هەواڵەکانهەواڵەکان

لە دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، لە مانگی ئایارەوە بزوتنەوەی تاڵیبان ھێرشەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە و بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش، تا ئێستا ڕێژەی ٥٠٪ی ھەرێمەکانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ماریا زاخارۆفا) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەڵگەی پێویستی لەسەر ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ گروپەکانی سەر بە داعش لە ناوچەکانی باکوری ئەفغانستان لە بەردەستە، کە لە ساڵی (٢٠١٧)ەوە ئەو پەیوەندییانە گرێدراون.


وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمریکا بە نھێنی ڕێڕەوی بۆ تیرۆریستانی داعش کردووەتەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکانیان و وەرگرتنی چەک و جبەخانەی سەربازیی، ئەو کاتەی کە ئەو گروپە تیرۆیستییە لە ژێر فشاری ھێزی ئاسمانی ئەفغانستاندا بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی کازمیدا بۆ ئەمریکا، لێپرسراوانی واشنتۆن تەواوی دۆسییە گرنگەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکەن.


وتیشی، تا ئێستا ھەڕەشەکانی داعش مەترسین لەسەر عێراق و ئۆپراسیۆنەکانیشیان لەو وڵاتە بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەکانی ئەو گروپەیە.


وتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند، کازمی داوایکردووە ھاوکارییە لۆجستی و ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بۆ بەغداد بەردەوام بێت و مانەوەی ھێزەکانیشیان لەو وڵاتە لەسەر داوای حکومەتی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) ڕایگەیاند، سەردانەکەی (سلێمان سۆیلو) وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ عەفرین، پیشێلکاری سەروەریی خاکی سوریایە، و پێویستە دیمەشق کاردانەوەی ھەبێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە بێ کشانەوەی تورکیا و گروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکان لەو ناوچانەی داگیریان کردوون، ئارامی و سەقامگیری بۆ سوریا ناگەڕێتەوە.


ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕووسیا، بەرپرسیارن لە ھەڵسوکەوتەکانی تورکیا لە سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پشووی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا، سەرەڕای بانگەوازەکانی لایەنی تەندروستی عێراق و ھەرێم و مەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی جیلی گۆڕاوی کورۆناڤایرۆس وبەرزبونەوەی ڕێژەی مردن وتوشبووان، بەدەیان وسەدان گەشتیاری ناوخۆیی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ڕوویان لەناوچەگەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە.

گەشتوگوزاری ئەم جەژنە، جیاواز لەبۆنەکانی تر، لە بارودۆخێکی جیاوازدایە، لەلایەک بەھۆی بەرزبونەوەی لە ڕادەبەدەری پلەکانی گەرما و گۆڕانکاری لە کەشوھەوا و وشکەساڵی.

لەلایەکی ترەوە بڵاوبونەوەی زیاتری کورۆناڤایرۆس و کێشە وقەیرانە سیاسی و ئابورییەکان، ھێشتا ئەم کەرتە ئومێد بەخشە و لە ھەستانەوەدایە.

خۆشبەختانە، بەشی زۆری جۆرەکانی گەشتوگوزار لە ھەرێمدا بوونی ھەیە، گەشتوگوزاری ژینگەیی، یەکێکە لە نیعمەتەکان، لەسەرووی ھەموو جۆرەکانی ترەوەیە.

بەپێ ی بڵاوکراوە ناڕەسمییەکان، چاوەڕوان دەکرێت سەرەڕای ئاستەنگەکان، ڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران بە گشتی و گەشتیارانی عەرەبی عێراقی، سەردانی شوێن و جێگا و و سەیرانگاکانی ھەرێمی کوردستان بکەن، وا چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٢٠٠ ھەزار گەشتیار بن.

یەکێک لە دەرئەنجامە باشەکانی کەرتی گەشتوگوزار، یٔەوەیە کەپارەی خەرجکراوی گەشتیاران، ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی خاوەن شوێن و سەیرانگاو چێشتخانەو میوانخانەو یٔۆتیل و مۆتێلەکان، حکومەت دەستکەوتێکی یٔەوتۆی نابێت.

تاڕادەیەک بەھۆی قەیرانی دارایی و لێبڕین و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم، ھەروەھا بەھۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کورۆنا بەشێکی زۆری دانیشتوانی ھەرێم، بە بەراورد بە دانیشتوانی شارەکانی تری عێراق، کەمتر گەشت دەکەن و لەماڵەوە دەمێننەوە.

بەڵام بە سەیرکردنی ناوچەگەشتیارییەکانی کوردستان، دەردەکەوێت ڕێژەی ٩٠%ی گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ھاتوون، وادیارە گوێ بە لایەنی تەندروستی و خۆپارێزی نادەن، وەک بڵێ کورۆناڤایرۆس بوونی نی یە! 

