دانی ئەلڤێز پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە ناکات
کوردسات نیوز
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ئەستێرە بەرازیلییەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ ھەڵوەشاندەوە و میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە رەنگە ئەو یاریزانە بگڕێتەوە بۆ ئەوروپا و بۆ ماوەیەکی کورت پەوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات .
ھاوکات میدیاکانی بەرازیلیش باسیان لەوە دەکرد، ژمارەیەک یانەی ئەو وڵاتە لە نێوانیاندا فلۆمینێنسی و فلامینگۆ و ئەتلەتیکۆ پاراناینسی ھەوڵی گواستنەوەی ئەلڤێز دەدەن .
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە، ئەلڤێزی تەمەن ٣٨ ساڵ رایگەیاند، دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ پشوو وەربگرێت و پەیوەندی بە ھیچ یانەیەکەوە ناکات .
ئەلڤێز جەختیشی کردووەتەوە، ئەمە مانای ئەوە نییە بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن دەھێنێت و دوای ئەو ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن .