دەزگای میدیایی کوردساتیش کە لە ٢ کەناڵی تەلەفزیۆنی و ٢ ڕادیۆ و سۆشیال میدیا پێکھاتووە، کارمەندانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
هاوكات بەپێی راپۆرتەكە 63٪ گرتووخانەكان و چاكسازییەكان لە توانای خۆی زیاتر زیندانی تێدایە كە لە ژمارەیەك شوێن دەگاتە سێ هێندەی توانای خۆی، هەروەها لە 83٪ باڵەخانەكان گونجاو نین بو گرتووخانە.
جوتیارانی گوندی گۆپتەپە دەڵێن شێلمی گوندەکەیان بەراورد بە شێلمی ناوچەکانی تری کوردستان جیاواز و تایبەتە و تامی خۆشترە. جوتیاران ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە شێلمی گوندەکەیان بە ئاوی زێی بچوک ئاو دەدرێت.
بەشێک لە شوێنکار و ماڵان ناڕازین لەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دیاری کراوە. حکومەتیش دەڵێت، سیستەمەکە تازەیە و ڕەنگە ھەڵەی تێدابێت.