جوتیارانیش داوا دەکەن لەگەڵ پێدانی بنەتۆو پەینی کیمیاییان بۆ دابین بکرێت، چونکە لە بازاڕ نرخەکەی گرانە.
مامۆستایانی چەمچەماڵ دەڵێن جگە لەوەی بینای خوێندنگەی نوێیان بۆ دروست نەکراوە ئەو بینایانەشی ھەیە ھیچ کارێکی نۆژەنکردنەوەیان بۆ نەکراوە و کەم و کورتییان ھەیە.
لە چەمچەماڵ ١٨٩ خوێندنگە ھەیە و ٥٤ ھەزار خوێندکاریان ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھیچ بینایەکی خوێندنگە لە قەزای چەمچەماڵ دروست نەکراوە.
داواش دەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان، ئالیک بە نرخێکی گونجاو دەستەبەر بکرێت و دەرمانی پێویست بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان دابین بکرێت.
چالاکوانانیش دەڵێن، ھەزاران منداڵ لە کەمپەکدا لە سەرەتایترین مافەکانیان بێبەشن و سەدان منداڵی ئێزدیش بەھۆی لە دەستدانی کەسوکاریان بێسەرپەرشت بوون.
ئامانج لە ھەڵمەتەکە گرنگیدان و پەرەپێدانی دارەستانەکان و لابردنی مەترسییەکانی سەر ژینگە بە تایبەت دارستانەکانە.
بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، لەسەر بودجەی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بە بڕی یەک ملیار دینار لە جێبەجێکردندان.
مامۆستایانی زانکۆ لە توێژینەوەکانیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە سیستمی خوێندنی میدیا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێدا بکرێت، بە جۆرێک لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەمدا بگونجێت.
بە پێی نوێترین ئاماری تەندروستی کەرکوکیش پێشتر لە ڕێی ٨٠ بنکەی جێگیرەوە لە کەرکوک نزیکەی ٢٨٠ ھەزار کەس ڤاکسینایان وەرگرتووە، لە ڕۆژانی داھاتووشدا ڕێژەی کوتان زیاتر دەبێت.
لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٦٠٠ مزگەوت لەلایەن وەزارەتی ئاوقاف و کاروباری ئاینی تۆمارکراون و لە داھاتووش مۆڵەتی دروستکردنی مزگەوت دەدرێت بەوانەی توانای دروستکردنیان ھەیە نەک بە ناتەواوی بەجێیبھێڵن یاخود بازرگانی پێوە بکەن.
بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی ھەولێر بە وەکالەت دەڵێت، بەھۆی قەیرانی دارایی نەتوانرا پڕۆژەکە لە وادەی خۆی تەواو بێت.
وتەبێژی کۆمەڵەی کرێنشینانیش دەڵێت، بڕیارە یەکەکان بەسەر کرێنشینان و فەرمانبەران و ئەو کەسانە دابەشبکرێت کە ھەژار و کەم دەرامەتن. وتیشی، لە ھەولێر زیاتر لە ٧٠ ھەزار کرێنشین ھەیە.