دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆرۆنای جۆری دەلتا، لە بڵاوبوونەوەیەکی خێرادایە و لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەشت تووشبووی ڤایرۆسەکە لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی، ئەو حاڵەتانەی کە باری تەندروستییان ناجێگیرە لە زیادبووندایە و زۆربەی نەخۆشخانەکان پڕبوون لە تووشبووانی کۆرۆنا.
ھاوکات، بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٠٧٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١١ تووشبووی تریش گیانیان لە دەستداوە و ٧٢٣ کەسی تریش چاکبوونەتەوە.
بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێم گەیشتە ٢٠٨ ھەزار کەس، لەو ژمارەیەش ٤٦٢٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٨٨ ھەزار و ٧٨٠ تووشبووی تریش چاکبوونەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە لە کاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی ٨ ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی ١٦ ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.
ڕاشیانگەیاند، قوربانیەکان وەستای ھەڵکەندنی بیر بوون و لە کاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکارھێناوە، بە وتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ ھەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتوونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە".
لە ئێستاشدا باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ئەمڕۆ ٧٠ ھەزار گەشتیار کە زۆرینەیان خەڵکی ناوەڕاست و باشوری عێراقن ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە و پێشبینی دەکەن، تا کۆتایی جەژن بگاتە سەد ھەزار کەس.
بە پێی زانیارییەکانیش لە جەژنی ڕەمەزاندا ١٢٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی بەو پێیەی لە جەژنی ڕەمەزاندا بەھۆی قەدەغەی گەشتیارییەوە لە ھەولێر و دھۆک زۆرینەی گەشتیاران ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کرد.
بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی مونا لە ژێر چاودێری توندی تەندروستییدا بوو، کە بۆ ھەر حاجییەکە ناوچەیەک بۆ وەستان دیاریی کرابوو.
دوابەدوای ئەوەش حاجیان ئاژەڵیان کردە قوربانی و بۆ قبوڵبوونی حەجەکەیان پارانەوە. حاجیان لە دوای کۆتاییھاتنی مەراسیمی حەج جەژن دەکەن و پاشان ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەرانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەمساڵ ٦٠ ھەزار حاجی بەشداری ڕێوڕەسمی حەج دەکەن و تەنھا ھاووڵاتیانی ناوخۆی سعودیەش ڕێگەیان پێدراوە حەج بکەن.
لێپرسراوانی تەندروستی عێراقیش ئاشکرایانکردووە، ژمارەیەک لە بریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە لە بەردەم مەترسیدان.
پەلامارەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی و وڵاتانی عەرەبی و جیھانی بە توندی ئیدانە کرا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە دەکرد و داوای گۆرانکاری و دابەشکردنەوەی ھێزە ئەمنییەکانی کردەوە.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوو بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک سلفە بۆ مووچەی ھەرێم ڕەوانەی حساب بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم کرد، دیسکی ئابووری کوردسات نیوز گەیشتووە بەو دەرەنجامەی کە حکومەتی ھەرێم بە پێی ئەو داھاتەی لە بەردەستیدایە دەتوانێت مووچە بە بێ لێبڕین دابەش بکات.
دوای بەدوای کۆتاییھاتنی نوێژی جەژنیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بزووتنەوەی تاڵیبان ویستی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی نییە، لە لایەکی ترەوە نێردەی دیپلۆماتی ١٥ وڵات کە بارەگایان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ھەیە، داوایان لە بزووتنەوەی تاڵیبان کرد، پەلامارە بەردەوامەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ڕابگرێت.
وەفدەکە لە ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای خۆبەڕێوەبەری پێکھاتووە و لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، تاوتوێی قەیرانی سوریا و چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد.
ھاوکات باسیان لە ڕەوشی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی ئەو ئەزموونە دیموکراسیە کرد.
وتیشی، ئەگەر ڕەوشی کۆرۆنا بە شێوەی ئێستا خراپ بێت لە دوای پشووەکانی جەژنەوە کوتانی فەرمانبەرانی حکومەت بە ڤاکسینی بە کۆرۆنا دەکەن ناچاری.
خۆپیشاندەران داوای یەکگرتنەوەی پارچە دابڕاوەکانی خاکی وڵاتەکەیان دەکرد بە تایبەت شاری "فاماگوستا" کە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیایە، ئەو داوایەشیان لە دژی لێدوانێکی "ئەردۆغان" بوو کە پشتیوانی بۆ چارەسەری دوو وڵات دەربڕی.
"ئەردۆغان" بۆ بەشداری کردن لە ٤٧ەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی ئاشتی قوبرس چووە کۆماری تورکی قوبرسی باکور و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوای چارەسەری دوو وڵاتی کرد و بەردەوامیدان بە پشتیوانی کردنی تورکانی قوبرسی دووپاتکردەوە.
پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای "خوزستان" دژی کەمی ئاو بەردەوامە و ھێڵی ئینتەرنێتیش لە چەند ناوچەیەک بڕاوە، بە پێی پارچە ڤیدیۆیەکیش دەردەکەوێت کە پۆلیسی ئێران بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و گازی فرمێسکڕێژ بڵاودەکەنەوە و پێکدادان ڕوویداوە. ھەندێک لە میدیاکانیش دەڵێن، ھێزی زیاتر ڕەوانە کراوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
زۆربەی خەڵکی پارێزگای خوزستان عەرەبن و بە دەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، بەھۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەندین کەس کوژراون و دەستگیرکراون، لێپرسراوانی ئێرانیش پلانێکیان بۆ گەیاندنی ئاو بە ٤٧١ گوندی سەر بەو پارێزگایە ڕاگەیاندووە.
"شوان عومەر" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵەبجە زیادیکردووە و ٢٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەی "وەفا" باری تەندروستییان ناجێگیرە.
وتیشی، توانای نەخۆشخانەکەیان سنوردارە و ئەگەر ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدا بن توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نابێت، داواشی کرد ھاووڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان بن و دوور بکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.
"حسێن ھنداوی" ڕاوێژکاری "کازمی" بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە وادەی خۆیدا بەردەوامە و زۆرینەی کارە لۆجستییەکان تەواو بوون، لە ئێستاشدا کار دەکرێت بۆ دروستکردنی کاخەزی دەنگدان، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەلایەن کۆمسیۆنەوەیە و ھەموو ئەو پێشنیارانەی پێشکەش دەکرێن بۆ دواخستنی پڕۆسەکە، ڕێزی لێدەگیرێت.
وتیشی، بڕیارەکەی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوە مافی خۆیانە و چاوەڕێی ھەڵوێستی کۆمسیۆنن سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ کشانەوە لە پڕۆسەکە.
بە وتەی "پرایس"، ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی "ڤییەنا"، بەڵام "ئێران" داوای کاتی زیاتری کردووە و سزاکانیش تەنھا لە ڕێگەی دیپلۆماسی ھەڵدەگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، لە دانوستانەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان "واشنتۆن" و "تاران" پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام ھیچ ڕێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە.
پێشتریش "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی، ڕێککەوتنێک ھەیە لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندانیکراو، ئەو ڕێککەوتنەش پەیوەندی بە دانوستانەکان و ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.