فیلمەکە ناوی "کۆلیت"ە ماوەکەی ٢٤ خولەکە باس لە چیرۆکی ژیانی خانمێک دەکات بەناوی " کۆلیت مارین کاسرین " کە تەمەنی ٩٠ ساڵەو دواین کەسە لە گروپی بەرگری فەرەنسا کە لە ژیاندا ماوە ، ئەو خانمە لە فیلمەکەدا رووبەرووی رابردووی خۆی دەبێتەوە لە رێی سەردانی کردنی کەمپێکی دەستگیر کردنی نازییەکان لە ئەڵمانیا کە ھەر لەو کەپمەدا براکەی کوژراوە .
لە فیلمەکەدا کاسیرن بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٧٤ ساڵی رابردوودا سەردانی ئەڵمانیا دەکاتەوە ، ئەو خانمە دوای کوژرانی براکەی لەناو ئەو کەمپە ھەرگیز نەیتوانیوە سەردانی ئەڵمانیا بکاتەوە بەڵام خوێندکارێکی گەنجی بەشی مێژوو لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا ھانی خانمە بەتەمەنەکە دەدات کە جارێکی تر بچێتەوە ئەڵمانیا .فیلمەکە یەکێکە لەو ٥ فیلمە دۆکیومێنتەرییە ماوە کورتانەی کە بۆ وەرگرتنی ئۆسکار پاڵێوراون بریارە ٢٥ مانگی نیسانی ئەمساڵ براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار ئاشکرا بکرێن .
ڤیدیۆ گەیمی Medal of Honor: Above and Beyond ڤیدیۆ گەیمێکە باس لە رووداوەکانی جەنگی دووەمی جیھانی دەکات واقیع و ڤیدیۆ گەیم لەو یارییەدا بەرجەستە بوون "پیتەر ھێرشمان " دەرھێنەری ئەو ڤیدیۆ گەیمەیە .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شازادە ھاری دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی ، دواجار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئۆپرا وینفری" کە لە کەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی بڵاوکرایەوە ، لەگەڵ "میگان مارکڵ" ی خێزانی باسیان لە بڕیاری جێھێشتنی کۆشکی "بێرمنگھام" کرد ، ھاری نەیشاردەوە کە ئێستا باوکی وەڵامی تەلەفۆنەکانی ناداتەوە ، بەڵام وتی چەند جارێک پەیوەندی بە شاژنە "ئیلیزابێس"ی نەنکییەوە کردوەو قسەیان کردوە ، ھاری دەڵێت خەمبارم کە گەیشتوینە ئەو خاڵە ، بەڵام خۆم و ھاوسەرەکەم ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان بۆ ئەوەی لەناو خێزانی شاھانەدا بمێنینەوە و نەگەینە بڕیاری دورکەوتنەوە. 
"مێگان مارکڵ"یش باسی لە ناکۆکییەکان کردو نیگەرانییەکی زۆری دەربڕی لەوەی خێزانی شاھانە نەیانویستوە ھیچ ناونیشانێک بدەنە منداڵەکەی ، ئەو بۆ یەکەم جار باس لە رەگەز پەرستی دەکات لە نێو خێزانی شاھانەدا و دەڵێت ، پێش لەدایکبونی کوڕەکەم خێزانەکە ترسێکی زۆریان ھەبووە لەوەی ڕەش پێست بێت ، ناشیشارێتەوە کە کاتی دوو گیانی چەند جارێک بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە.
لە دوای بڵاوبونەوەی پرۆمۆی چاوپێکەوتنەکە ، ملیۆنان کەس لە جیھاندا لە چاوەڕوانی چاوپێکەوتنەکەی ھاری و میگاندا بوون کە ئێستا ناکۆکییەکی توندیان لەگەڵ خێزانی شاھانەی بەریتانیادا ھەیە ، مێگان و ھاری لە ساڵی ٢٠١٨ ھاوسەرگیرییان کرد و دوای ماوەیەک بڕیاریاندا دەسبەرداری ئەرکەکانیان بن لە نێو خێزانی شاھانەدا ، ھەربۆیە بەریتانیایان جێھێشت و ژیانێکی نوێیان لە ئەمریکا دەستپێکرد .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مێژووی تابلۆکە بۆ ساڵی ١٨٨٧ دەگەرێتەوە ، ماوەی ١٠٠ ساڵە ئەو تابلۆیە وەک بەشێک لە موڵکداری تایبەت لە لای خێزانێک پارێزراوە ، تابلۆکە بۆ دواین جار بۆ گشتی نمایش دەکرێت ، پێش ئەوەی مانگی داھاتوو لە زیاد کردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت چاوەروان دەکرێت نرخی ئەو تابلۆیە ٩ ملیۆن دۆلار تێپەرێنێت.

تابلۆکە کە ساڵی ١٨٨٧ لەلایەن ڤان کوخەوە کێشراوە بریارە مانگی داھاتوو لەلایەن خانەی بەناوبانگی فرۆشتنی " سوزبی"یەوە بفرۆشرێت ، تابلۆکە گوزارشتە لە ناوچەیەکی شاری پاریسی فەرەنسا بەناوی "مۆنت مارتر" ئەو شوێنە لە کۆن و لە ئێستاشدا بەناوبانگە بە بوونی ئاشی ھەوایی ، تابلۆکەی ڤان کوخ دیمەنی ئەو ناوچەیەیە  لەکاتی کارکردنی ئاشێکی ھەواییدا نیشان دەدات.

تابلۆکە  پێش ئەوەی لە ٢٥ی ئازار لە فەرەنسا لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت ، لە ھۆنکۆنگ و ئەمستردام نمایش دەکرێت .تابلۆکە زۆر گرنگە لە رووی ھونەرییەوە چونکە گوزارشت لەو سەردەمە مێژوییە دەکات کە تیایدا ڤان کوخ لەگەڵ براکەی بەیەکەوە لە فەرەنسا ژیاون .

ڤان کوخ لە  لە باشوری فەرەنسا لە ساڵی ١٨٩٠  کۆچی دوایی کردووە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی گێرانی ماتەمینی خێزانی شاھانە بۆ کۆچی داوی شازادە فیلیب ئەم رێو رەسمیانەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژی لە دایکبوونی شاژندا لە بورجی لەندەن و ھاوینەھەواری" ھایدا پارک " دەکران ئەمساڵ ئەنجام نادرێن .

ئەوەی جێگەی سەرنجە شاژنە " ئێلیزابێس " دەبێتە یەکێک شاژنانە  کە لە جیھاندا زۆرترین ماوە لە سەر کورسی دەسەڵاتدا مابێتەوە.

شاژن ئێلیزابێس  لە مانگی ٤ ساڵی ١٩٢٦ لە لەندەن لە دایکبووە  و لە ساڵی ١٩٥٢ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا چووتە سەر کورسی دەسەڵات .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
123456