ساڵانە لە گوندی تەپە تۆڵەکەی شارەزوور نزیکەی پێنج سەد تۆن تور بەرھەمدەھێنرێت و جوتیارانیش داوا دەکەن بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکەیان بدۆزرێتەوە.
د. یاد نەقشەبەندی بەڕێوەبەری نەخوشخانەی ھیوا ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ڕۆژانە ١٠ کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.
بە پێی ئامارەکان بە بەھای ٣ ملیار دۆلار داواکاری بۆ جێبەجێکردنی ١٥٠ پڕۆژەی نوێ پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی گەرمیان کراوە.
ھاووڵاتیانی سنوری قەزای "سێمێڵ"یش کە بژێوی ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی مەڕوماڵاتە دەڵێن، گران بوونی عەلەف کاریگەری نەرێنی لە سەریان ھەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خۆپاراستنی ڕاپەڕینیش سەرقاڵی دۆزینەوەی ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەن.