هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر سەبارەت بە دوایین پێشھاتەکانی ئەفغانستان و ئامادەکاریش بۆ رێکخستنی دانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەکەن. 
راشیگەیاندووە، دەکرێت لە داھاتوودا خۆی پێشوازی لە سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان بکات.

پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ کۆنترۆڵ دەکات لە دوای کشانەوی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە بەرامبەریشدا بزووتنەوەی تاڵیبان ھۆشداری داوەتە تورکیا لە دانانی ھەر ھێزێک بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ و بڕیارەکەی ناتۆشی بۆ ھێشتنەوەی ھێزێک لە فڕۆکەخانە، بە بەردەوامیی داگیرکردنی ئەفغانستان ناو بردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت، موسڵ کراوە بە ھەشت بازنەی ھەڵبژاردن، یەکێتی لە حەوت بازنە کاندیدی ھەیە و بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردنیش لێپرسراوێک دانراوە.

وتیشی، لە سنوری موسڵ ٣١ ئەندام و سێ کۆتای مەسیحی و ئێزدی و شەبەک دیاریکراوە، ھیوادارن کورد ژمارەیەکی باش لەو ٣٤ کورسییە بە دەستبھێنێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر ھەوڵدەدەن ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی ھێمن بە ڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکی نیوان ھەردوولادا سەرەتا ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی پێگەی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد لە ھاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئاماژەشی بە ئەو پشتگیری و ھەماھەنگی کۆمەک و ھاوکارییانەکرد کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ لەماوەی رابردوودا لە رووی سیاسی و سەربازی و مرۆییەوە پێشکەشی گەلی کورد و ھەرێمی کوردستانی کردوە ، گرنگترینیان بەشداری بەرچاوی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ئەمە مایەی سوپاسگوزاری و رێزلێنانە لەلایەن گەلانی عیراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی بۆ حکومەت و گەلی ئەڵمانیا .

ھەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، بەتایبەتی بارودۆخی سیاسی عیراق و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی یٔۆکتۆبەری یٔەمساڵ بەرێوەبچێت .

ھەڤاڵ سەعدی یٔەحمەد پیرە ئاماژەی بە گرنگی چارەسەری کێشە سیاسی و ئابورییەکان لە عیراق کردەوە وەک بەشێک لە ھێنانە دی خواست و داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی ناوچە جیاجیاکانی عیراق، ھەڵبژرادنی پێشوەختەش یەکێک بوو لەو داواکارییانە، ھیواشی خواست ببێتە مایەی ھێنانە کایەی کەشیکی لەباری سیاسی و ئابوری و پڕ خزمەتگوزاری بۆ گەلانی عیراق ، ووتیشی بۆ یٔەم مەبەستە ھەماھەنگی و ھاوکاری و پشتیوانی لۆجستی ووڵاتانی خاوەن یٔەزمون لە نێویشیاندا ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی شەفاف و سەرکەوتووانە پێویستیەکی گرنگە بۆ دەستکەوتنی دەریٔەنجامێکی پاک . 

بەرێز کلێمێنس سێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا رایەگیاند کە حکومەتەکەی جەخت لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابوری و سەربازی لە ھەموو عیراق دەکاتەوە، ھاوکات خوازیاری ئاشتی و بەرقەراربوونی یاساو دابینکردنی خزمەتگواری جۆرا و جۆرە بۆ گەلانی عیراق لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق بەگشتی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیش ئاماژە بەوە دەکات ئەمساڵ ژنان زیاتر سکاڵا دەکەن بەرامبەر بە پیاوان بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاھۆ عوسمان کەریم قائیمقامی قەزای شارباژێر رایگەیاند، بە ھۆی  کەمی بارانەوە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چوارتا و پڕۆژەی ئاوی ناوچەکە وشکبوون و گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزاکە دروست بوو. 


