تابلۆکە لە ساڵی ١٩٩١ دزراوە و لە بازاڕی ئاشکرادا لە دەرەوەی وڵات فرۆشرا و لە ٢٠٠٧دا وەزارەتی دادی ئەمریکی دەستیگرت بەسەر تابلۆکەدا و لە ٢٠١٩دا ڕادەستی باڵیۆزی عێراق کرایەوە لە واشنتۆن.


بڕیارە ئەو تابلۆیە و ١٧ ھەزار پارچەی مێژوویی تر ئەمڕۆ بگەرێنرێنەوە عێراق و لە مۆزەخانەی نیشتمانی لە بەغداد نمایش بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ولیام شاتنەر ئەكتەری كەنەدی كە كارەكتەری كاپتن كیریك-ی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ستار تریك لە ساڵی 1966دا بەرجەستە كردبوو، بەنیازە یەكەمین گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان لە تەمەنی 90 ساڵیدا، ئەنجام بدات. 
ولیام شاتنەر لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند: سوورە لەسەر ئەنجامدانی گەشتەكەی بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەم گەشتە یەكێكە لە خەونەكانم و دڵنیاشم چێژی لێ دەبینم.
بەپێی میدیاكان، ولیام شاتنەر لەگەڵ سێ‌ كەسی تر، لە خۆرئاوای ویلایەتی تەكساس لە ئەمریكا، گەشتەكەیان بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەنجام دەدەن.

ولیام شاتنەر بەشداریی چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنی لە ئەمریكا كردووەو جگە لە كاری نواندن، دەرهێنەرو نووسەرو بەرهەمهێنەریش بووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مارک زوکەربێرگ" بەڕێوەبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک لە ئیڤێنتی ئەمڕۆی کۆمپانیاکە بە ناوی "کۆنێکت" ڕایگەیاند، کە ئەوان کۆمپانیایەکن داھێنان لە تەکنەلۆژیادا دەکەن بۆ پەیوەندیەکی پتەوتر و پێکەوەبەستنەوەی زیاتری ھاوڵاتیان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، و پێکەوە دەتوانن ھاوڵاتیان بخەنە ناوەندی خزمەتگوزارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئابووریەکی بەھێزتریش بنیاد بنێن. 


ئاشکراشی کرد، لە ژێر ڕۆشنای کار و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ناوبراو بۆ بەشداربووان، لەو بڕوایەدان کە وشەی "فەیسبوک" ئاماژە بە چالاکیە ھەمەجۆرەکانی کۆمپانیاکە ناکات ھەر بۆیە ناوی کۆمپانیاکە دەگۆڕن بۆ "مێتا" تا مافی تەواو بە خزمەتگوزارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بدرێت.



جێی ئاماژەیە، "مێتا" کورتکراوەی وشەی "مێتاڤێرسە" کە ئاماژەیە بۆ بەشداریپێکردنی ھاوڵاتیان لە جیھانی ژمارەیی و تەکنەلۆژیی لە ڕێگەی ئاماژە ئەلیکترۆنییەکان و تۆڕی ئینتەرنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانیش "ھاڵینا ھەچنس" پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی "نیو مێکسیکۆ" گیانی لە دەستداوە و "جۆڵ سوزا"ی دەرھێنەریش لە سەنتەری پزیشکی "کریستەس سانت ڤینسنت" لە ژێر چاودێری چڕدایە.


لە ئێستاشدا ھیچ سکاڵایەک لە دژی ئەکتەرەکە تۆمار نەکراوە و دوای وەرگرتنی وتەکانی لە بنکەی سەرەکی پۆلیسی ناوچەی "سانتا فێ"، بە شێوەیەکی کاتی ئازادکراوە تاکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.


لەو بارەیەشەوە "خوان ڕیۆس" وتەبێژی نوسینگەی پۆلیسی "سانتا فێ" ڕایگەیاند، وەک ھەر کەیسێکی تری تەقە کردن مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوەش دەکەن دوور لە ڕەچاوکردنی پێگە و کەسایەتی "ئاڵێک باڵدوین".


