەکی زۆر لە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت و بەردەوام دەبن لەو پشتیوانیکردنە بۆ بەگژداچونەوەی داعش.

دیدارەکەی دەیڤید ویلیامز رۆژی دوو شەممە سەعات ٧ی ئێوارە لە کوردسات نیوز پێشکەش دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان بەھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی و سیاسی لە بەغداد، ھێزێکی ئاسایشی حەشدی شەعبی ھێرشیکردووەتە سەر بارەگایەک و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، لە ئێستاشدا ڕەوشی ئەمنی شارەکە نائارامە و ھێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکانی بەغداد بڵاوەیان پێکراوە.

ھەر بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستانی داعش سودیان لە نائارامی ڕەوشی ئەمنیی شارەکە وەرگرتووە و لە ھەوڵی ئەوەدابوون لە چەند ناوچەیەک کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزە ئەمنیییەش پەیوەندی بەو بابەتەوە ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا چەند ڕێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە تایبەت بە مۆڵەتی بێ مووچە، ئاماژەی بەوەکردووە، مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و پێویستە ئەو فەرمانبەرەی داوای مۆڵەت دەکات لە دوای کۆتایی ھاتنی مۆڵەتەکەی، پەیوەندی بە کارەکەیەوە بکاتەوە و دواتر داوای مۆڵەتی تر بکات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشکیی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاست بکرێتەوە.


وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، ئەو مامۆستایانەی لە مۆڵەتی دایکایەتیدان، مافیان ھەیە لە ماوەی ١٠ ڕۆژ دوای دەستبەکاربوونەوەیان داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن.


ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەش پێویستە ٧ ڕۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لە کار ھەڵنەگرتبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای جۆری دەلتا تۆمار نەکراوە و لە ئەمڕۆشەوە دەست دەکرێت بە پشکنینی تایبەت بەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا.


وتیشی، لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار دەکرێن و باری تەندروستی زۆرینەشیان ناجێگیرە، زۆرینەی بنکە تەندروستییە حکومی و ناحکومییەکانیش لە سلێمانی پڕبوون لە تووشبووی کۆرۆنا.


وتەبێژی تەندروستی سلێمانی داواشی لە ھاوڵاتیان کرد بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن لە ھەر گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەکەن لە بڕیاری کشانەوەی لە ھەڵبژاردن پاشگەزببێتەوە، و درێژە بدات بە ھەوڵە نیشتیمانی و ھاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەدیھێنانی خواستەکانی گەل.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جەخت لە پاراستنی پەیڕەوکردنی مافە دیموکراسییەکان و پاشەکشە نەکردن لەو مافانە دەکەنەوە، چونکە تەنھا ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، لەو ڕێگەیەشەوە گەل دەتوانێت گوزارشت لە خواستەکانی و بەدەستھێنانی مافەکانی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی برۆکسڵ، ژمارەیەک ژن و منداڵی کەسوکاری چەکدارانی داعشی بە ڕەچەڵەک بەلژیکی، ڕادەستی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و ڕێکارەکانیش لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنیان داوە، کار بکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڤاکسینی کۆرۆنا بە زووترین کات بۆ کەمپەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی دوورخستنەوەی منداڵان لە کەمپی ھۆل لە "فکری توندڕەوی".


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەردەوامبوونی تورکیا لە بڕینی ئاو لە شاری حەسەکە، گەیەنراوەتە پەرلەمانی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، بزوتنەوەکە ھەوڵ دەدات وەفدە نۆ ئەندامییەکەی کابوڵ قایل بکات سیستمی حوکمڕانی و دەستوری ئەو وڵاتە بگۆڕدرێت.


ڕۆژێک پێش گفتوگۆکان حامید کارەزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە فڕۆکەخانەی کابولەوە وەفدی ئەفغناستانی بەڕێکرد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییشدا ڕایگەیاند، ھیواخوازە ئەو سەردانە ئەنجامێکی باشی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ئەفغانستان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی بڵاویان کردووەتەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە ڕیفی پارێزگای دێرەزۆر، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان ھۆزە عەرەبەکانی (عەگیدات و زیبان) و ھەسەدە دەستیپێکردووە، بە پێی میدیاکان، شەڕەکە سەرەتا لە نێوان ژمارەیەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ھەر یەکەیان سەر بە ھۆزێک بوون و دواتر ئاڵۆزییەکان تەشەنەی کردووە و ھۆزی عەگیدات ھێرشی کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی ھەسەدە بۆ تۆڵەکردنەوە، بەھۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامی ھۆزەکان کوژراون.

مەترسی ئەوەش دەکرێت شەڕ و پێکدادانەکان بگوازرێتەوە بۆ ھەردوو شارۆچکەی (ھەجین و شحێل)، بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکەش ھەسەدە لە حەسەکەوە ھێزی ڕەوانە کردووە.

بەڵام تا ئیستا ھێ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات زانیارییەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە و ئامادەی ھیچ لێدوانێکیش نین لەو بارەیەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە نێوەندگیری چەند سەرکردەیەی سیاسی و مەرجەعییەتەکانی شیعە، ھەوڵەکان دەستیپێکردووە بۆ بە پاشگەزکردنەوەی (موقتەدا سەدر) لە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردن.

مستەفا کازمیش لە پەیامێکدا بۆ سەدر ڕایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە توانای ھەمووانە، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، (حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم) سەرۆکایەتی ئەو نێوەندگیرییە دەکەن و ڕۆژی ھەینییش چەند سەرکردەیەکی باڵای شیعە لە نەجەف چاویان بە (موقتەدا سەدر) کەوتووە، بەڵام تا ئیستا ئەنجامی ئەو ھەوڵانە دەرنەکەووتووە، و تەنھا لە تویتێکدا (موقتەدا سەدر) ھێمای بۆ ئەو نێوەندگیرییە کردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە ھەمووان بگەڕێنەوە بۆ لای خودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10611062106310641065...1182