بابەنوئێل دیاریەکانی پێشکەشی مناڵانی سەنتەرەکە کرد و بۆ چەند ساتێک پێکەنینی خستەسەر ڕووخساریان، منداڵانیش لە ڕێگەی کوردسات نیوزەوە داوایان کرد حکومەتەکانی ھەرێم و عێراق ئاوڕیان لێ بدەنەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.
جوتیارانی گوندی گۆپتەپە دەڵێن شێلمی گوندەکەیان بەراورد بە شێلمی ناوچەکانی تری کوردستان جیاواز و تایبەتە و تامی خۆشترە. جوتیاران ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە شێلمی گوندەکەیان بە ئاوی زێی بچوک ئاو دەدرێت.
بەشێک لە شوێنکار و ماڵان ناڕازین لەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دیاری کراوە. حکومەتیش دەڵێت، سیستەمەکە تازەیە و ڕەنگە ھەڵەی تێدابێت.
بەراورد بە ساڵانی ڕابردووش ژمارەیان لە کەمبوونەوەیەدا، چونکە بەشێکی زۆریان بەھۆی شەڕی داعش و ئاڵۆزییەکان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.
موختاری کۆمەڵگەکەش دەڵێت، تەواوی کۆمەڵگە و گوندەکانی دەوروبەریان خزمەتگوزارییان بۆ جێبەجێ دەکرێت جگە لە کۆمەڵگەی ئادار.
لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا نەخۆشخانەکە پێویستی بەوەیە کەموکوڕییەکانی چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی زیاتر پێشکەش بە دانیشتوانی ناوچەکە بکات