( چێلسی * ریال مەدرید)
( مانچستەرسیتی * ئەتلەتیکۆ مەدرید)
( ڤیاریاڵ * بایرن میونشن )
( بەنفیکا * لیڤەرپۆڵ )
یارییەکانی چوونی قۆناغی هەشت لە ٥ و ٦ مانگی چوار، یاری گەرانەوە لە ڕۆژی ١٢ و ١٣هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت .
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە ٢٦ و ٢٧ مانگی چوار ، یاری گەرانەوە لەڕۆژی ٣ و ٤ی مانگی پێنج دەبێت ، یاریی کۆتایش لە ٢٨ /٥ لە پاریس بەرێوەدەچێت .
لە یاری پێش کۆتایی براوەی( چێلسی * ریال مەدرید) ڕووبەرووی براوەی ( مانچیستەر ستی * ئەتلەتیکۆ مەدرید) دەبێتەوە .
لە یاری پێش کۆتایی براوەی(ڤیاریاڵ * بایرن میونشن) ڕووبەرووی براوەی( بەنفیکا * لیڤەرپۆڵ ) دەبێتەوە .
وتیشی ، ئێمە بە باشی پارێزگاریمان لە ئاکتەرکۆگلوو کرد کە خێراترین و کاریگەرترین یاریزانیان بوو و دواتر کۆنترۆڵی یاریگامان کرد ، و زۆربەی کات تۆپمان لەلا بوو ، ئەمەش وایکرد کە ھەلی زیاتریش دروست بکەین کە ئەنجامەکەی لە ئێمە نزیک کردەوە .
بەشێکی تری قسەکانی چاڤی تەرخانی کرد بۆ باسی یاری داھاتویان واتە لە یاری کلاسیکۆ کە روبەڕووی ریاڵ مەدرید دەوەستنەوە .
چاڤی ئاماژەی بەوەشکرد ، ئێستا ئێمە لە خولێکی ئەوروپیداین و دەمانەوێت درێژە بەم پاڵەوانیەتییە بدەین ، وتیشی من زۆر دڵخۆشم کە گەیشتینە چارەکی کۆتایی و شایستەی ئەوەش بوین
لەکۆتایشدا وتی ، یەکشەمە چیرۆکێکی جیاواز دەبێت و زۆر زەحمەتە .
یاریزانانی خانمە پیرەکە بە سەرەتایەکی بەھێز یارییەکیان دەست پێکرد و تەنیا ١٣ دەقەیان پێویست بوو بۆ ئەوەی پێشەنگی بگرنە دەست، ئەوەش کاتێک ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری ھۆڵندی تۆڕی تۆرینۆی ھەژاند.
بەڵام کوڕانی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری نەیانتوانی لەسەر ھەمان ڕیتمی یاریکردن بەردەوام بن و ھەر لە گێمی یەکەمدا یاریزانانی تۆرنیۆ چەندین جار لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە نزیکبوونەوە بەڵام سودیان لەو ھەلانە وەرنەگرت کە بۆیان ڕێکەوت.
دواتر لە گێمی دووەم یانەی تۆرینۆ توانی بەربەستی ھێڵی بەرگری یوڤانتۆس بشکێنێت و لە دەقەی ٦٢ ئەندریا بیلۆتی تۆڕی چیزنی ھەژاند و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامە یانەی یوڤانتۆس بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی سیریا ئەی مایەوە و ٤٧ خاڵیان ھەیە، تۆرینۆش بە ٣٣ خاڵەوە لە پلەی ١٠یەمدا جێگیر بووە.
پۆکیتینۆ لە میانی لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادینا سیر رایگەیاند، ھیوا دەخوازێت مباپێ بۆ چەند سالێکی تر لە یانەکە بمێنێتەوەو ھاوکار بێت بۆ تۆمار کردنی ئەنجامی باشتر.
ھەر لە درێژەی قسەکانیدا راھێنەرە ئەرژەنتینیەکە رایگەیاند، مباپێ لە ریزی پێنج باشترین یاریزانی جیھاندایە و مانەوەی بە ئاوات دەخوازم لە ریزی یانەکەی ئێستای.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا راھێنەرەکەی پاریس سان جێرمان لە وەسفکردنی مێسیدا رایگەیاند، یاریزانێکی ناوازەیە و یاریزان لە چەشنی مێسی ١٠٠ ساڵ جارێک یاریزانێکی ھاوشێوە دەردەکەوێت.
