لە ھەواڵێکی ئاژانسەکاندا ئاماژەی بەوەکراوە ، دوای ئەوەی ملیاردێرێکی بەناوبانگی جیھان " جێف بیزوس " کە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە ئاشکرای دەکات لەگەڵ براکەیدا بەنیازن لە مانگی حەوت ئەمساڵ بە گەشتی ئاسمانی " New Shepard" گەشتێک بە بۆشایی ئاسماندا بکەین، بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە ئەم کارە ناڕەزایەکی زۆری لێدەکەوێتەوە لەلایەن خەڵکەوە و زیاتر لە ٩٢ ھەزار کەس ئیمزایان کۆکردووەتەوە دژی گەرانەوەی ئەم ملیادێرانە بۆ سەر زەوی و دەڵێن ، پێویستە بە ھیچ شێوەیەک ملیاردێرەکان نە لە سەر زەوی نە لە بۆشایی ئاسماندا بمێنن بەڵام ئەگەر بۆشایی ئاسمان ھەڵبژێرن بۆ ژیان دەتوانن لەوێ بمێننەوە .
ھاوکات لە نێو ئەم کەشتییەدا جێگەی سێ کەس دەبێت دوو لە جێگەکان بۆ ملیاردێر جێف بیزوس و براکەی دانراوە بەڵام جێگەی سێیەم لە رێگەی زیادکردنێکی ئاشكراوە لە ئینتەرنێت بە بری ٢٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە کەسێکی تر .
لە ھەواڵێکی مالپەری " دەیل مەیل" ی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم پاشماوانە مێژووەکەیان بۆ سەدەی ١٣ ی پێش زاین و سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی حیسییەکان دەگەرێتەوە کاتێک ٩٠ تابلۆی شوێنەوارین لەسەر بەرد ھەڵکۆڵیوە کە ھەر یەکەیان لە شێوەی جۆراوجۆرن ھەندێکیان لەشێوەی ئاژەڵان و خواندەکان بوون .
ھاوکات ئاماژەی بەوەشکراوە ، لەو سەردەمەدا ئەو پاشماوەنەیان بەمەبەستی ساڵنامە و نەخشە بەکارھێنراون بۆ زانين و دیاریکردنی رۆژ و مانگ و ساڵ ، دەستنیشانکردنی سنوری وڵاتان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە زانایان وشوێنەوارناسان نزیکەی ٢٠٠ ساڵیان پێویست بووە تا لە مەبەستی ھەڵکۆڵینی ئەو پاشماوان تێبگەن کە بۆ چ مەبەستێک بە کارھێنراون لەو سەردەمەدا.
ناسا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تەلسکۆبی ھەبڵ کە ماوەی ٣٠ ساڵە کاری وێنەگرتن و پشکنین و دۆزینەوە گەردونییەکان دەکات، بەھۆی بوونی کێشە لە بەشی سیستمی کۆمپیوتەرییەکەیدا لە کارکردن وەستاوە و چەند ڕۆژێکیشە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و ھەوڵیشدەدەن یەکەی یەدەگی تەلسکۆبەکە بخەنە کار.
تەلسکۆبی ھەبڵ لە ٢٤ی نیسانی ١٩٩٠ەوە لەسەر خولگەیەک جێگیرکراوە و تا ئێستاش توانیوویەتی سەدان دۆزینەوە و پشکنینی گەردوونی بکات و ھەزاران وێنەی گەردوونیش بۆ سەر زەوی بنێرێتەوە.
بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەلسکۆبێکی نوێ ڕەوانەی گەردوون بکرێت و بە وردیی و توانایەکی بەرزی زانستی بەزترەوە دۆزینەوە گەردوونییەکان ئەنجام بدات.
