وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش داوا دەکات ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە دھوک دەڵێت، پابەندی ھیچ بڕیارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران نابن.
کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر ھەنگاوێکە بۆ ساغکردنەوە بەرھەمی جووتیاران وەگەر خستنی دەستی کاری ناوەخۆیی.
کارگەی دۆشاوی ھەریر لە کۆتا ساڵەکانی ھەشتاکان دامەزراوە لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی لە سەردەمی حکومرانی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە پێنج ملیۆن قوتو دۆشاوی تەماتەی خستووەتە بازارەکان، لەو ماوەیەش زیاتر لە ٧٠٠ کەس ھەلی کاری بۆ ڕەخساوە لەو کارگەیە، ڕۆژانە زیاتر لە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ تەن بەرھەمی تەماتەی لە جووتیاران وەرگرتووە.
ڕائید جەلال ماوەی ٤٠ ساڵ خەباتی کردووە و یەکێک بووە لە و پێشمەرگانەی ھاوڕێ و ھاوخەباتی سەرۆک مام جەلال بووە و ھاوڕێکانیشی دەڵێن پێشمەرگەیەکی گیانفیدا بووە.