لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تۆخێل وتی، کە ڤێرنەر لە یاریی پێشوودا بەرامبەر وێستھام ھەلێکی ئاسانی گۆڵ نەکردووە و لەم یارییەشدا ھەمان شتی دوبارە کردووەتەوە ، بەڵام پێویست ناکات زۆر بۆ ئەمە بگرین و نیگەران بین ، چونکە لە جیھاندا ملیۆنان خەڵک ھەیە کە کێشەی زۆر گەورەتریان ھەیە لە لەدەستدانی ھەلی گۆڵکردن و پێویست ناکات زۆر بیری لێ بکەینەوە .
تۆخێل وتیشی ، کە دوای یارییەکە لە ڤێرنەر توڕە بووە و ئەو یاریزانەش لە ئاستی خۆی توڕەیە ، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لە تۆپی پێدا ئەگەر لە یاریی داھاتوودا گۆڵێک بکات ئەوا ھەموو شتێک لە یاد دەکرێت و ڤێرنەریش یاریزانێکی بەتوانایەو دەیەوێت بە ھەموو شێوەیەک یارمەتی تیپەکەی بدات .
لەبارەی ئاستی تیپەکەشییەوە تۆخێل ڕایگەیاند ، کە لە نیوەی یەکەمدا زۆر بەبەھێزی یارییان کردووە و بەخت یاوەریان نەبووە بۆ ئەوەی لە پێشەوە بن ، و ھەفتەی داھاتوویش لە بەردەم تەحەدایەکی قورس دا دەبن لە یاریی دووەمدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و پێویستە لە پێناو سەرکەوتندا بجەنگن .
لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری بیتیسی کردو یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی یەکەم ریاڵ مەدرید باشتر بوو کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ریتمی یارییەکەی کردبوو توانیشی چەند جارێک مەترسی لەسەر گۆڵی کلاودیۆ براڤۆ دروست بکات بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لەسەرەتای گێمی دووەمیش رۆدریگۆ نزیک بوو لەوەی گۆڵی یەکەم بکات بەڵام ستونی گۆڵ بووە رێگر.
لەدوای ئەو چەند ھەلێکی مەترسیدار بۆ بیتیس رەخسا بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بکەن بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو.
لەبەرامبەردا ریاڵ مەدریدیش نەیتوانی سود لە چەند ھەلێک وەربگرێت کە بۆی رەخسا و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.
زیدان دوای یارییەکە وتی، دوو خاڵمان لەدەستدا، ھەرچەندە لە رووی بەرگری باش بووین، بەڵام لە رووی ھێرشبەریەوە لە زۆرمان کەم کەمبوو، دۆخمان باش نەبوو.
وتیشی، ئامانجی ئێمە ئەوەیە بەر لە یاری چێڵسی مێندی و کروس بگەڕێنەوە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەین، سەرنجی ئێمە ئێستا لەسەر یاری بلوزە و رێگەیەکی زۆریشمان لە پێش ماوە لە لا لیگا و تا کۆتایی دەجەنگین.
ھەر سەبارەت بە یارییەکەی چێڵسی زیدان وتی، ئێمە ئامادەین بۆ ئەو یارییە، کە قورسترین یاری ئەم وەرزە دەبێت، ئەم یارییە لە شتێکمان کەمبوو بۆ ئەوەی براوەبین بەڵام بەگشتی باشین.
سەبارەت بە ھازاردیش وتی، ھازارد زۆر باشە، دڵخۆشن بۆی و بینینی لە نێو یاریگا خۆشحاڵم دەکات چونکە زۆرمان پێدەبەخشێت، شتێکی گرنگە لەگەڵمان بێت چونکە دەزانین چەند مەترسیدارە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئاستی ھەردوو تیپ لە یەکەوە نزیک بوو و لە ئاکامیشدا ئەو ٤٥ دەقەیە بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات.
بەڵام لە نیوەی دووەمدا و لە دەقەی ٧٦ بێرناد لینۆی گۆڵپارێزی ئارسیناڵ کەوتە ھەڵەیەکی گەورەوە کاتێک پاسێکی ڕیچالیسۆنی کردە گۆڵەکەی خۆیەوە و سەرکەوتنی بەخشییە ئیڤەرتۆن.
ئەم سەرکەوتنەش چانسی ئیڤەرتۆنی بە زیندووی ھێشتەوە بۆ گرتنی یەکێک لە پلەکاتی تۆپ فۆڕی پرێمەر لیگ و بە ٥٢ خاڵەوە پلەی ھەشتەمیان گرتووە و تەنیا دوو خاڵ لە دوای چێڵسی چوارەمەوەن.