لە ساڵی ١٩٧٩ گۆڤاری زانستی "ئۆمنی" فیزیازانی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ "ڕیچارد فاینمەن"ی بە زیرەکترین کەس لە جیھاندا دەستنیشان کرد بەڵام کاتێک دایکی زاناکە سەردێڕی ڕۆژنامەکانی بینی وتی "ڕیچاردی ئێمە زیرەکترین کەسە !!! کەواتە خودا ھاوکاریمان بکات"
بە گوێرەی ھەواڵەکە، کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە، ھەر کارمەندێک ئەگەر ئەرک و ڕۆڵەکەی دەتوانرێت لە دەرەوەی ئۆفیسەکانی کۆمپانیاش ڕابپەڕێندرێت ئەوا دەتوانێت داوای مۆڵەتی کارکردن لە ماڵەوە یاخود دەرەوەی کۆمپانیا بکات و ئەوانیش مۆڵەتەکەی پێدەبەخشن.
لەو بارەیەشەوە "مارک زوکەربێرگ"ی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە پلان دادەنێن تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ کارمەندەکانیان لە ماڵەکانیانەوە درێژە بە کار و خزمەتگوزارییەکانیان بدەن.
ناوبراو پێشتریش ڕایگەیاندبوو لە ماوەی ١٠ ساڵی داھاتوودا نیوەی کارمەندەکانیان کە لە ئێستادا ژمارەیان نزیکەی ٦٠ ھەزار کەسە، لە ماڵەکانیانەوە کارەکان ڕادەپەڕێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت فەیسبوک تا مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تەواوی ئۆفیس و خزمەتگوزارییەکانی کارا بکاتەوە، بەڵام ئەو کارمەندانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان لە ماڵەکانیانەوە نیە بەلایەنی کەمەوە دەبێت نیوەی کاتی دیاریکراوی کارکردنیان لە ئۆفیسەکانی کۆمپانیا بەسەر ببەن.
جێی ئاماژەیە، کۆمپانیا گەورەکانی ڕکابەری فەیسبوکیش وەک گوگڵ و ئەپڵ لە ئێستادا مەرجەکانی کارکردنی ماوەی کەرەنتین و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان ھەڵوەشاندووەتەوە و داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە کە بۆ کارکردن بگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسەکانی کۆمپانیا.
کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، ماوەی قەدەغەکردنی ھەژماری (دۆناڵد تڕەمپ) سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت، لە دوای ئەو وادەیەش جارێکی تر ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر ماوەی قەدەغەکەش کۆتایی ھات و جارێکی تر سیاسەتەکانی کۆمپانیاکەی پێشێلکرد، سزای توندتر دەدرێت.
دوای ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بە تۆمەتی ھاندان بۆ توندوتیژی، ھەژمارەکانی تڕەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینیستاگرام و سناپچات بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو ڕاگیراون.
ئاژانسی ھەواڵی چینی نوێ شینغوا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبی فەرمانڕەوادا کە شی جین بینگ سەرۆکایەتی دەکات، بڕیار دراوە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی دانیشتوان رێگە بە ھەموو خێزانێک بدرێت سێ منداڵی ببێت.
چەند ساڵێک پێش ئێستا و دوای زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، چین بڕیاریدا ھەر خێزانیک تەنھا یەک منداڵیان ھەبێت، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی رێژەی کەسانی بەتەمەن، لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری درا رێگا بە بوونی دوو منداڵ بدرێت.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە سیاسەتی خستنەوەی دوو منداڵ ئامانجی حکومەتی چینی نەپێکاوە، چونکە بەھۆی گرانییەوە خەڵکی چین خۆیان رێگا بە بوونی دوو منداڵ نادەن.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری بچوک لە فرۆکەخانەی سمیرنا لە شاری ناشڤیڵ دوای چەند خولەکێک لە فڕین کەوتووەتە ناو رووباری پێرسی پریست و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ جۆی لارا کە لە زنجیرە تەلەفیزیۆنەکانی ساڵانی نەوەدەکان رۆڵی کەسایەتی تەڕەزانی دەبینی، خۆی و ھاوسەرەکەی و پێنج کەسی دیکە لە فڕۆکەکەدا بوون و گیانیان لەدەستداوە.
جۆی لارا تەمەنی ٥٨ ساڵ بووە و باوکی یەک منداڵ بووە.
