دەقی ڕاگەیەنراوەکە :
ئاماژە بە بەیانی ژمارە(١٧)ی ساڵی ٢٠٢١ ی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بریارماندا بە دەرچوواندنی ئەم ڕێنماییانە.
یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن
دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێت
سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانیان رەچاو بکرێ لە مەترو نیوێک تا دوو مەتر.
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت
پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی
شەشەم : لەکاتی بونی سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی کارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران
حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن
ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن
نۆیەم: ئەم ڕێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلایەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٨٨٠ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٩١٩ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە (٤٢٩)
١. پشکنین: (٩٤٨٦ پشکنینی نوێ)
• (٢٩٥٢) ھەولێر
• (٢٠٩٩) سلێمانی
• (٣٩١٣) دھۆک
• (١٠٠) ھەڵەبجە
• (٣٧٦) گەرمیان
• (٤٦) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: (٨٨٠ تووشبووی نوێ)
• (١٧٦) ھەولێر
• (٢٦٩) سلێمانی
• (٣٧٦) دھۆک
• (٦) ھەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (١٥) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٩١٩ چاکبوون)
• (١١٢) ھەولێر
• (٣٢٥) سلێمانی
• (٤١٥) دھۆک
• (٤) ھەڵەبجە
• (٥٣) گەرمیان
• (١٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (٥ مردن)
• (٣) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦٣٩٨٣٩ (٥٧٢٥٠٣ ھەولێر، ٣٧٥٥٢٤ سلێمانی، ٦٨٠١٥٣ دھۆک، ١١٦٥٩ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٥٠٨٨٨ (٤٨٧٤١ ھەولێر، ٤٥٤٢٤ سلێمانی، ٥٣٢٧١ دھۆک، ٣٤٥٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٢٧٤٢٧ (٤١٠٦٧ ھەولێر، ٣٧٠٥٥ سلێمانی، ٤٦٢٣٢ دھۆک، ٣٠٧٣ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٤٤٠ (٦٥٧٠ ھەولێر، ٦٥١٢ سلێمانی، ٦١٢٤ دھۆک، ٢٣٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤٠٢١ (١١٠٤ ھەولێر، ١٨٥٧ سلێمانی، ٩١٥ دھۆک، ١٤٥ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٣٠ی نیسان ٢٠٢١
دەقی پەیامەکە :
بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کرێکارانی کوردستان و عێڕاق جیھان دەکەین.
ئەم بۆنە جیھانییە بەدەرفەتێک دەزانین کەتێیدا ستایشی ڕۆڵ و کاریگەریی ڕاستەوخۆی کرێکاران بکەین لەئاوەدانکردنەوەو بنیادنانەوەی وڵاتدا، بووژاندنەوەو نوێکردنەوەی ھیچ سێکتەرێکی ژیان بەدی ناکەین کەشوێن پەنجەی زێڕینی کرێکارانی پێوە دیار نەبێت، ئەوەی کەھاتۆتە دی بەری ڕەنج و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ئەوانە.
ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان وێڕای پشتیوانیمان لەھەموو داخوازییە ڕەواکانی کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکاری خەباتی ڕێکخراوەییان دەبین لەسەندیکا پیشەییەکانیاندا، لەپێناو فەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی ئاسوودەتر بۆیان و دابینکردنی بیمەو خانانەنشینکردنیان لەدوای تەمەنی یاسایی کارکردن.
ھەروەھا پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کرێکاران و دەستی کاری ناوخۆیی، پێویستە لەسەر حکومەت چاودێریی ڕێژەی ھێنانی دەستی کاری دەرەکی بکات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەجۆرێک کار نەکاتە سەر بژێوی و کاری کرێکارانی ناوخۆیی، ھەروەھا یاساکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەھەموو وردەکارییەکانییەوە جێبەجێ بکات، پەرلەمانی کوردستانیش، زەمینەی تەواو دەڕەخسێنێت بۆ دەستپێشخەریی ھەر پێشنیازەیاساو ھەموارکردنەوەیەکی نوێی یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەگۆڕانکاری لەماف و داخوازییەکانی کرێکاران بکات بەرەو ژیانێکی شایستە تر.
جارێکی تر پیرۆزبێت جەژنی کرێکاران، سڵاو بۆ گیانی پاکی ھەموو ئەو کرێکارانەی کە لەکاتی خزمەت و کارکردندا گیانیان سپارد.
ھەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد: بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینای سنوری بادینان دادەمەزرێنن.
سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: حکومەتی ئەنقەرە بەنیازە بنکەیەکی سەربازیی لەچیای مەتینا لە سنوری بادینان دابمەزرێنێت، وتیشی: چیای مەتینا ناوچەیەکی ستراتیژییەو نزیکە لە چیاکانی قەندیل کە بەپێگەو ناوەندی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان، دادەنرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەشکرد: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەردەوام دەبێت.
لێدوانەکەی سلێمان سۆیلۆ لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت.
