فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە دواین خولی دانوستانەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن، رێککەوتن لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەکرێت، بە جۆرێک ھەردولا دەگەڕێنەوە بۆ رێککەوتننامەی ساڵی ٢٠٠٨.
وتیشی، بەغداد پێویستی بە ھێزی شەڕکەری بیانی نییە، بەڵام پێویستی بە ھاوکاری و پشتیوانی لۆجستی و ھەواڵگری ھاوپەیمانان و ئەمریکا ھەیە، بەتایبەتی ھێشتا داعش ھەڕەشەی جدییە لەسەر سەقامگیری ئاسایشی عێراق.
تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بۆ ئەمریکا و ئەنجامدانی دیالۆگی ستراتیژی، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ئەمریکایە.
سەرچاوەکانی ھەواڵی چین ئاشکرایان کردوە، تا ئێستا تەرمی ٣٣ کەس دۆزراوەتەوە بەھۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و ھەشت کەسیش بێ سەرو شوێنن.
شەپۆلی لافاوەکە کاریگەری لەسەر نزیکەی سێ ملیۆن کەس دروستکردوە، ٣٧٦ ھەزار کەسیش لە ناوچەکانیان گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان، بە وتەی لێپرسراوانی چین، جگە لە زیانە گیانییەکان لافاوەکە زیانی ماددی ھەبوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن زانکۆی جۆنز ھۆپکنزی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتۆتە ١٩٢ ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٤٤ کەس و کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتۆتە ٤ ملیۆن و ١٤٣ ھەزار و ٧٦٤ کەس.
تا ئێستاش ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیھاندایە لە رووی ئامارەکانی کۆرۆناوە و زیاتر لە ٣٤ ملیۆن و ٢٢٦ ھەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بون و ٦٠٩ ھەزار و ٨٦١ توشبوی ڤایرۆسەکەش لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، بەرازیلیش لە پلەی دوەمی وڵاتانی جیھاندایە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆناوە لەو وڵاتە ٥٤٥ ھەزاری تێپەڕاندوە، ھندستانیش لە پلەی سێیەمی وڵاتانی جیھاندایە و کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبوون لەو وڵاتە ٣١ ملیۆنی تێپەڕاندوە و لەو ژمارەیە ٤١٨ ھەزار و ٤٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رۆژی پێنج شەممەوە ٢٢ی تەمموز رێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران، بە ھۆی مەترسی رۆچونی زەوییەکەی، بە رووی شۆفێران و ھاوڵاتیاندا دادەخرێت، داوا لە شۆفێرانیش دەکات لە بری رێگەی کەمەربەندی سۆران، شەقامی کاوە "حریق" بۆ ھاتووچۆکردن بەکاربھێنن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە درزێکی گەورە لە پشت رێگەی کەمەربەندی سۆران دروستبووە، کە رێگەیەکی سەرەکی بارزگانیی و گەشتیارییە، بارھەڵگرەکانی نێوان ھەولێر و پیرانشار ئەو رێگەیە بۆ ھاتووچۆکردن بەکاردەھێنن.
سەبارەت بە کاری قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان "عەلی حەمەساڵح" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا رەوشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باشە و قاچاخچێتی تێدا نەماوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش قاچاخچێتی کەمی کردووە.
راشیگەیاند، کاری قاچاخچێتی بەتەواوی رانەگیراوە، بەڵام بە رێژەیەک کەمیکردوە، چەند ھەفتەیەکی تر چاوەڕوان دەبن تا بەتەواوی ئەو کارە لە دەروازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت و کۆتایی پێدەھێنرێت.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو پێشنیاری دانەوەی قەرزی ئاو وکارەبا لە موچە پاشەکەوتکراوەکان خرایە بەرباس و ھەر زوو خامۆش کرا، زیاتر لە مانگێکە ئەم دۆسیە سەری ھەڵداوەتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، "ھەوڵدەدەین دوای جەژن لەگەڵ ھەرسێ ئەنجومەنەکەی دیکەی پارێزگاکانی ھەرێم بە نوسراوێک بۆ وەزارەتی دارایی ئەو دۆسیە یەکلایی بکەنەوە".
ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ھیچ وەڵامێکی رەسمی نییە لەلایەن وەزارەتی دارایی و حکومەتی ھەرێم تاوەکو بە پاشاکەوتی مووچە قەرزی ئاو و کارەبا بدرێتەوەو بۆ ئەوەش دەبێت جارێکی دیکە کۆبوونەوە بکرێت.