ئاماژەی بەوەشدا، دوای ڕووداوەکە ئەکتەرەکە لە بارێکی دەروونی ناجێگیر و شۆکدا بووە بەڵام دواتر خۆویستانە سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە و وتەی وەرگیراوە، لە ئێستاشدا دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە پێویست بوو تەنھا بۆ نمایش بێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرنامەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و واتس ئاپ و ئینستاگرام لە هەرێمی كوردستان و عێراق و میسر و سعودیە و ژمارەیەك وڵاتی تری جیهان لە كاركەوتن.
هەرچەندە تائێستا هۆكاری لەكاركەوتنی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانە رووننەكراوەتەوە، بەڵام كۆمپانیای فەیسبوك لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، هەندێك لە بەكارهێنەرانیان گرفتیان لە چوونە ناو بەرنامەكان هەیە و كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە دەكەن.
مانگی نیسانی ئەمساڵیش بۆ چەند خولەكێك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك لە كاركەوتن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی یونسکۆ رایگەیاند، تابلۆیی ھەڵکۆڵدراوی بزماریی کە بەشێکە لە داستانی گلگامێش و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا، رادەستی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق کراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تابلۆی خەونی گلگامێش، ساڵی ١٩٩١ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣ گەیشتووەتە ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٠٧یش ئەو تابلۆیە بە نرخی ٥٠ ھەزار دۆلار بە بەڵگەنامەی ساختە فرۆشراوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن زنجیرە بازرگانیی (ھۆبی لۆبی)ەوە لە واشنتۆن بەنرخی یەک ملیۆن و ٦٧ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە کۆنفرانسەکەدا، ئەپڵ نەوەی نوێی سمارتفۆنەکانی خستەڕوو، کە "ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینی و ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس"ن، کە کامێرا و شاشە و خێراییەکانیان باشتر کراوە و تەمەنی پاترییەکەی درێژترە، دژە ئاو و خۆڵیشن، بە ٥ رەنگیش بەردەستە و کێشەکانی مۆبایلەکانی پێشووی تێدا چارەسەر کراوە،  ھەروەھا ئایپادی ٩ و ئایپاد مینی ٦ و ئەپڵ وۆچ ٧ راگەیەندران. 
کۆنفرانسەکەی ئەپڵ بەھۆی کۆرۆناوە، بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک لەڕێی ئۆنلاینەوە رێکخرابوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا سەرجەم ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێشی تەواو کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داھاتوو ڕادەستی عێراقی بکاتەوە.


وتیشی، ئەمریکا لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین شوێنەواری بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە و تا ئێستا ١٧ ھەزار پارچەی شوێنەواری ڕادەستکردوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنی گەڕانەوەی شوێنەوارەکانیان بە بەغداد داوە، بەڵام پڕۆسەکە بە باشی بەڕێوەنەچووە.


ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێش گوازرایەوە بۆ ئەمریکا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار ھەزار ساڵ پێش ئێستا و یەکێکە لە کۆنترین نوسراوەکانی مێژوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیا جیھانییەکان، کۆمپانیایەک لە هندستان بڕیاریدا رۆژی ھەینی رابردوو بکاتە پشوو بۆ سەرجەم کارمەندەکانی بەمەبەستی بینینی بەشێکی نوێی زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئیسپانی " لا کاسا دی پاپێڵ".


بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکەش لە میدیا جیھانییەکان، مشتومڕی زۆری لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردبوو.


رۆژی ھەینی، بەشی پێنجەمی زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئیسپانی " لا کاسا دی پاپێڵ" لە نێت فلێکس بڵاوکرایەوە.


پڕۆسەی وێنەگرتنی بەشەکانی درامای " لا کاسا دی پاپێڵ" لە نزیکەی ٣٠٠ لۆکەیشن، لە ئیسپانیاو تایلاندو دانیمارک و پەنەماو پورتوگال و ئیتاڵیاو بەڕیتانیا، ئەنجامدراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی بەریتانی بۆ ژینگە ڕاپۆرتێکی لە بارەی ١٠ ساڵی داھاتووی بەریتانیا بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوە کردووە، شاری لەندەن بە تایبەتی بەشی باشوری و ئەو شارانەی تر کە لەسەر ڕووباری تایمزن لە بەردەم مەترسی ژێرئاوکەوتندان.


