هەواڵەکانهەواڵەکان

رۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی بڵاویکردەوە، سعودیە وەفدێک رەوانەی تاران دەکات تاکو بەشدار بێت لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران. ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بەردەوامە تاکو لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەکانیان لای یەکتر بکەنەوە.
رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، بەشێک لە بابەتی سەردانەکەی مستەفا کازمی تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
پێستریش عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئیران وتبووی، پابەندن بەو گفتوگۆیانەی لە ئارادان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ سعودیە، چونکە ھەردوولا پێویستیان بە ئەم ھەنگاوەیە و نابێت ھیچ رێگرییەک دروست بکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بزوتنەوەی تاڵبیان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی ئەمریکا ھێرشی کردووەتەوە سەر ھەرێمی قەندەھار و چەند ناوچەیەکی ھلمند لە ئەفغانستان و بەھۆیەوە چەند کەسێکی مەدەنی و چەند چەکدارێکی تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتووە، ئەم ھێرشانەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانە و دەرئەنجامیشیان دەبێت.
پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لەپێناو ھاوکاریکردنی ھێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی چەند جارێک ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی تاڵیبان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی ھەینی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی باسارکیچارکی ھێرشیان کردووەتە سەر سوپای وڵاتەکەیان و سەربازێکیان بە چەکی نیشانەشکێنی ئەرمینییەکان کوژراوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان بەھۆی شەڕەکەوە سێ سەربازی ئەرمینیاش بریندار بوون و تاکو ئێستاش ھەردوولا یەکتر بە ھەڵگیرساندنی شەڕەکە تۆمەتبار دەکەن.
لە دوای شەڕی کارەباخ و کۆنترۆڵکردنی ھەرێمەکە لەلایەن ئازەربایجانەوە، ئەمە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان ھەردوولادا رووبدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەرکەوت کاڕەش"وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ھەولێر بۆ کوردسات نیوزی ئاشکراکرد، لە رۆژانی جەژندا ١٣ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر روویانداوە و دوو منداڵ بریندار بوون. ھاوکات " رێکان کەمال" وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١٨ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری سلێمانی روویانداوە و منداڵکی ھەشت ساڵان و ٦ ماڵ و سێ ئۆتۆمبێل سوتان. لای خۆشیەوە " بێوار عەبدولعەزیز" وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک وتی ، ٢٨ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری دھۆک تۆمارکراون و بەھۆیانەوە زیاتر لە ٥ ھەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاون، ھەروەھا گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئاودا خنکا کە خەڵکی شەنگالە. ھاوکات "زانیار عومەر" وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ١٠ شوێن بەھۆکاری جیاواز ئاگرکەوتووەتەوە و ھەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سوتان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە ٧٥ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەڵەبجە و ھاوینەھەوارەکانی ھەورامان. ھەروەھا "داسیار محەمەد" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سێ رۆژی یەکەمی جەژندا زیاتر لە ٧٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سلێمانی و لە ٨٥%یان دانیشتووی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن و لە چوارەم رۆژی جەژنیشدا ئامارەکان بەرزتر بوونەتەوە. بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری دھۆکیش، ٢٠ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە. ھاوکات "نەریمان فازل" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا واتە سێ رۆژی یەکەمی جەژن و چوار رۆژی پێش جەژن، ١١٦ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە ١٦ تاوەکو ٢٣ی ئەم مانگە نزیکەی ٨٥ ھەزار گەشتیار لە بازگە و دەروازەی سنوورییەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشتەکانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە و زۆرینەیان گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەرەڕای قەرەباڵغی چەند رۆژی رابردوو، لایەنە ئەمنییەکان و تەواوی یەکە کارگێرییەکان و خاوەنکارەکان توانیان بە شێوەیەکی زۆرباش و ئارام پێشوازی لە میوانەکان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عەباس سروت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایەگەیاند، زانیاریی ھەواڵگرییان ھەبووە گروپی تیرۆریستی داعش پلانی ھەیە لە ناوچەکانی سەدر و شوعلە و کازمییە تەقینەوە ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ھەفتەیە لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا کۆدەبنەوە تاکو دەربارەی دزەکردنی چەکدارانی داعش بەناو ھێزە ئەمنییەکان و ئەنجامدانی تەقینەوەکان گفتوگۆ بکەن، لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریشدا باس لەم دزەکردنە دەکەن و لەم رووەشەوە چەند پێشنیارێک دەخەنەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ھێزەکانی پۆلیسیش ھەوڵی دوورخستنەوەی ئەو خۆپیشاندەرانەیان دا کە ویستیان لە شوێنی بەڕێوەچوونی رێورەسمە نزیک ببنەوە. خۆپیشاندەران کۆمەڵێک دروشمیان بەرزکردبۆوە و داوا ڕاگرتن و ھەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادیان دەکرد .  
ئەمساڵ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر بەڕێوەدەچن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ژاپۆندا لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد و حکومەتی ژاپۆنی ڕووبەڕووی ڕەخنە و فشارێکی زۆر بوونەتەوە . ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم ئامادەی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بوون کە زۆربەیان وەفەدەکان و ئەو میوانانە بوون کە پێشتر بانگھێشتکرابوون وەکو (جیل بایدن)ی ھاوسەری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن (یوشیھایدی سوگا) و حکومەتەکەی ڕەخنەی زۆریان لێدەگیرێت و بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە تەندروستی گشتی گەلی ژاپۆنی بە ھەند وەرناگرن ، بە تایبەت دوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاری تۆکیۆی پایتەخت ژمارەیەکی پێوانەیی حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەھۆی رێککارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دەروازەکان بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیارانی ئێران کراوەیە. 