DARAWAN HAJI HAMED
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە گواردیۆلا وتی کە عاشقی ڤێراتی بووەو بە یاریزانێکی سەرسوڕھێنەر ناو برد، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە ژێر ئەو ھەموو گوشارەدا توانیویەتی تۆپی کۆتایی لای خۆی بھێڵێتەوە و ھێمنی خۆی لەدەست نەدا و پاسی زیاتر بخاتە پشت یاریزانەکانی مان سیتییەوە لە ھێڵی ناوەنددا .
گواردیۆلا وتیشی ، کە دەزانێت ئەو چی کارەکتەرێکی بەھێزی ھەیە و لەم یارییەشدا جارێکیتر ئەوەی سەلماندووە ھەروەھا دڵخۆشیشە بە گەڕانەوەی لە پێکان .
لە بەشێکی تری وتەکانی گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا کە تیپەکەی لەم یارییەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووەو ھەر وەکو یاریی پێشوویان بەرامبەر چێڵسی و ھەموو شتێکیان کردووە بۆ ئەوەی لەم یارییەشدا سەرکەوتن بەدەست بێنن .
راھێنەرەکەی ما سیتی ئەوەشی خستەڕوو کە کۆنترۆڵ کردنی یاریزانێکی وەکو لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی ٩٠ دەقە کارێکی ئەستەمە .
ئەستێرە بەرازیلییەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ ھەڵوەشاندەوە و میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە رەنگە ئەو یاریزانە بگڕێتەوە بۆ ئەوروپا و بۆ ماوەیەکی کورت پەوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات .
ھاوکات میدیاکانی بەرازیلیش باسیان لەوە دەکرد، ژمارەیەک یانەی ئەو وڵاتە لە نێوانیاندا فلۆمینێنسی و فلامینگۆ و ئەتلەتیکۆ پاراناینسی ھەوڵی گواستنەوەی ئەلڤێز دەدەن .
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە، ئەلڤێزی تەمەن ٣٨ ساڵ رایگەیاند، دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ پشوو وەربگرێت و پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە ناکات .
ئەلڤێز جەختیشی کردووەتەوە، ئەمە مانای ئەوە نییە بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن دەھێنێت و دوای ئەو ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن .
دوای کۆتایی ھاتنی ئەو یارییە، کارلۆس دێل سێرۆی داوەر لە راپۆرتەکەی خۆیدا ئاشکرای کردبوو ھۆکاری دەرکردنی کۆمان بە کارتی سور بەھۆی ئەوەوە بووە رەخنەی لە داوەری چوارەم گرتووەو دەنگی بەسەردا بەرز کردووەتەوە .
پێشتریش کۆمان ئاماژەی بەوەدابوو، داوای لە داوەری چوارەم کردووە یارییەکە رابگرن بەھۆی ئەوەی تۆپی دووەم لە ناو یاریگادا بووە و لەوە زیاتر ھیچ شتێک رووی نەداوە .
کۆمان ئەوەشی وتبوو، لەم وڵاتە واتا ئیسپانیا داوەرەکان لەسەر ھەموو شتێک ئامادەن کارتی سور بەرز بکەنەوە تەنانەت ئەگەر ھیچیش رووی نەدابێت .
پێشبینی دەکرێت بارسێلۆنا تانە لە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپێی ئیسپانیا بدات چی بە لابردنی سزاکەی کۆمان بێت یاخود کەم کردنەوەی .
ھەر یەک لە عەلی جەبار و یونس مەحمود بە بێ ڕکابەر بە جێگری یەکەم و دووەم دیاریکران ، دواتر ١٠ ئەندامی تر کە کۆتایان بۆ ژن بوو توانیان ببنە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق.
جێی ئاماژەیە، گۆڤەند عەبدولخالق تەنھا کورد توانی بە کۆکردنەوەی ٤٨ دەنگ پلەی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە دەست بھێنێت.
SWARA KARIM