logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

ڕاپۆرت

-

شارەزایان: دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابردوو ناشەفاف بووە

شارەزایان: دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابردوو ناشەفاف بووە

٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢

نوێترین هەواڵەکان

img
ڕاپۆرت٤ سەعات لەمەوبەر

دەزگای ئاسایشی هەرێم پیلانێكی لاهور جەنگی بورهان و ئەژی ئەمینی ئاشكراكرد

بە چەند رۆژێك پێش جێبەجێكردنی پیلانەكەیان، هەوڵێكی لالەزار بۆ لێدان لە دەباشان و چەند شوێنێكی ئەمنی سلێمانی و تیرۆركردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئاشكرا دەبێت.

پیلانەكە كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرا كراوە، تیایدا هەریەك لە لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی و سەلمان ناسراو بە ئەژی ئەمین دایانڕشتووە.

چیرۆكەكە بەم شێوەیەیە، ماوەیەك پێش ئێستا هەریەك لە لاهور جەنگی و ئەژی ئەمین و پۆڵاد جەنگی و رێبوار حامید لە سلێمانی چاویان بە یەك دەكەوێت، تیایدا پیلانی تیرۆركردنی سەرۆكی یەكێتی و پەلاماردانی دەباشان دادەڕێژن، دواتریش پۆڵاد جەنگی بچێتە قەڵاچوالان و وتارێك بخوێنێتەوە.

لەو ماوەیەدا سەلمان چەند كاروانێك چەكی جۆری بی كەیسی و دۆشكە و درۆنی خۆكوژی دەنێرێتە سلێمانی، لەملاشەوە تیمێك بەنهێنی دێنە دەباشان و بە جی پی ئیس/ خاڵە ئەمنی و هەستیارەكان دەستنیشان دەكەن، بۆ جێگیركردنیان لەناو درۆنەكان.

هەر لەو ماوەیەدا سەلمان لە ناوچەی هەورازە نەفتە لە سنوری هەولێر كارگەیەكی دروستكردنی درۆنی خۆكوژ بە هاوكاری چەند پسپۆڕێكی ئۆكراینی دەكاتەوەو مەشق و راهێنان دەسپێدەكەن.

بەشێك لە مەشقەكانیش لە وڵاتی ئۆكراین و ناوچەی هەورازە نەفتە كراوە كە بارەگای سەربازیی ئەژی ئەمینی تێدایە و هەولێر بە كۆیە و ئیدارەی راپەڕینەوە دەبەستێتەوە.

دەستپێكی پیلانەكەش لە سێ شوێنەوە دەبێت كە راستەوخۆ بەرامبەر ماڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و دەباشان دەبێت، بەوتەی تۆمەتباران، ئەوانەی بۆ پیلانەكە راسپێردراون، مەشق و راهێنانیان بە چەكی قەناس و درۆنی بۆمبڕێژكراو و چەكی جۆراو جۆر پێكراوە.

تۆمەتبارەكان جەخت لەوە دەكەنەوە، چەندین چەكدار لە هەولێرەوە رەوانەی لالەزار كرابوون بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی لاهور جەنگی لەكاتی هێرشەكەیاندا بۆسەر دەباشان.

وەك ئەوەی تۆمەتبارەكان ئاشكرایدەكەن، سەرەتا دوو قەناص بەدەست لە شوقەیەك بەرامبەر ماڵی مام جەلال جێگیر دەكرێن بۆ چاودێریكردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەقەكردن لێی لە هەركاتێكدا كە بینرا كە یەكێكیان رێبوار حامید بووە بەرپرسی هێزی نایاسای دووپشكی لالەزار.

لە شوقەیەكی تریشەوە درۆنی بۆمبیڕیژكراو بۆ لێدان لە دەباشان ئامادە دەكرێت، لە هەولێریشەوە ئەژی ئەمین گەمارۆی ماڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بدات بۆ ئەوەی دەستی نەگاتە هیچ كونسوڵخانەیەك و نوێنەرایەتیەك، تەنانەت تیرۆركردنیشی ئەگەر پێویست بكات.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری پیلانەكەی خستووەتەڕو و دەڵێت، لە چەند مانگی رابردوودا بە هاوبەشی دەزگا ئەمنییەكانی تر، هەستاون بە ئاراستەكردنی سەرچاوەكانیان بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر زنجیرە پیلانێكی هاوبەش لەلایەن لاهور و ئەژییەوە بۆ دروستكردنی ناسەقامگیری لە سلێمانی

هەروەها دەزگاكە بە پشتبەستن بە بەڵگە و دانپێدانانی تۆمەتبارەكان، دەڵێت، رۆژی 19ی ئەم مانگە كاتێك بافل جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سێ كەسی ئەمریكی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەرێگاوە بوون، دوو گومانلێكراو لەوكاتەدا دەستگیركراون و دواتر لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت بەشێك بوون لە تیمێكی چاودێری و ئەركیان دەستنیشانكردن و شوێنكەوتنی ئۆتۆمبێلی سەرۆكی یەكێتی بووە بۆ تیرۆركردنی لەلایەن تۆڕێكی فراوانەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی لاهور جەنگی.

