دەزگای میدیایی کوردساتیش کە لە ٢ کەناڵی تەلەفزیۆنی و ٢ ڕادیۆ و سۆشیال میدیا پێکھاتووە، کارمەندانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
هاوكات بەپێی راپۆرتەكە 63٪ گرتووخانەكان و چاكسازییەكان لە توانای خۆی زیاتر زیندانی تێدایە كە لە ژمارەیەك شوێن دەگاتە سێ هێندەی توانای خۆی، هەروەها لە 83٪ باڵەخانەكان گونجاو نین بو گرتووخانە.
دوکاندارەکانی زاخۆش وەک دراوێکی بێ متمانە مامەڵە لەگەڵ لیرەی تورکی دەکەن و دەڵێن، نەک ڕۆژانە، بەڵکو بە پێی سەعات نرخی دراوەکە لە بازاڕدا دەگۆڕێت و ھیچ متمانەیەکی نەماوە.
بەشێک لە شوێنکار و ماڵان ناڕازین لەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دیاری کراوە. حکومەتیش دەڵێت، سیستەمەکە تازەیە و ڕەنگە ھەڵەی تێدابێت.
جوتیارانی گوندی گۆپتەپە دەڵێن شێلمی گوندەکەیان بەراورد بە شێلمی ناوچەکانی تری کوردستان جیاواز و تایبەتە و تامی خۆشترە. جوتیاران ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە شێلمی گوندەکەیان بە ئاوی زێی بچوک ئاو دەدرێت.
بابەنوئێل دیاریەکانی پێشکەشی مناڵانی سەنتەرەکە کرد و بۆ چەند ساتێک پێکەنینی خستەسەر ڕووخساریان، منداڵانیش لە ڕێگەی کوردسات نیوزەوە داوایان کرد حکومەتەکانی ھەرێم و عێراق ئاوڕیان لێ بدەنەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.
لەو بارەیەوە زەردەشت ڕەفیق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیش ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک، بە پێی یاسایەکە کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە و ئەوان تەنھا جێبەجێی دەکەن.