میدیاکانی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بە بڕیاری داواکاری گشتی ئامەد لە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ئەمساڵ ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە دەستگیر کران و دوای چوار ڕۆژ بەھۆی ئەو پۆستانەی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە، دادگای سزاکانی ئامەد سزای زیندانیکردنی بەسەر ئەو ئەندام و بەرپرسانەدا سەپاند.
وەزارەتی تەندروستی ھندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٧٩ ھەزار و ٢٥٧ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون، و سێ ھەزارو ٦٤٥ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە بەراورد بە رۆژێک پێشتر ٣٥٠ زیادیکردوە، ئەوەش ژمارەیەکی تری پێوانەییە لە توشبوانی کۆرۆنا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھندستان، کۆی گشتی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ١٨ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزاری تێپەراندوە و حاڵەکانی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتووەتە ٢٠٤ ھەزار و ٨٣٢ کەس.
لەلایەکی تریشەوە کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەبری زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پزیشکی دەنێرێت بۆ ھندستان بۆ ھاوکاریکردنی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا، ھاوکارییەکانیش بریتی دەبن لە ١٠٠٠ بتڵ ئۆکسحین و ١٥ ملیۆن دەمامکی جۆری ئێن ٩٥ و یەک ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرا.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیرۆریستێکی خۆکوژ لەبەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانی خۆی تەقاندووەتەوە
وتیشی، تیرۆریستەکە پێش ئەوەی بگاتە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەقەی لێکراوەو دواتر خۆی تەقاندۆتەوە.
تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاتوچۆی گەشتیاری وەک پێش سەردەمی کۆرۆنا ئاسایی نەبووەتەوە و لە ئێستادا بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤیزەی گەشتیاری بۆ ھەموو وڵاتانی ئەوروپا راگیراوە و لە فڕۆکەخانەش رێکاری توندی تەندروستی جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی، ژمارەی گەشتەکانیش لە ٥٥% کەمبووەتەوە، بەو ھۆیانەوە داھاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ٦٠% کەمی کردووە.
عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تیرۆریستان کەوتوونەتەوە بە ئامانجکردنی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر شوێنی پەلامارەکانیان بوون، بە شێوەیەک ھیچ رۆژێک بەبێ پەلامارێکی تیرۆریستی و قوربانی نوێ تێناپەڕێت.
وتیشی ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ عێراقی دەبنە قوربانی تیرۆر و ٤% بۆ ٥%ی گیان لەدەستدانەکان لە عێراق بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوەیە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠یش، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ عێراقی بوونەتە قوربانی ئەو پەلامارانە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان چالاکی تیرۆریستانی سنوردار کردووە، بەڵام ھێشتا تیرۆر لە عێراق مەترسییە.
دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" دەرکرد .
بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەدوای روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەندین رێکاری لێکۆڵینەوەی گرتووەتەبەر و وتەی شایەتحاڵانی وەرگرتوە، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەرکردوە کە لە نێویاندا لێپرسراوی بەشی چاککردنەوە و لێپرسراوی بەرگری شارستانی و لێپرسراوی چاککردنەوەی بتڵە ئۆکسجینەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەر ھەیە.
شەوی شەممە، بەھۆی تەقینەوەی بتڵێک ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی بەھێز لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغداد کەوتەوە و بەپێی دوایین ئامار، کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی روداوەکەوە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بلینکن لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە مەترسییە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا و بەڕوونی بەو وڵاتەیان وتووە کە دەستبەرداری گرێبەستەکانی کڕینی ئەو مووشەکە روسییە ببێت.
دەشڵێت، بەکارھێنانی ئەو مووشەکە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەیە کە ھاوپەیمانەکانیان لە لوتکەی "وارشۆ"ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستیان بە چەکی وڵاتانی تر دایانبوو.
بەڵام ھەفتەی رابردوو "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی، وڵاتەکەی دانوستانی تر دەکات لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی کاروانێکی تری سیستمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠.
لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییەی "زەریف"، "رۆحانی" "حسامەدین ئاشنا"ی راوێژکاری لە پۆستی سەرۆکی ناوەندی سەرۆکایەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی دوورخستنەوە و "عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی لە شوێنەکەی دانا.
ھاوکات "رۆحانی"، "محەمەد عەلەوی" وەزیری ھەواڵگری و ئاسایشی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە.
زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مانگی ئاداری رابردوو ئەنجامیداوە دەڵێت، "قاسم سولەیمانی" دیبلۆماسیەتی کردووەتە قوربانی سەربازیی و ئەوەش رۆڵی ھەبوە لە لەناوچونی رێککەوتنی ئەتۆمی.
سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر دەستپێکردوەو ئەمرۆ لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت کۆبووەو تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد.
بڕیاریشە ھەر ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببێتەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، ڕاشیگەیاند: دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت لە گەیاندنی سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لە بارەی شێوازەکانی پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی یەکێتیش، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە چەند پێشنیاز و بۆچوونێکیان خستەڕوو، ھاوکات سوپاسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانییان کرد و بە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامیان وەسفکرد کە ھەمیشە بە تەنگ کێشە و داواکارییەکانیانەوە بووە.