زۆر گرنگە، لەم بارودۆخە قورسەی ژیانی خەڵک و قەیرانی دارایی، حکومەتی ھەرێم بە گرنگییەوە لەم کەرتە  ستراتیژییە بنواڕێت و بە پلان و بەرنامەی تۆکمە و کەسانی پسپۆڕ برەوی زیاتری پێ بدات، بۆئەوەی ھیچ نەبێت ئەم دەرفەتە وەک ڕێگاچارەی ھەندێ کێشە و قەیرانی وەک بێ بازاڕی و بێکاری و لاوازبونی ئابوری وکەمی داھات دابنرێت.

وا پێویست دەکات، بەچاوێکی ئابورییانە تەماشای گەشتیاران بکرێت، کلتوری ڕێز و بەخێرھاتنی گەرمیان لێ بکرێت، چونکە گەشتیارانی عەرەب، خاوەنی پارەن و لە شاروشارۆچکەکانی ھەرێمدا خەرجی دەکەن و گیرفانی دەیان خاوەنکارو خاوەن باخ و دواتر گیرفانی خێزانەکان پڕدەکەنەوە وباری سەرشانی دارایی حکومەت سووک دەکەن.

بەھۆی کۆرۆناڤایرۆسەوە زۆرێک لە دەروازەکانی ئێران و تورکیا بە داخراوی ماونەتەوە، ئەوەی لەئێستادا بەردەستن، گەشتیارانی عەرەبی عێراقین، کە بەھۆی گەرمای پرۆکێنی ناوچەکانیان بەناچاری گەشت دەکەن بۆ ھاوینەھەوار و شوێنەگەشتیارییەکانی ھەرێم.

ئومێدەوارین، کلتوری ڕق و کینە بەرامبەر گەشتیاران بە گشتی و گەشتیارانی عەرەب نەمێنێت، ھەموو ئاسانکارییەک بکرێت لە گواستنەوە و بەڕێکردنیان بەتایبەتی لەبازگەکان بۆئەوەی بە کەمترین کات بگەنە شوێن و جێگای خوازراوی خۆیان.

لەھەمانکاتدا، دەستەی گەشتوگوزارو بەڕێوەبەرایەتی و کادرانی گەشتوگوزاری ھەرێم، بە بەردەوامی کار بکەن بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر، حکومەتی ھەرێم، ھەوڵی وەبەرھێنان بدات و ھاوکاری کەرتی تایبەت ببێت بۆ ھەستانەوەی ئەم کەرتە گرنگ و پڕ بایەخە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرێکی ڕۆژنامەکانی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، بەرنامەی "پێگاسۆس" کە دروستکراوی کۆمپانیای "ئێن ئێس ئۆ"ی ئیسرائیلیە و بۆ مەبەستی سیخوڕیکردن بەکاردێت، لەلایەن چەندین وڵاتەوە بۆ چاودێریکردنی ژمارە مۆبایلی ٥٠ ھەزار کەسایەتی دیاری جیھانی، وەک سەرۆک وڵات و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتکار و فەرماندەی سەربازی بەکارھاتووە و سیخوڕی بەسەر ژمارە مۆبایلەکانیانەوە کراوە و چاودێری پەیوەندییەکانیان کراوە.


لەناو ئەو کەسانەی گومانی ھاککردنی مۆبایلەکانیان ھەیە، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ٣٤ وڵاتی جیھان ھەیە، کە یەکێکیان سەرۆک کۆماری عێراقە، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیوویەتی، ڕوون نیە کە ئایا ھەوڵی ھاککردنی مۆبایلەکەی سەرۆک کۆماری عێراق سەرکەتوو بووە یاخود نا، بەڵام لێکۆڵینەوە لە گوومانەکان دەکرێت و پشکنین بۆ مۆبایلی ھەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە گوومانی ھاککردنی مۆبایلەکانیان ھەیە.


یەکێکی تر لەو سەرکردانەی گوومانی چاودێریکردنی مۆبایلەکەی ھەیە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسایە، جگە لە ماکرۆن سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا و ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی مەترسی ھاککردنیان لەسەرە، بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، وڵاتی مەغریب ئەو بەرنامەیەی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر سەرۆکی فەڕەنساوە بەکارھێناوە، بەو پێیەی یەکێک لە ژمارە مۆبایلەکانی ماکرۆن، لە لیستی ئەو ژمارانەدا بووە، کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی مەغریـبەوە لە ڕێگەی ئەو بەرنامە ئیسڕائیلییەوە چاودێریکراوە، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕاستی ئەو پرسە بسەلمێنرێت، ئەوا مەترسییەکی گەورەیە.