ئەو کاتەی جەنگی جیھانی یەکەم سەریھەڵدا بیڵ گۆسیت ناچار بووە بچێتە ریزی سوپا و واز لە خوێندنی زانکۆ بھێنێت، دوای کۆتاییھاتنی جەنگیش بووە بە سەرپەرشتیاری کاروباری بازرگانی خێزانەکەی و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ، بەڵام گۆسیت دواجار گەڕایەوە و لە رۆژانی رابردوودا و لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنی زانکۆ تەواو بکات.
لەگەڵ ئەوەی گۆسیت ساڵی ٢٠٢٠ خوێندنی زانکۆی تەواو کرد، بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاھەنگی دەرچوونەکەی بۆ ئەمساڵ دواکەوت.
ئەوەی زیاتر گۆسیتی دڵخۆش کرد و توشی سەرسوڕمانی کرد ئەوە بوو کۆلێژی لینکۆڵن دکتۆرای فەخری پێبەخشی.
بە پێی ھەواڵەکە، کۆمپانیای ناوبراو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "ئەمازێن" کە ژوورێکی تایبەتە بە کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی، یارمەتی کارمەندەکانی کۆمپانیا دەدات زیاتر سەرنج بخەنە سەر کارەکانیان و لە پاڵیشیدا زیاتر گرنگی بە تەندروستی دەروونیان بدەن، بەڵام ھەر زوو و پاش شەپۆلێکی گەورەی ڕەخنەی تەنزئامێز لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆکەیان سڕیەوە.
جێی ئاماژەیە، ئەم ھەنگاوەی "ئەمەزۆن" دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبووەوە سەبارەت بە نەگونجاوی ژینگەی کار لە کۆمپانیاکە و ماندووبوونی بەردەوامی کارمەندەکانی.
لەو بارەیەشەوە، کۆمپانیای ناوبراو لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە پلانێکی بە ناوی "کارکردنی تەندروست" ڕاگەیاند کە چەندین چالاکی جەستەیی و دەروونی و ڕاھێنانی باشبوونی تەندروستی و دابینکردنی خواردنی گونجاو بۆ کارمەندەکان لەخۆدەگرێت.
بە پێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەری "moto١ " بڵاوکراوەتەوە ، باس لە نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی دەکات ، کۆمپانیای ئۆدی یەکێک لە نوێترین و باشترین و بەھێزترین ئۆتۆمبیلەکانی لە جۆری " Q5 " دەخاتە بازارەوە ،ھاوکات ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە بەرگەی بەریەک کەوتن بکەوێت و ڕوخسارێکی بەھێزیشی پێ بەخشیوە کە ھاوشێوەی ئۆتۆمبیلی جۆری گرۆس ئۆڤەری وەرزشییە و ئۆتۆمبیلە نوێیەکەش قەبارەکەی کەمێک لە ئۆتۆمبیلەکانی پێشوتری " Q5 " گەورەترە .
لەگەڵ ئەوەشدا، درێژی ئۆتۆمبیلەکە ٤ مەتر و ٦٨ سم و پانییەکەشی ١٨٧ سم ، بەرزیەکەی ١٦٦ سانتیمەتر دەبێت .
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبیلەکە چەندین تایبەتمەندی جیاواز وسەرنجڕاکێشی ھەیە کە لەوانەی تر جیادەکاتەوە ، ئەو ھێزە گەورەی ئەم ئۆتۆمبیلە بە بزوێنەرێکی ٨ پستۆنی پشتیوانی دەکرێ کە ھێزی ٢٤٥ ئەسپی ھەیە ، لەگەڵ گێربۆکسێکی ٨ نمرەیی . لە ناوەوەش کابینەیەکی فراوانی ھەیە کوشنەکانيشى بە جڵد و دار دیزاینکراوە.
ھەورەھا ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێت لە ماوەی ٦ چرکە یان کەمتردا خێراییەکی لە سفرە و بگەیەنێتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .
ئۆدی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە ، تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبیل ئەو کۆمپانیایە سەر بە گروپی کۆمپانیایاکانی فۆلکسواگۆنە و مێژووی دامەزراندنی کۆمپانیاکەش بۆ ساڵی ١٨٩٩دەگەرێتەوە .