ئابووری

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی ھەڵاوسانی ئابوریی تورکیا گەیشتووەتە ٢٠٪، ‏ھۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی لیرە دەگەڕێتەوە، ئەوەش دوای کەمکردنەوەی ئاستێکی ‏پێوانەیی لە سوودی بانکی لیرەی تورکی لەو چەند مانگەدا بووە .
بە پێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز تێکڕای ھەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لەم مانگەدا دەگاتە ٣٠.٦٪، ئەمەش ‏بەرزترین ئاستە لە دوای ئایاری ساڵی ٢٠٠٣وە تۆماریکردووە و پێشبینییەکانی ئابوریناسان بۆ ھەڵاوسانی ئابوری تورکیا لە نێوان ٢٦.٤٪ بۆ ٣٧.٣٪دا ‏بووە.‏
لیرە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بەھای بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستدەدا و ‏نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی ١٩ لیرە، بەڵام دوای چەند بڕیارێکی ئەردۆغان، ‏نرخەکەی بۆ نزیکەی ١٢ لیرە بەرامبەر دۆلارێک بەرزبووەوە.‏


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کاتی کردنەوەی بۆرسەکانی جیھان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار‌و ٨٠٧ دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا سفر پۆینت ٢٨ بەرزبۆوە ‌و ئێستاش یەک ئۆنسە بە ھەزار ‌و ٨١٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمەش لەدوای ١٧ی مانگەوە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت.
ھاوکات بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیھان، نرخی زێڕ لە ھەرێمی کوردستان بەرزبۆوەو یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ نزیکبۆوە لە ٣٨٠ ھەزار دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٢٣ سەنت و بە رێژەی ٠.٣% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە ٧٩.١٧ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، نرخی نەوتی تەکساسیش گەیشتۆتە ٧٦.١٩ دۆلار. 
لە ماوەی رابردوودا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و دواکەوتنی سەپاندنی رێکاری نوێ لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت ھەبووە. وەبەرھێنەرانیش لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی ئۆپیک پڵەسدان کە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕیار دەدرێت ئاستی بەرھەمھێنان بە تێکڕای ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بۆ مانگی شوبات بھێڵدرێتەوە یاخود زیاد بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ، باسی لەوە کرد کە حکومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەھای زیاتر لە ٩ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یورۆ.
بەوەش ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا لەسەر ئاستی جیھان ، پێشتر بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩ دا ، بە بەھای ٨ ملیار یورۆ چەک و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.
ھەروەھا باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە بە بەھای ٤ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن  یورۆ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بڕی ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت فرۆشراوە لەڕێگەی ٣٠ کۆمپانیای جیاوازی جیھانییەوە و کۆی گشتی داھاتی نەوتی فرۆشراویش  لە مانگی ڕابردوودا ٧ ملیار و ٦١٠ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار دۆلار بووە.
ڕوونیشی کردۆتەوە، ھەر بەرمیلێکی نەوت بە ٧٧ دۆلار و ٥١ سەنت فرۆشراوە و دەشڵێت ، ئاشکراکردنی بڕی ھەناردە و داھات بۆ گەلی عێراق لە چوارچێوەی بەدیھێنانی شەفافیەتە لەلایەن حکومەتەوە”.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تورکیا پارەی ٧٧٠ کەسایەتی و دامەزراوەی بلۆک کردووە، بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسایەتی دامەزراوانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و فەتحوڵا گیولەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ترەوە ھەیە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دامەزراوانەی پارەکانیان بلۆککراوە بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ کەس و دامەزراوە پەیوەندییان بە فەتحوڵا گیولەنەوە ھەیە، کە تۆمەتباران بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئیستادا بەھای  سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٠٠ لیرەی تورکییە.


