بە یەکەم کەشتی کۆمپانیای "بلو ئۆریگن" کە بە سەرنشینەوە دەچێتە بۆشایی ئاسمان، "جێف بیزۆس" و "مارک بیزۆس"ی برای و "والی فونک" ژنێکی تەمەن ٨٢ ساڵ و خوێندکارێکی فیزیای تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ئۆلیڤەر دایمن" دەچنە بۆشایی ئاسمان.
کەشتییەکەیان، پەنجەرەی گەورەی تێدایە، دیمەنی زەوی لە دوورەوە بە جوانی دەبینن و پێویستی بە کەشتیوان نییە، "بیزۆس" دەڵێت، ھەمووان پرسیارم لێدەکەن کە ئایا دەترسم یاخود نا، بەڵام نەخێر ھیچ دوو دڵییەکم نییە و زۆر پەرۆشم بۆ ئەوەی فێری دەبم لە بۆشایی ئاسمان.
ئەو ژنە تەمەن ٨٢ ساڵەشی یاوەری "بیزۆس" دەکات دەبێتە بە تەمەنترین ژن کە گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدات، ئەو ژنە لە ٦٠ەکانی سەدەی ڕابردوو ھەمان ئەو تێستانەی بۆ کراوە کە بۆ پیاوان لەو ساڵانەدا دەکران بۆ چوونە ئاسمان، بەڵام چانس یاوەری نەبوو، لە ئێستاشدا لەو تەمەنەی خەونەکەی بەدیدەھێنێت.
ئەم گەشتەی "بیزۆس" ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵک دەڵێن ئەو پارەیەی بۆ بۆشایی ئاسمان خەرجی کردووە، دەکرا بۆ شتێکی تر بەکاری بھێنێت وەک چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و ھاوکاری کردنی جیھان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
سامانەکەی "بیزۆس" بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و دەوڵەمەندترین پیاوی جیھانە، "بیزۆس" تەمەنی ٥٧ ساڵە و سەرۆکی جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای "ئەمازۆن"ە، ئەم گەشتەشی پێدەچێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی ئەو ملیاردێرەی جیھان ھیچ نەماوە تاقی نەکاتەوە تەنھا چوونە بۆشایی ئاسمان نەبێت و ئەوەشی کرد.
یادگار سدیق گەڵاڵی، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و شارەزا لە گرێبەستە نەوتییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی وڵاتانی ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس کاریگەی دەبێت لەسەر جێگیری نرخی نەوت و رێککەوتنەکەش بە جۆرێکە لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە مانگانە بڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت زیاد بکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کە دەکاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت تاوەکو کۆتایی ساڵ و ئەو زیادکردنەش لەسەر بنەمای رێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت.
باسی لەوەشکرد، ھەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ کۆتایی رێککەوتنەکە بێت ئەوەش درێژکراوەتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بەڵام لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ گۆڕانکارییەک روودەدات ئەویش ھەریەک لە وڵاتانی سعودیە و روسیا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ەوە بەرھەمھێنانی نەوت ٥٠٠ ھەزار بەرمیل زیاد دەکەن بۆ ھەردووکیان دەکاتە یەک ملیۆن بەرمیل.
یادگار سدیق وتیشی، "وڵاتانی عیراق و کوەیت لەمانگی ئایاری ٢٠٢٢ بەرھەمھێنان زیاد دەکەن ھەر یەکەیان بە بڕی ١٥٠ ھەزار بەرمیل و ئیماراتیش بەرھەمی زیاد دەکات بۆ سێ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار بەرمیل کە لە ئێستادا سێ ملیۆن و ١٧٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمدەھێنێت".
د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ چەند ھەفتەیەک بەرلەئێستا سێ ھێندە زیادیکردووە، ئامارەکان ترسناکن و پێشبینی دەکرێت رۆژانە ھەزاران کەس توشی ڤایرۆسەکە ببن، ئەگەر بەریەککەوتن کەم نەکرێتەوە، کارەسات بەڕێوەیە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات لە رۆژانی جەژندا پابەندبن بە رێنماییەکان و دەمامک ببەستن و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.
ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە بەرزترین ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بەھێز لە سەربازگەی ئیمام عەلی لە خۆرھەڵاتی ناسریە لە پارێزگای زیقار کەوتووەتەوە، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش، ئاگرەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنھا ماددی بوون.
کازمی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە ھەموو توانایانەوە کار دەکەن بۆ رێگریکردن لە پێکدادانی ئەمریکا و ئێران لەناو خاکی عێراق و رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان.