ئازاد حەمە ئەمین وتیشی، ھەوڵدەدەین لە دوای جەژن کۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم بکرێت و بەنوسراوێک داوای وەڵام لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و وەزارەتی دارایی بکەین ھەتا ئەوانیش بە رەسمی ئەم دۆسیەیە یەکلایی بکەنەوە.
لێپرسراوانی باڵای چین رایانگەیاند، بەھۆی مەترسی دووبارە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نوێ، پەتاکە لەناو ژمارەیەک کرێکاری پاککەرەوەی شارەوانی، شاری نانجینگ، کە دانشیتوانەکەی نزیکەی نۆ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسە، بۆ ماوەی ٤٨ سەعات کەرەنتین کراون.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر کورتی دیاریکراودا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ دانیشتوانی ئەو شارە بکرێت و رێگە بە چوونە ناو شارەکە و ھاتنەدەرەوەش نادرێت.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٢٢٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٢ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوەو ٧٠١ تریش چاکبوونەوە.
"پەخشان تۆفیق" بەڕێوەبەری کەمپی ئاشتی لە عەربەت لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز وتی، بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە خێمەی ئاوارەکان کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ گیانی لە دەستداوە، ٤ خێمەش بە تەواوی کەلوپەلەکانیانەوە سوتاون.
وتیشی، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێگرتن لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، چەند ڕۆژێک پێش جەژن ھەموو ماڵێک ئاگرکوژێنەوەی دەستییان پێدراوە بۆ ئەوەی بەکاریبھێنن بۆ کوژاندنەوەی ھەر ئاگرێک کە لە کەمپەکە بکەوێتەوە.
بە وتەی کەسوکاری مێردمنداڵەکە، ناوبراو دانیشتووی بەغدادە و بە سەردان ھاتووەتە قەزای کەلار و ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی گەشت لەگەڵ کەسوکاری چوونەتە سەر ڕووباری سیروان و لە کاتی مەلەکردندا خنکاو . لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە تا ئەمڕۆ لە سلێمانی ھیچ ڕووداوێکی نەخوزراو ڕووینەداوە کە زیانی گیانی و ماددی ھەبووبێت، تەنھا یەک ڕووداوی تەقەکردن نەبێت لە یەکێک لە شەقامەکانی سلێمانی کە دەستبەجێ تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
وتیشی، دوای دەرکردنی بڕیارەکان، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ٦ کەس بە تۆمەتی قاچاخچیەتی دەستگیرکراون و دۆسییەکانیان رەوانەی پۆلیسی باشماخ کراوە.
سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ جەختیشیکردووەتەوە، ھەموو ھەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ بنبڕکردنی تەواوەتی قاچاخچیەتی و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان.
وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند، پلانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەج سەرکەوتوو بووە و ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھیچ نەخۆشییەکی تریش تۆمار نەکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کەمکردنەوی ژمارەی حاجیان بۆ ٦٠ ھەزار، ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە سەرکەوتنی پلانەکەدا و کارمەندانی کەرتی تەندروستیش بە شێوەیەکی باش توانیوویانە خزمەتی حاجیان بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، (نەوفڵ حەمادی) پارێزگاری پێشووی نەینەوای بە تۆمەتی گەندەڵی، خستە ناو لیستی سزاکانەوە، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
(دومینیک راب) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، (نەوفڵ حەمادی) پارێزگاری پێشووی نەینەوا، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە تۆمەتبارکراوە، بە بەکارھێنانی موڵکی گشتی لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بردنی ٧٦ ملیار دیناری عێراق بە شێوەیەکی نایاسایی.
(ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سیاسەتی یەکگرتووی مافی پەنابەریەتی لە ئەوروپا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و تا ئێستاش یەکێتییەکە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت بۆ کۆتایھێنان بە قەیرانی ھاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بە لێشاو. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر سنورەکان بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ھەڵکشاندایە.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی ھاوکاری دارایی بۆ ئەفغانستان و دراوسێکانی وەک (پاکستان و تورکیا و ئێران) ھەڵدەسەنگێنێت، تا یارمەتیدەر بێت بۆ سنووردارکردنی لێشاوی پەنابەران لە ئەفغانستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لە بەردەرگای ماڵێک لە گەڕەکی برایەتی لە ھەولێر، تانکییەکی نەوت تەقییەوە و زیانی بۆ ھێڵی کارەبا و ئینتەرنێتی گەڕەکەکە ھەبوو.
ھاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکەکەش لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز وتی، پلەی گەرما و شۆرتی کارەبا، بووە ھۆی تەقینەوەی تانکییەکە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.