بەنداوی ناحیەی زاوێتە لە دھۆک بە تەواوی وشکبووە
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بە وتەی پسپۆڕانی جیۆلۆجیش ئەو بەنداوە لە شوێنێکی گونجاو دروستنەکراوە. بەڕێوەبەری ئاودێری دھۆکیش دەڵێت، پێش وشکبوونی ئاوی بەنداوەکە بۆ کشتوکاڵکردن بەکارھاتووە.
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بە وتەی پسپۆڕانی جیۆلۆجیش ئەو بەنداوە لە شوێنێکی گونجاو دروستنەکراوە. بەڕێوەبەری ئاودێری دھۆکیش دەڵێت، پێش وشکبوونی ئاوی بەنداوەکە بۆ کشتوکاڵکردن بەکارھاتووە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی موچەی موچەخۆران و نەوتی هەرێم دەکەن.
دوێنێ حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و رایگەیاند، ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچەی موچەخۆران و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەن.
بڕیارە سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەدەر لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و خەرجکردنی موچە دەکرێت و هەروەها بابەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیش یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دوای جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە، چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی عیراق موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
لە ئێستادا موچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ئاب نزیک دەبنەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، هێشتا موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە و زیاتر لە 70 رۆژە هیچ موچەیەک دابەش نەکراوە.
رۆژی 7ی ئەم مانگە، وەدفێکی باڵای هەرێم چوونە بەغداد و وەڵامی ئەو رەشنووسەیان گەیاندە حکومەتی عیراق، کە پێشتر خستبوویانە بەردەستی بەرپرسانی هەرێم.
پێشتر کوردسات نیوز ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە، بەپێی رەشنووسەکە پرسی نەوت بەمجۆرەی ئێستا دەمێنێتەوە تاوەکو لەماوەی داهاتوودا وەفدێکی تەکنیکی دێتە هەرێم و لە نزیکەوە ئەوە چارەسەر دەکەن ئاخۆ هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ بڕی چەند نەوتی پێویستە.
پێشتر هەرێم داوای زیاتر لە 115 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەکرد بۆ پێداویستی ناوخۆ و دواتر داوای 65 هەزار بەرمیل نەوتی دەکرد، بەڵام بەغداد ئامادە بوو تەنها 46 هەزار بەرمیل نەوتی بدات.
لەبارەی داهاتی نانەوتی و ناوخۆشەوە رێککەوتنێکی سەرەتایی باسدەکرا کە هەرێم مانگانە 115 ملیار دینار رادەستی بەغداد بکات و کرێی کۆمپانیاکانی نەوتیش یان بە پارەی کاش بدرێت یان بە پێدانی نەوت.
ئاستی ئاوی بەنداوی فورات كە بە بەنداوی تەبقەش ناسراوە بەردەوام لە دابەزیندایە و بە جۆرێك لە ئاستی وشكبون نزیك بوەتەوە.
عیماد عەبد، بەرێوبەری بەنداوەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی راگەیاندوە كە رۆژانە دوو سانیتمەتر لە ئاستی بەنداوەكە دادەبەزێت و بە گشتی ئاستی دابەزینی ئاوی بەنداوەكە گەیشتوەتە حەوت مەتر و بەوەش لە قۆناغی وشكبون نزیك بوەتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 16 سەعات كارەبا لەبەنداوەكە بەرهەمهێنراوە، بەڵام لەگەڵ كەمبوونەوەی بەردەوامی دابینكردنی ئاو، سەعاتەكانی كاركردن بۆ كەمتر لە هەشت سەعات دابەزیوە.
بە وتەی عیماد عەبد؛ ئاوی روباری فورات رۆژانە شەش ملیۆن مەتر سێجا كەم دەكات و خێرایی ئاوی بەنداوەكەش بۆ 20 مەتر لە چركەیەكدا كەمی كردوە هەر ئەوەش وای كردوە تەنها هەشت سەعات بەرهەمهێنانی كارەبای تێدا بكرێت.