وتیشی، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن، سەردانی ئەمریکا دەکات و لە داھاتوشدا سەردانی ئێران دەکات.
کازمی راشیگەیاند، گروپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەیانەوێت عێراق بکەنە گۆڕەپانی ململانێ، بۆیە ھێرش دەکەنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەڵام حکومەت ھەنگاوی راستەقینەی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان ناوە و ژمارەیەکی زۆری لەو کەسانە دەستگیرکردوە پێشێلکاری دەکەن.
کازمی ئاشکراشیکرد، لەماوەی رابردوودا سێ جار ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام ئەو ھەوڵانە نەبونەتە ھۆکارێک بۆ ترساندن و نیگەرانکردنی.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، پابەندبونی تەواویان بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوپاتکردووەتەوە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھەشت ھەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان کە ٥٥ ھەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادە دەکرێت و ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ ھەزار و ٧٤ عێراقییش مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا گومان دەکرێت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا و لە چەند رۆژی رابردووشدا موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی راگەیاند، بەڵام مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی سەدری رەتکردووەتەوە و داوایکرد بەشداری ھەڵبژاردن بکات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی ٣٤٠٠ مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا ١٤ کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرھەمھێنانی کارەبا، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی حاجیان لە مەککەوە بۆ مینا تا بچنە سەر کێوی عەرەفە، ھاوکات تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بۆ پاراستنی حاجیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ کراوە.
وەزارەتی تەندروستی سعودیەش رایگەیاندووە، تا ئێستا رەوشی تەندروستی حاجیان جێگیرە و ھیچ نەخۆشی و پەتایەک لە نێو حاجیاندا تۆمار نەکراوە و تەواوی ئامادەکارییەکانیشیان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی حاجیان بکەن.
بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ ساڵی دووەم رێورەسمی حەج جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێوەدەچێت نزیکەی ٦٠ ھەزار حاجی بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەشداری رێورەسمەکە دەکەن، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار حاجی بەشداری رێورەسمی حەجیان کردوە .
وەفدێکی مەسیحی بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکھاتەکان، سەردانی سلێمانی کرد و لە لایەن نوێنەری ئاین و پێکھاتە جیاوازەکان پێشوازییان لێکرا.
دکتۆر "ئەلانبا ئەنتۆنیۆس" سەرۆکی ئەساقیفەی کورسی ئۆرشەلێم و سەرۆکی وەفدی مەسیحییەکان لە رێگەی کوردسات نیوزەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە ھەموو مسوڵمانان کرد و راشیگەیاند، ھیوادارە کوردستان لە پلەیەکی بەرزی پێکەوەژیان بێت وەک ئەوەی ھەموان چاوەڕێ دەکەن.
میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە رێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵاتەکەی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای خوزستان تەرخان بکات و بەدواداچوونی بە پەلە بۆ ئەو پرسە بکات.
ماوەی چوار رۆژە، خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و لە ھەندێک ناوچە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ کەس کوژراون و میدیای ئێران تەنھا کوژرانی یەک کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەکی سەبارەت بە گەشتکردن و ھاتن بۆ ھەرێمی کوردستان دەرکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە کاتی گەشتکردنی ھاوڵاتیاندا پێویستە پشکنینی کۆڤید١٩ی کردبێت و بە نێگەتیڤی دەرچووبێت پێش کەمتر لە ٧٢ سەعات و سەبارەت بە ھاتنە ناوەوەش دەڵێت ئەو ھاووڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی نێگەتیڤ یان بەڵگەی ھەردوو بڕە ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی دێتە ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پێش ھاتنە ناوەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن.
دەشڵێت، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانە دەکەوێتە ئەستۆیان و سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی ١٠ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و راوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری لە گەشت کردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە.
لە روونکردنەوەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییدا ئەوە ھاتووە، لە رۆژی ٢ی ١١ی ٢٠٢٠ بڕیاری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەرچووە، دەبوایە لەو رۆژەوە عیماد ناسح وەکو سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک دەستبەکاربوایە، بەڵام شوان داودی ھانای بۆ ئەم بەرپرس و ئە بەرپرس برد تا جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوابخات.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەبارە و بڕیاری لادانی شوان داودی و عیماد ناسح پەسەندکرا.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رونیشیکردووەتەوە، ئەو گەشەکردنە میدیاییە شوان داودی باسی دەکات بەرھەمی کاری دەستە جەمعی ھەڤاڵانی دەزگای میدیایی کەرکوک و پشتیوانی دارایی و مەعنەوی مەکتەبی راگەیاندن و مەکتەبی دارایی و کەس سوپەرمان نییە.