بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ھاوبەشەکانی کارەبا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ھەڵەبجە یەک ملیار و ١٦٣ ملیۆن و ٨٤٢ ھەزار و ٩٥٧ دینار قەرزاری کارەبان.
بەرپرسێکی تەندروستیش دەڵێت لە ڕابردوودا ٥١ ناوەندی کوتان ھەبووە و لە ئێستادا ژمارەی ناوەندەکان کراونەتە دوو ھێندە و ھەموو ئاسانکاریەکیش بۆ ھاوڵاتیان و فەرمانبەران دەکەن بۆ ئەوەی بە زوویی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
ھاوڵاتیانیش ڕەخنە لە کارەکانی ئیدارەی کەرکوک دەگرن کە نەیتوانیوە ھاوسەنگی لە نێوان گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی کەرکوکدا بپارێزێت و لە کارەکانیدا گرنگی بە ناوچەکانی باشووری شاری کەرکوک داوە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجەش دەڵێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم دەڵێت، زەویەکە بەکاردەھێنن بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بەشێکشی وەک زەوی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری ئەنفال و شەھیداندا دابەش دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دابین کردنی ئاوی ماڵان نادرێت بە کەرتی تایبەت، پارێزگاری ھەولێریش دەڵێت، بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی چارەسەرکردنی کیشەی کەمئاوی دەدەن.