دانیشتوانی گەڕەکەکەش دەڵێن، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام بێ سوود بووە.
بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، بەھۆی قەیرانی داراییەوە چەند پڕۆژەیەک لە سنوری ناحیەکە تەواو نەکراوە.
لە کاتێکدا لە دەروازەکانی سنوری سلێمانی پارەی پشکنینی کۆرۆنا وەرناگیرێت و بۆ ڤیزاش تەنھا پێنج ھەزار وەردەگیرێت.
ھاوکات کەسوکاری یەکێک لە کۆچبەرەکان چیرۆکی دیارنەمانی کوڕەکەیان بۆ کوردسات نیوز دەگێڕێتەوە و چاوەڕوانی دەرکەوتنی چارەنووسی کوڕەکەیان دەکەن.
ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرای دەکات یەکێتی پرسی کەرکوک دەکاتە ئەولەویەتی داخوازیەکانی لە چوارچێوەی دانوستانەکانی بۆ پێکھێنانی کابنەی نوێی حکومەتی عێراق.
ئەم کەسایەتیە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە دیاریکراوە و خەڵاتەکەی پێدراوە، بڕیاریشە لە ساڵانی داھاتوودا کەسایەتی تر لە بوارەکانی زمان و پەروەردەیی و وەرگێڕان و مێژوویی و سیاسی لە پارچەکانی کوردستان دیاری بکرێت و خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەزی پێ بدرێت.
ھاووڵاتیان و جوتیارانی ئەو سنورەش داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێگەی تر بۆ ھاوکاری کەرتی کشتوکاڵ بدۆزنەوە و ھاوکاری جوتیاران بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو ناوچەیە گەشتیارییە و دەرفەتی کشتوکاڵکردنیشی زۆرە، بەڵام کەمترین دەرفەتی کاری بۆ گەنجان تێیدا ڕەخساوە.
محەمەد لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و خەڵکی گوندی چەخمامخەی قەزای دوبزە و باوکی یەک منداڵی تەمەن ٤ مانگە، محەمەد ١٧ەمین شەھیدی گوندەکەیانە و داواکاری کەسوکارەکەی بەردەوامی و ورە بەرزی پێشمەرگە و پاراستنی خاکی کوردستانە.