لێکۆڵینەوەکە باسی لەوەشکردووە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری تایمز بریتییە لە توانەوەی شاخە سەھۆڵینەکانی جەمسەری باکوری گۆی زەوی بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانی کەش و ھەواوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی"زە گاردیان" ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە ،  ئەو ئاسەوارە مێژووییە کە دۆزاوەتەوە  پاشماوەی جۆرە میوەیەکی تێدابووە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەدەی چواری پێش زاین جگەلەوەش چەند پارچەیەک لە ماددەی کانزای بڕۆنز و  سیرامیکی تێدابووە . 
ھاوکات  شوێنەوارناس " فرانک گۆدیۆ " لەسەرەتاکانی سەدەی ٢١ ی زاینیدا چەندین پاشماوە و پەیکەر و وێنەی جۆراجۆر و ئاسەواری مێژوو جیاوازی دۆزیوەتەوە، دۆزینەونەوەی ئاسەوارێکی لەم جۆرە کە تێدا پاشماوەی جۆرە میوەیەکی تێدایە کە مێژووەکەی  بۆ سەدەی ٤ پێش زاین دەگەرێتەوە زانایانی بواری شوێنەواری سەرسام کردووە . 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو خشتە قوڕینە بە (٤٢٧-Si) ناسراوە و نەخشەیەکی لەسەرە کە تایبەتە بە پێوانەکردنی ڕووبەرێک زەوی، مێژووی ئەو خشتە قوڕینە دەگەڕێتەوە بۆ ١٦٠٠-١٩٠٠ ساڵی پێش زاینی و لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩دا لە عێراق دۆزراوەتەوە و لە مۆزەخانەی ئیستەنبوڵ دانراوە و بەم دواییانە دکتۆر دانیال مانسفیڵد لە زانکۆی "نیو ساوس وێڵز" لە ئوسترالیا تێبینی ئەو نەخشەیەی سەر خشتە قوڕینەکەی کرد.


لە خشتەکەدا ھاوکێشەی فیساگۆرسی بەکارھاتووە و ئەو لاکێشانەی کە تێیدا کێشراوە لاکانیان یەکسانن و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڕووپێوەکان لەو سەردەمەدا کۆمەڵە ھێڵێکی ستوونیان داھێناوە کە لەوانەی پێشتر زۆر ووردتر بوون.


بابلیەکان سیستەمی شەست ژمارەییان بەکارھێناوە کە ھاوشێوەی سیستەمی ئەم سەردەمەیە بۆ ژماردنی کات ئەوەش وای کردووە کارکردن لەسەر ئەو ژمارانەی کە لە پێنج گەورەترن قورستر بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرێکی ڕۆژنامەکانی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، بەرنامەی "پێگاسۆس" کە دروستکراوی کۆمپانیای "ئێن ئێس ئۆ"ی ئیسرائیلیە و بۆ مەبەستی سیخوڕیکردن بەکاردێت، لەلایەن چەندین وڵاتەوە بۆ چاودێریکردنی ژمارە مۆبایلی ٥٠ ھەزار کەسایەتی دیاری جیھانی، وەک سەرۆک وڵات و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتکار و فەرماندەی سەربازی بەکارھاتووە و سیخوڕی بەسەر ژمارە مۆبایلەکانیانەوە کراوە و چاودێری پەیوەندییەکانیان کراوە.


لەناو ئەو کەسانەی گومانی ھاککردنی مۆبایلەکانیان ھەیە، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ٣٤ وڵاتی جیھان ھەیە، کە یەکێکیان سەرۆک کۆماری عێراقە، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیوویەتی، ڕوون نیە کە ئایا ھەوڵی ھاککردنی مۆبایلەکەی سەرۆک کۆماری عێراق سەرکەتوو بووە یاخود نا، بەڵام لێکۆڵینەوە لە گوومانەکان دەکرێت و پشکنین بۆ مۆبایلی ھەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە گوومانی ھاککردنی مۆبایلەکانیان ھەیە.


یەکێکی تر لەو سەرکردانەی گوومانی چاودێریکردنی مۆبایلەکەی ھەیە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسایە، جگە لە ماکرۆن سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا و ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی مەترسی ھاککردنیان لەسەرە، بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، وڵاتی مەغریب ئەو بەرنامەیەی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر سەرۆکی فەڕەنساوە بەکارھێناوە، بەو پێیەی یەکێک لە ژمارە مۆبایلەکانی ماکرۆن، لە لیستی ئەو ژمارانەدا بووە، کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی مەغریـبەوە لە ڕێگەی ئەو بەرنامە ئیسڕائیلییەوە چاودێریکراوە، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕاستی ئەو پرسە بسەلمێنرێت، ئەوا مەترسییەکی گەورەیە.