باسی لەوەشکرد، ھەرکاتێک ھاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە چاوەڕوان دەکەن لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بدرێت.

 


لەبارەی رێگەنەدان بە بردنی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاکی ئێران وتی، "پێشتر لە رێگەی کۆمپانیاوە مۆڵەتی داغڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاکی ئێران بە ھاوڵاتیان دەدراو بڕی ٢٥٠ دۆلاریان لێوەردەگیرا ئەوە پارەیەکی زۆرە و لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت پارەکە کەمبکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، جموجوڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە و لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٣٠٠ مامەڵەی بازرگانی زیاتر بووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ئەوەشی دەوترێت لەبارەی زیادکردنی باج دورە لە راستییەوەو ئەوەی کراوە رێکخستنەوەی باجە لە دەروازە سنورییەکان و ئەگەر ساڵانی پێشوو باج وەرنەگیرابێت ئەمساڵ رێکخستنەوەی بۆ کراوە.


راشیگەیاند، کاڵاکان لە تورکیاو ئێرانەوە داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبن و ئاستی ھاوردەکردنیش لە ھەر چوار دەروازە سنورییەکان بەردەوامە و زۆرترین کاڵای ھاوردەکراویش بریتییە لە دەرمان، بیناسازی، خۆراک، بابەتی کشتوکاڵ و فێترنەرییە.


جەختی لەوەشکردەوە، پێدانی مۆڵەتی بازرگانی لە مساڵدا زیادیکردووەو کەمی نەکردووە. 


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئاشکراشیکرد، جگە لەو مۆڵەتانەی باسمانکرد، ئەمساڵ زیاتر لە ٤٠٠ مامەڵەی بازرگانی ھاوردەکردنی ئوتومبێل ھەبووە، نزیکەی ٥٠ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بڕیارێکی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی کردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراون ھەڵبوەشێندرێنەوە و ھەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.


ھەر بەپێی بڕیارەکە ھەرکەسێکیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.


ئەمە لەکاتێکدایە بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە ١٢ ھەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بە نایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.


بڕیارەکەی ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژتیرۆر دروست دەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانە پێشتر وەردەگیرێتەوە و رادەگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا کە نوێنەرایەتی زۆرینەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن، کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لەگەڵ ئەندامانی وەفدی ئیدارەی خۆسەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، ئەو ھەنگاوە کردنەوەی دەرگایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەیەدە.


ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا ئەوەشیان رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە پێشێلکارییە بەرامبەر یەکپارچەیی خاکی سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاسب حەجامی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغداد رایگەیاندوە، بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا و پابەند نەبوونی ھاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان، رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزبون دەچێت بەتایبەتی ئامارەکانی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆناوە لە زیادبووندان. 


سەباح موسەوی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای کەربەلاش رایگەیاندوە، پێویستە ھاوڵاتیانی عێراق زیاتر روو لە بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و ئامارەکان لە بەرزبونەوەدا بێت، لە عێراق کارەسات دروست دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، سەڕەرای توندکردنەوەی تەواوی رێکارەکان لەسەر سنوری ئێران، بەڵام لە رۆژانی رابردوودا ھەزاران کۆچبەری ئەفغانی بە نایاسایی خۆیان گەیاندۆتە تورکیا، ئەوەش دوای ئەو رەوشە سیاسی و سەربازییەی لەو وڵاتە دەگوزەرێت.


ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی زۆر کورتدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئەفغانی وڵاتەکەیان بەجێبھێڵن و رێگەی کۆچ بگرنەبەر. 


دەشڵێت، رۆژنە ھەزار بۆ ھەزار و ٥٠٠ ئەفغانی ھەوڵ دەدەن لە سنوری ئێرانەوە بپەڕێنەوە بۆ ناو خاکی تورکیا، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر سنوری نێوان ھەردوو وڵات بەربەستێکی کۆنکرێتی دروست دەکرێت. 


لەدواین پەیامیشیدا لەبارەی کۆچبەرانی سوری، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، تا ئاکپارتی لە دەسەڵات بێت، بەھیچ پەنابەرێکی سوری ناوترێت، بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی کۆمسیاران تۆماری کۆتایی دەنگدەرانی گشتی پەسەندکرد، بە پێی تۆمارەکە کۆی گشتی دەنگدەران بریتییە لە ٢٤ ملیۆن و ٢٩٩ ھەزار و ٢١ دەنگدەر، کە کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان ھەیە و دەتوانن دەنگ بدەن.


بەپێی راگەیەنراوەکە، دەنگدەرانی لە دایکبووی ساڵی "٢٠٠٢ و ٢٠٠١ و ٢٠٠٣"ش پەسەندکراون، ئەوانیش ژمارەیان ٩٨٨ ھەزار و ٤٣٥ دەنگدەرە، ھاوکات ژمارەی گشتی دەنگدەرانی تایبەتیش بریتییە لە ١٩٥ ھەزار و ٨٥٣ دەنگدەر، ١٢٠ ھەزار و ١٢٦ دەنگدەری ئاوارە و پەنابەرانیش دەستنیشانکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستانی باشوری خۆرئاوای ئێران ماوەی ھەفتەیەکە دژی نەبوونی ئاو و کارەبا دەستیپێکردوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، لەنزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانەکان دەکات بەتایبەتی تەقەکردنی ھێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندەران.


رونیشیکردۆتەوە، پێویستە ئێرانییەکان توانای ئەوەیان ھەبێت بەئازادی گوزارشت لەخۆیان بکەن بەبێ ترس و توندوتیژی و دەستگیرکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10541055105610571058...1182