ھەردوو یاریزانی تۆپی پێی جیھانی ڕۆبێرتۆ کارلۆس و باتریک کلۆیڤەرت گەیشتنە ھەولێر
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
رەنگە ئەستێرەکەی پرتوگال نەگاتە ئاواتەکەی کە 1000 گۆڵە و واز لە یاریکردن بهیێنێت، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پورتوگال و یانەی نەسری سعودی رایگەیاند، هەرچەندە سەختە، بەڵام "بەم زووانە" واز لە یاریکردن دەهێنێت بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات.
هەرچەندە رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵ دان بەوەدا دەنێت کە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بەناوبانگی خۆی قورس دەبێت، بەڵام ماوەیەکە پلانی ژیانی خۆی لە دوای تۆپی پێ دادەڕێژێت.
هێرشبەرەکەی یانەی ناسر بە تۆمارکردنی 952 گۆڵ بۆ یانەکان و وڵاتەکەی پێشەنگی گۆڵکاری هەموو کاتەکانە و مانگی رابردووش رایگەیاندبوو، کە دەیەوێت پێش وازهێنان بگاتە 1000 گۆڵ.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە کەی پێڵاوەکانی هەڵدەواسێت ئیدی بە تەواوەتی ماڵئاوایی لە لاکێشەی سەوز دەکات لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پیێرس مۆرگان لە بەرنامەی بێ سانسۆر، خاوەنی پێنج تۆپی زێڕین وتی: پێموایە بەم زووانە ئامادە دەبم بۆی، هەرچەندە زۆر زۆر قورس دەبێت.
کاپتنەکەی پورتوگال دەشڵێت: لە تەمەنی 26 و 27 ساڵییەوە خۆم بۆ داهاتوو ئامادە کردووە، پێموایە دەتوانم بەرگەی فشارەکان بگرم، بەڵام هیچ شتێک بەراورد ناکرێ بەو چێژەی کە لە تۆمارکردنی گۆڵ لە تۆپی پێدا بەدەستی دەهێنێت.
رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە و دەیەوێت کاتێکی زیاتر بۆ خۆی و بۆ خێزانەکەی و پەروەردەکردنی منداڵەکانی دابین بکات.