وتیشی، لەسەر داوای لێپرسراوانی ئیداری ناوچەکە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا گرفتی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە چارەسەربکرێت و بودجەیەکی بەبڕی ٦٠ ملیۆن دینار بۆ ھەزار و ٥٠٠ ماڵ تەرخان کرا  بۆ ھێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ خەزانی سەرەکی قەزاکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، پێویستە ئێران لە زووترین کاتدا بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا بەو ئامانجەی ئەو دەستکەوتانەی بۆ ژیانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە دانوستانەکاندا بەدیھاتووە لە دەست نەچن. 


دەشڵێت، دەبێت ئێران دەرفەتی دانوستانەکانی ڤییەننا لە دەست نەدات و بزانێت کە ناکرێت تا ھەتایە ئەو دانوستانە درێژ بکرێتەوە.


دوو رۆژ بەر لە ئێستاش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ھەمان داوای لە ئێران کرد و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران رایگەیاند، پێویستە تاران بە زوویی بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا و لە بەرامبەریشدا رەئیسی دوپاتیکردەوە کە پێویستە لە دانوستانەکاندا مافەکانی ئێران پارێزراو بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ھەماھەنگی ئەمنی و سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.


لیوا جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی کاری ناوەندەکانی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و عێراق و بەگەڕخستنی زیاتری ئەو ناوەندانە و پێویستی و ئەرکەکانیان کردووە.


وتیشی، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق دروستبکرێن، کە دروستکردنیان چەند کێشەیەکی ھونەری ھەیە و پێویستیان بە فەرمانی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانە، لەگەڵ دیاریکردنی بودجە و مووچەکانیان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.


ڕاشیگەیاند، لیژنەیەک دەچێتە ئەو ناوچانەی بۆشایین لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی تێدا جێگیر دەکرێت، چەکدارکردنی ئەو دوو لیوایەش دەکەوێتە سەر ھاوپەیمانان و دوو مانگ ڕاھێنانیان پێکدەکرێت پێش ئەوەی جێگیر بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی مێژووی پڕ لە شانازی و شۆڕشگێڕیی ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە ھەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوون لە خاکی پیرۆزی کوردستان و ڕایگەیاند، ئێوە شانازی و سەربەرزیی یەکێتین و مێژووی ئێوە پڕە لە گیانفیدایی و قوربانیدان. بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرگریتان لە کوردستان و یەکێتییەکەی مام کردووە، ئێمە ئەو مێژووە لەبیر ناکەین و خۆمان بە قەرزاری ئێوە و شەھیدەکانمان دەزانین.

لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی، فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی بەرچاوڕوونکرد و وتی، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە. گەڕانەوە بووە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان بووە. گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داھاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی ڕایگەیاند، ئەوانەی یەکێتییان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەھێنا، دووردەخرێنەوە و ڕێگە نادەن حزبی شەھیدان ببێتە لانەی لە یاسادەرچووان و ئەوانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وەفدێکی کەمئەندامانی سەنگەر کۆبووەوە و لە دیدارێکدا ڕایگەیاند، یەکێتی شانازی بە خەبات و تێکۆشانی ئێوەی قارەمانەوە دەکات. ئێوەبوون لە ڕۆژانی سەختدا لە پێناو سەربەرزی کوردستان و یەکێتیدا بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە خەباتتان دەکرد و گڕوتینێکی ترتان بە شۆڕش دەبەخشی. ئێستاش یەکێتی ماڵی ئێوەیە و دەبێت پێش ھەموو کەسێک خۆتان بە خاوەنی بزانن.

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتیش ڕایگەیاند، دەیانەوێت یەکێتی پاک بکەنەوە لە گەندەڵکاران و ئەوانەی دەستیان بۆ بژێوی ژیانی خەڵک و کار و بازرگانی ھاووڵاتییانیان دەبرد. ئەوانەی یەکێتییان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەھێنا، دووردەخرێنەوە و ڕێگە نادەن حزبی شەھیدان ببێتە لانەی لە یاسادەرچووان و ئەوانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.

یەکێتی دەخەنەوە خزمەت خەڵکە خۆشەویستەکەیان و داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات و ژیانێکی ئارام و شایستە بۆ خەڵک دەستەبەر بکات. یەکێتی بەرھەمی خوێنی شەھیدان، کەمئەندامانی سەنگەر و  زیندانیانی سیاسییە، ئەوانیش وەفادار دەبن و تێکۆشانی ئەوان لە بیرناکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی (وەتەنی) نیمچە رەسمی حکومەتی سوریا رایگەیاند: ئەمریکا لە ھەوڵی پێکھێنانی ھێزێکی نوێییە لە چەکداری ھۆزە عەرەبەکانی لە (حەسەکە و قامیشلۆ) و ناوچەکانی دەوروبەری دێرەزۆر، بۆ رکێفی کردنی ناوچە عەرەب نشینەکان.
ھۆزەی (تەی) نزیک لە حکومەتی دیمەشق زانیارییەکانی پشتڕاستکردۆتەوە و رایگەیاندووە" ئەمریکا دۆخی ئابوری سوریای قۆستۆتەوە بە کڕینی چەکداری ھۆزە عەرەبەکان، و سەدان چەکداری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە پارێزگاکانی ترەوە پەیوەندیان بەو ھێزە نوێوە کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا بە رەسمی پێکھێنانی ئەو ھێزەی رانەگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ٢٤٠ ھاوڵاتی عێراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە بۆ بەغداد، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە تەرمی ئەو ھاوڵاتییە عێراقیەشیان گەڕاندۆتەوە، کە ھەفتەی رابردوو لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیانی لە دەستدا،
ئەوە یەکەم کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقییە لە بیلاڕوسەوە بۆ عێراق، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی عێراق بۆ کاروباری کۆچبەران، زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ عێراقی لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردووە و لە کەمپەکاندا لە رەوشێکی خراپیدا دەژین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ماڵی "عەبیر سەلیم ناسر خەفاجی" سەرۆك شارەوانی كەربەلای كرد كە رۆژی سێشەممە لە كاتی كارەكەیدا كوژرا و دواتریش بكوژەكەی بە قۆڵبەستراوەیی بردە ئەو شوێنەی خەفاجی تێدا كوشتووە و خۆشی سەرپەرشتی روخاندنی زیادەڕەوییەكانی شارەكەی كرد. "كازمی" وتیشی بكوژان و تاوانباران بە سزا دەگەیەنن.
رۆژی سێشەممە سەرۆك شارەوانی كەربەلا سەردانی ناو بازاڕی شارەكەی كرد تاكو زیادەڕەوییەكان لاببرێن، بەڵام لەلایەن یەكێك لەو كەسانەی زیادەڕەوی كردبوو تەقەی لێكرا و كوژرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەشداری ھێزەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراق و وەڵامدانەوەی خێرا و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لە بیابانی "روتبە" لە پارێزگای ئەنبار دژی شانەنوستووەکانی داعش و ھەڵمەتی کێوماڵکردنی سنوورەکە و تێکدانی حەشارگەکانی ئەو گرووپەیان دەستپێکردووە.
ھەرچەندە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧وە، بە رەسمی تێکشکانی داعش لە عێراق راگەیەندراوە، بەڵام جموجوڵەکانی ئەو گروپە، زیادکردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری "فەیزئاباد"، ناوەندی ویلایەتی "بەدەخشانلە باکوری "ئەفغانستان" گرتووە و ئەوەش پایتەختی نۆیەمین ویلایەتە کە تاڵیبان پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کۆنتڕۆڵی دەکات.
ھاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تاڵیبان کرد، کۆتایی بە ھێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان بھێنێت، راشیگەیاند، چەندین راپۆرتیان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ  لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپەوە پێگەیشتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماوەی ١٥ رۆژە ئاگری دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە و  "بەکر پاکدەمیرلی"، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش رایگەیاند، ئاگری دارستانەکانی ناوچەی "بۆدروم"ی سەر بە پارێزگای موغڵا کۆنترۆڵکراوە، بەوەش لە کۆی ١٧٥ ئاگر کە  دارستانەکانی تورکیای گرتەوە، ١٧٤ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و لە ئێستادا تەنھا ئاگری دارستانەکانی کۆیەجەیزی سەر بە موغڵا ماوە و تیمەکان ھەوڵ دەدەن بە زووترین کات کۆنترۆڵی بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10231024102510261027...1186