نوێنەری ڕێگاوبانی کەرکوکیش لە خورماتوو دەڵێت، لە ئێستادا ھیچ پلانێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە نییە، بەڵام کار بۆ ئەوە دەکرێت ئەرکی چاککردنی ڕێگاکە بدرێت بە کەرتی تایبەت.
ئەم کێشەیەش لە کاتێکدایە بڕیار بوو لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە قەزاکە دروست بکرێت بەڵام ھیچ کام لەو پڕۆژانە جێبەجێنەکراون.
ھاوڵاتیانی کەرکوک باس لەوە دەکەن بازاڕی باڵندەکان لە رۆژانی ھەینیدا دەبێتە ناوەندێک بۆ یەکتر بینین و سیمای برایەتی و پێکەوەژیانی مێژوویی لەشارەکەدا بەرجەستە کردوە و بە تەماشاکردنی باڵندەکانیش بێت مرۆڤەکان ھەست بە ئاسودەیی دەکەن.
بە وتەی پسپۆڕانی جیۆلۆجیش ئەو بەنداوە لە شوێنێکی گونجاو دروستنەکراوە. بەڕێوەبەری ئاودێری دھۆکیش دەڵێت، پێش وشکبوونی ئاوی بەنداوەکە بۆ کشتوکاڵکردن بەکارھاتووە.
دروستکردنی ئەو پڕۆژانە نیگەرانی کەسایەتی و سەرۆک ھۆز و پێکھاتەکانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، بۆ گۆڕینی دیموگرافیای دەشتی نەینەوایە چونکە خانووەکان بۆ خێزانە عەرەبەکانی خۆرئاوای موسڵە.