ھەر بە پێی زانیارییەکانی زە گاردیان، چەندین وڵات تێوەگلاون لە پڕۆسەی سیخوڕیکردن لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە، بۆ نموونە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئیماڕات لە ڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە چاودێری ژمارە مۆبایلی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنانی کردووە و ساڵی ٢٠١٩ش ھیندستان، ئەو پڕۆگرامەی بۆ چاودێریکردنی مۆبایلەکەی عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەکارھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵیی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی ھەریەکە لە" لیوا روکن سەعد موحسین" بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەری کەرخ و "لیوا روکن زافر مەحمەداوی" بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەری رەسافەی شاری بەغداد راسپاردووە، ئەوەش پاش تەقینەوەکەی رۆژی دوو شەممەی مەدینە سەدر لە بەغداد، کە زیاتر لە ١٠٠ قوربانی لێکەوتەوە و بە بڕیاری کازمی چەند فەرماندەییەکی ئەمنی دوورخرانەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ھاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، ھەمووکات ئیرادەی ژیانی ئازاد و سەربەرزانە، بەسەر تیرۆر و گەندەڵی و چەکی نایاسایی و نیازی خراپدا سەردەکەوێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرەیدون بەندەری قائیمقامی ماھشەھر بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، شەوی رابردوو دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی تاڵقانی ئەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە، بەوەش ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بۆ شەش کەس بەرزبووەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران تەنھا کوژرانی دوو کەسیان پشتڕاستکردووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی ھەراز لە ناوچەی بایجانی سەر بە پارێزگای مازندەران، پاسێک وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ھەر سێیان پیاو بوون و ٣٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوشکراوە، دوای رووداوەکە چەند ئامبولانس و تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراوە و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئامۆل کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ چارل میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا کۆبۆوە و باسیان لە پرسی کۆچبەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد، لەبارەی کۆچبەرانی عێراقییەوە چارل میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، نیگەرانن لە پەڕینەوەی سەدان کۆچبەرانی عێراقی، بە شێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتی بیلاروسەوە بۆ ئەوروپا و بەتایبەت بۆ لیتوانیا و لەوبارەیەوە چاوەڕێی ھەڵوێستێکی توندی عێراق دەکەن.
دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بیلاروس و یەکێتیی ئەوروپا، حکومەتی بیلاروس ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی کۆچبەران دەکات بە خاکەکەیدا بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، ھەفتەی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیا رایگەیاند، ٨٠٠ کۆچبەری عێراقی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بیلاروسەوە گەیشتوونەتە لیتوانیا، لە کەمپەکاندا نیشتەجێکراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، رۆژی سێ شەممە ھێزەکانی وڵاتەکەی ھێرشێکی سەربازیان کردۆتە سەر چەکدارانی بزوتنەوەی شەباب لە شاری گالکایۆ سۆماڵ.

پینتاگون راشیانگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی ئەو ھێرشە بەردەوامە, بە پێی ئەنجامە سەرەتایەکانیش ھیچ کەسێکی سیڤیل بەر ئەو ھێرشانە نەکەوتوە، ئەوەش بە یەکەم ھێرشی سەربازی دادەنرێت لە ئیدارەکەی بایدندا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، بەھۆی باران بارین و لافاو وێستگەیەکی میترۆ لە شاری چینگ چوی لە ناوەراستی وڵات، ژێر ئاو کەوتووەو لە ئاکامدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٦ کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەیان بەوەشدا، ھێزەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە رزگارکردنی ھاوڵاتیان و ٢٠٠ ھەزار کەس بروانەتەوە دەرەوەی شارەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویكردەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 1078 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 11 توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوەو 723 تریش چاكبوونەوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی ، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 208000 كەس كەلەو ژمارەیەش 4626 كەس گیانیان لەدەستداوەو 188780 تریش چاكبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆی گەنجێکی عێراقی بەناوی عەلی عادل کەلە سەربانێکەوە بە زمانێکی تێکەڵ لە عەرەبی و ئینگلیزی قسەدەکات و داوا لە جۆبایدن دەکات لەشەڕو گەرماو نەھامەتییەکانی عێراقی رزگاری بکات و بانگھێشتی ئەمریکای بکات، ئەگەر نا خۆی ھەڵدەداتە خوارەوەو خۆی دەکوژێت، ئەو گرتە ڤیدیۆییە بەشێوەیەکی بڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوەو جۆ ھود بەرپرسی دۆسیەی خۆرھەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی عەلی عادلی دایەوەو پێی راگەیاند، ئێستا بەھۆی پەتای کۆرۆناوە ناتوانن بانگھێشتی ئەمریکای بکەن ، دڵنیاشی کردەوە کە لە عێراق دەیبینێت و پێکەوە سەروپێ دەخۆن. ئەمرۆش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەو گەنجە کرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (کوردسات نیوز) رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ھیچ وەڵامێکی رەسمی نییە لەلان وەزارەتی دارایی و حکومەتی ھەرێم تاوەکو بە پاشاکەوتی مووچە قەرزی ئاو و کارەبا بدرێتەوەو بۆ ئەوەش دەبێت جارێکی دیکە کۆبوونەوە بکرێت .
وتیشی، ھەوڵدەدەین لە دوای جەژن کۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم بکرێت و بەنوسراوێک داوای وەڵام لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم وەزارەتی دارایی بکەن لەوبارەیەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10561057105810591060...1182