كەمی ئاوی ڕووباری فورات زیانی بە ئاژەڵداریی و كشتوكاڵی ناوچەكەش گەیاندوە ئەو پڕۆژە ئاوییانەی كە پێشتر 24 سەعات كاریان كردوە ئێستا تەنها 12 سەعات كاردەكەن.
بەرێوبەری بەنداوەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریی داوە كە ئەگەر توركیا ئاستی بەردانەوەی سەرچاوەكانی ئاوی روباری فورات بەرەو سوریا و رۆژئاوای كوردستان زیاد نەكات، بەنداوی فورات دەگاتە قۆناغی وشكبونی تەواوەتی كە ژیانی حەوت ملیۆن كەس دەخاتە مەترسییەوە.
بەنداوی فورات دەكەوێتە شارۆچكەی تەبقە لە كانتۆنی رەقا، درێژیەكەی 4.5 كیلۆمەترە و بەرزییەكەشی 60 مەترە و توانای لەخۆگرتنی 14 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە ، لەساڵی 1968 لەسەر رووباری فورات دروست كراوە و لە ئێستاشدا لەلایەن خۆسەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێودەبرێت.
شەڕوپێكدادانی نێوان دروزەكان و هێزەكانی سوریا لە ناوچەكانی پارێزگای سوەیدا لە باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، بەهۆیەوە دەیان كەس كوژراون و تادێت رەوشەكەش زیاتر ئاڵۆز دەبێت.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەماوەی دوو رۆژی شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارە دروزەكان و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری سوریا نزیكەی 100 كەس كوژراون ، لە نێو كوژراوەكانیشدا 50 كەسیان هاوولاتی مەدەنی پارێزگای سوەیدان كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵن، هەروەها 13 چەكداری وەزارەتی بەرگری سوریا و 7 چەكداری دیكە كە ناسنامەكانیان نەزانراوە، 300 كەسی دیكەش برینداربوون.
وەزارتی بەرگری سوریا رایگەیاند، هێزەكانیان دەسوەردانی راستەوخۆیان لە سوەیدا كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
راشیگەیاندوە، بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەوكەسانەی كە بەرپرسیارن لە هەڵگیرسانی شەڕ و رووداوەكان و رووبەڕوی یاسایان دەكەنەوە، تاكو روداوی لەو شێوەیە دوبارە نەبێتەوە.
ئاشكراشیكرد، بۆ كۆنتڕۆلكردنی گرژیەكان هێزی زیاتر رەوانەی ئەو ناوچانە دەكەن كە شەڕ و پێكدادانەكان تێیاندا بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە نوسینگەی رابەری رۆحی دروزەكان كە یەكێكن لە پێكهاتەكانی سوریا و لە ناوچەكانی باشووری ئەو وڵاتە لە نزیك سنوری ئیسرائیل دەژین بڵێویكردەوە، جەختدەكەنەوە لەو بانگەوازەی كە پێشتر كردویانە لەبارەی مەترسی رەوشەكە و پاراستنی ناوچەكانیان ، هەروەها دژی هاتنە ناوەوەی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریان كە لە رێگەی چەكی قورس و درۆنەوە سنوری ئیداری دروزەكانیان بەزاندووە.
لەلایەكی ترەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە گوندی سەمیع لە پارێزگای سوەیدا بەهۆی بەزاندنی ئەو سنورەی كە دیاریانكردەوە بۆ دەسەڵاتدارانی دیمەشق، چەند تانكێكی هێزەكانی سوریایان كردووەتە ئامانج، هەروەها رێگری دەكەن لە هەبوونی هەرلا هەڕەشەیەكی سەربازی لە باشوری سوریا بۆسەر ئیسرائیل.
دروزەكان گروپێكی ئاینین لە ناوچەكانی باشوری سوریا و لە ناوچە سنورییەكانی نێوان ئوردن و لوبنان و ئیسرائیل نیشتەجێن و ژمارەیان نزیكەی یەك ملیۆن كەسە، لەدوای روخانی رژێمی سوریاشەوە ئەمە بۆ جاری دووەمە شەڕو پێكدادان لەنێوان دروزەكان و هێزەكانی سوریا روودەدات.