بڕیارە ئەمرۆش بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی سود دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند ، لە دوای ئەوەی ھەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە ٥٠ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ٨ ملیۆن مەتر سێجا کەمکرایەوە ، لە ئێستادا عێراق ھەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی جارێکی تر ھاوردەی غازی ئێران زیاد بکات و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کارەبا دانوستانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغداد و وەزارەتی وزەی ئێران دەستپێکردوە ، بەمنزیکانەش وەفدێکی وەزارەتەکە سەردانی تاران دەکات .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئیحسان عەبدولجەبار" لە میانی کردنەوەی پڕۆژەیەکدا لە "میسان" ئەوەی خستە ڕوو، دەیانەوێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەننە ٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و بەرھەمھێنانی بڕی غازیش لە کێڵگە نەوتییەکان زیاد بکەن.
وتیشی ھەموو ئەو پلان و پڕۆژانەی کۆمپانیاکانی نەوت جێبەجێی دەکەن دوو ئامانجی ھەیە، ئەوانیش زیادکردنی بەرھەمی نەوتی خاوە لە چەند ساڵی داھاتوودا لەگەڵ وەبەرھێنان لەو بڕە غازەی کە لە کێڵگەکانی نەوت بەرھەم دەھێنرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لیرەی تورکی لە ٠.٨٪ی بەھاکەی لە دەستداوە و نزمترین ئاستی تۆمار کردووە، کە چواردە لیرە بەرامبەر بە دۆلارێکی ئەمریکی ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.


 بەپێی زانیارییەکان لیرەی تورکی لەم ساڵدا لە ٤٦٪ی بەھاکەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دەستداوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢٪ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٧١ دۆلار ٣٩ سەنت، کە ئەوەش لە دوای سەرھەڵدانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی بە ھەڵکشانێکی باش ھەژمار دەکرێت.


لەگەڵ ئەوەی پێشتر لێکۆڵەران لە بانکی "ئەی ئێن زێت" رایانگەیاندبوو، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، ئاستێکی بەرزیشی تۆمارکرد، بەڵام دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن ئەو پێشبینیانەی پێچەوانە کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە بازاڕی ناڕەسمی دراوی تاران بڵاوکراونەتەوە، ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی ٣٠ ھەزار و ٢٧٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، واتە ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٧ ھەزار تمەن، شارەزایانی ئابوریش دەڵێن ھۆکارەکەی بۆ ناڕوونی داھاتووی دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێتەوە.


دیار نییە نرخی دۆلار لە بازاڕی ئێران تاچەندە بەرزدەبێتەوە، بەڵام تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەھای ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ٣٢ ھەزار تمەن بەرزبووە و دواتر بانکی ناوەندیی ئێران بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە و توانی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەھاکەی بۆ ٢١ ھەزار تمەن داببەزێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنەوەی بازاڕی وزەی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئێران زیاتر لە ٦.٦٧ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا کردووە کە ئەو ڕێژەیە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ٢.٩ ملیار مەتر سێجا بووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ کە ئێران ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بووەتەوە، ڕۆژانەی نزیکەی ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا کردووە و پشکی ئێرانیش لە غازی ھاوردەی تورکیا زیاتر لە ٢٠٪ بووە.


ئەوەش لە کاتێکدایە، جەواد ئەوجی وەزیری نەوەتی ئێران ڕایگەیاندووە، لە زستانی ئەمساڵدا ئێران ڕۆژانە ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بە ڕێژەی ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجا دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان سێ دۆلاری دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٠ سەنت ماماڵەی پێوەکرا، ئەمەش کەمترین نرخی نەوتە لە ٢٣ی ئابی ئەمساڵەوە تۆمار کرابێت.


ھۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی ئۆمیکرۆن و دەنگۆکان لە بارەی بازاڕی نەوت و ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە، جارێکی تر بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد و یەک دۆلار بەرامبەر ١٣.٤٦ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەپێی ئامارێکیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا، لیرەی تورکی ٤٥٪ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەستداوە .
ھاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند، تاکو پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، کە بڕیارە  ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، نرخی سوود دادەبەزێت، ئەوەش ھۆکار دەبێت بۆ چاکبوونی بەھای لیرە و ھەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی سێ شەممە، بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیکرۆن"، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٦٪ی بەھاکەی لە دەستدا و بۆ خوار ٧٠ دۆلار دابەزی،
بریارە ئەمرۆ وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپیک کۆببنەوە و  تاوتوێی جێبەجێکردنی رێکاری پێویست بۆ رێگری لە دابەزینی نرخی نەوت و رێژەی نەوت لە بازاڕەکان بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...678910...22