لە کۆنفرانسەکەدا ٦٥ توێژینەوەی زانستی لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لەسەر پرسی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی پێشکەش دەکرێت، لە دوای تەواو بوونی کۆنفرانسەکەش ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس دەنوسرێنەوە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن بۆ ئەوەی لە ئاستێکی باڵادا لەسەر پرسی جینۆساید کار بکرێت.
بەرێوەبەری کشتوکاڵی خانەقینیش ڕایدەگەیەنێت، ١١ ساڵە لە کابینەدا کاروباری ڕۆژانەیان ڕایی دەکەن.
لە كۆڕبەندەكەدا باس لە چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەكانی ئاوارەكان كرا و ژمارەیەك ئاوارەش كە بەشداربوون لە كۆڕبەندەكە، داوای هاوكارییان لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان كرد، لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆبەڕێوەبەرێتی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا، 15 كەمپی ئاوارە هەن و ژمارەی ئاوارەكانیش لەو ناوچانە دەگەنە، زیاتر لە 500 هەزار ئاوارە، مە بەشێكی زۆریان پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە.
لە داتا بەیسەکەدا ٣٨٩ یاسا و ١٥٣ بڕیارەیاسای تێدا کۆکراوەتەوە کە لە ماوەی ٢٩ ساڵی کاری پارلەمانیدا پەسند کراوە.
سەندیکای کشتوکاڵیش دەڵێت زۆریک لە نانەواخانەکان زەرەر دەکەن لە جێگەی قازانج و وابڕوات ماوەیەکی تر دەست بە خۆپیشاندان دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدا ئاژەڵدارەکان سەرقاڵی پاراستنی ئاژەڵەکانیانن لە ھێرشی گورگەکان، بەڵام لە ئێستاشدا ترس لە ھێرشی باڵندەکانیش زیادی کردووە.