ھەر بە پێی زانیارییەکانی زە گاردیان، چەندین وڵات تێوەگلاون لە پڕۆسەی سیخوڕیکردن لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە، بۆ نموونە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئیماڕات لە ڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە چاودێری ژمارە مۆبایلی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنانی کردووە و ساڵی ٢٠١٩ش ھیندستان، ئەو پڕۆگرامەی بۆ چاودێریکردنی مۆبایلەکەی عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەکارھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە یەکەم کەشتی کۆمپانیای "بلو ئۆریگن" کە بە سەرنشینەوە دەچێتە بۆشایی ئاسمان، "جێف بیزۆس" و "مارک بیزۆس"ی برای و "والی فونک" ژنێکی تەمەن ٨٢ ساڵ و خوێندکارێکی فیزیای تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ئۆلیڤەر دایمن" دەچنە بۆشایی ئاسمان.


کەشتییەکەیان، پەنجەرەی گەورەی تێدایە، دیمەنی زەوی لە دوورەوە بە جوانی دەبینن و پێویستی بە کەشتیوان نییە، "بیزۆس" دەڵێت، ھەمووان پرسیارم لێدەکەن کە ئایا دەترسم یاخود نا، بەڵام نەخێر ھیچ دوو دڵییەکم نییە و زۆر پەرۆشم بۆ ئەوەی فێری دەبم لە بۆشایی ئاسمان.


ئەو ژنە تەمەن ٨٢ ساڵەشی یاوەری "بیزۆس" دەکات دەبێتە بە تەمەنترین ژن کە گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدات، ئەو ژنە لە ٦٠ەکانی سەدەی ڕابردوو ھەمان ئەو تێستانەی بۆ کراوە کە بۆ پیاوان لەو ساڵانەدا دەکران بۆ چوونە ئاسمان، بەڵام چانس یاوەری نەبوو، لە ئێستاشدا لەو تەمەنەی خەونەکەی بەدیدەھێنێت.


ئەم گەشتەی "بیزۆس" ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵک دەڵێن ئەو پارەیەی بۆ بۆشایی ئاسمان خەرجی کردووە، دەکرا بۆ شتێکی تر بەکاری بھێنێت وەک چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و ھاوکاری کردنی جیھان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.


سامانەکەی "بیزۆس" بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و دەوڵەمەندترین پیاوی جیھانە، "بیزۆس" تەمەنی ٥٧ ساڵە و سەرۆکی جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای "ئەمازۆن"ە، ئەم گەشتەشی پێدەچێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی ئەو ملیاردێرەی جیھان ھیچ نەماوە تاقی نەکاتەوە تەنھا چوونە بۆشایی ئاسمان نەبێت و ئەوەشی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئێستاشدا نرخی ئەم ئوتومبێلە نزیکەی ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە لە بازاڕەکانی جیھاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ھەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکراوە ،  ئەو لاپتۆپە  لە ژێر ناوی " Mi Notebook Pro X 15 "  و لە وڵاتی چین بە نرخی سەرەتای 1.240 دۆلار نمایش کرا.
ھاوکات  وەک لە ناوەکەی دیارە ڕوونماکەی بە قەبارەی  15.6  ئینجیە لە جۆری OLED  بە ڕوونی K3.5 و  پانێڵی E4 لە خۆدەگرێت ، ڕێژەی  ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتیە 91% و توانای وەڵامدانەوەی 1 مللی چرکەیە و ڕووناکی دەگاتە 600 نێت و بەڕووپۆشی " Corning Gorilla Glass " داپۆشراوە .

ئەوەی جێ سەرنجە ڕامی لاپتۆپەکە  لە جۆری  " LPDDR4x-4266  "، و دەرچەی Thunderbolt 4و دەرچەی  USB -A 3.2  لە خۆدەگرێت و ھەستەوەری پەنجەمۆری ھەیە و پیشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە ھێزی 130 وات دەکات .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
123456