زانیارییەكانی دەزگای ئاسایش دەیسەلمێنێت كە پەیوەندی راستەوخۆی ئەژی ئەمین لێپرسراوای باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم كە لە هەولێر نیشتەجێیە ئاشكرا دەكەن بە دابینكردنی كەلوپەل و  ئامێرەكانی و دەستە و گرووپ و راهێنان و پیلانداڕشتن بۆ تیرۆر كە لە ئێستاشدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

دەزگای ئاسایش دەڵێت، هەندێك شوێن و جێگا كە دابین كرابوون بۆ پیلانەكە، وەك هەوڵی تیرۆركردنەكە، لە ئێستادا دەستیان بەسەرداگیراوە و بەڵگەی دەستكەوتوو لێیانەوە پشكنینی بۆ دەكرێت و تا ئێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و چەندین بەڵگەی نوسراو و بینراو و دانپێدانانیش بە نهێنی هێڵراونەتەوە و لە داهاتوودا بە ووردی بڵاودەكرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١ رۆژ لەمەوبەر

ساڵانە هەزاران خێزانی ئاسیا و ئەفریقا لە دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان دەگەیەننە ئەوروپا

دەریای سپی ناوەڕاست، گۆڕەپانێكی بێبنی بێسەروشوێنبوون و مەرگی دەیان هەزار كۆچبەر لە دەیەی رابردوودا

ساڵانە هەزار خێزان بە منداڵی تازە لەدایكبوو و شیرەخۆرە و ژنی دووگیان و كەسانی تەمەن هەڵكشاو و گەنجەوە، وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا بەجێدەهێڵن و بە ئومێدی دۆزینەوەی ژیانێكی باشتر خۆیان دەدەنە دەست شەپۆلە یەك لە دوای یەكەكانی دەریای ناوەڕاست. بەشێك لەو خێزانانە لە هەوڵەكانیان سەركەوتوو دەبن، بەڵام هەزارانیان چارەنووسێكی نادیار چاوەڕێیان دەكات.

بەشێكیان دوای چەند رۆژێك تەرمەكانیان لەلایەن  تیمە دەریاییەكانی وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست دەدۆزرێنەوە و بەشێكی تریشیان بۆ هەمیشە بەبێسەروشوێنی دەمێننەوە یان دەبنە خۆراكی ماسییەكان.

بەگوێرەی داتاكانی (ئەلارم فۆن) كە رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نەویستی ئەوروپیە، لە 2024دا نزیكەی هەزار و 300 بەلەمی چووپی بچووك لە هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاست دوچاری گرفتی تەكنیكی یان سروشتی بوون و لەناو ئاودا گیریان خواردووە یان ژێرئاو كەتوون، بەوهۆیەشەوە لانی كەم سێ هەزار و 812 كەس مردوون یان دیار نەماون.

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی سنوریی یەكێتی ئەوروپا-فرۆنتێكس، ساڵی رابردوو 240 هەزار حاڵەتی كۆچی نایاسایی بوونی هەبووە كە 25 %یان ئەو كەسانە بوون لە باكوری ئەفریقاوە بە دەریای ناوەڕاستدا پەڕیونەتەوە بۆ ئیتاڵیا و ماڵتا، ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیش دەڵێت ئەو ڕێڕەوە یەكێكە لە كوشندەترین دەروازە دەریاییەكانی جیهان.

ئەو ژمارانەش بەراورد بە ساڵانی پێشوو، لە ئەنجامی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و باكووری ئەفریقا، بەڕێژەی زیاتر لە 33% دابەزیون.

لەو بارەیەوە، جیۆرجیا مێلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، كەمكردنەوەی ئاستی كۆچی نایاسایی و پەكخستنی بازرگانیی قاچاخچییەكان تاكە ڕێگەیە بۆ دابەزاندنی رێژەی گیانلەدەستدانی ئەو كۆچبەرانەی كە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
ڕاپۆرت٦ رۆژ لەمەوبەر

چوار شاری ئەوروپا بۆ كۆبوونەوەی نێوان پوتن و زیلینسكی پێشنیازكراوە

سەرەڕای ئەوەی هەوڵەكان بۆ كۆبونەوی نێوان سەرۆكانی روسیا و ئۆكراین نەگەیشتونەتە ئەنجام، بەڵام چوار وڵات پێشبڕكێ دەكەن بۆ ئەوەی ببینە شوێنی كۆبونەوەی ئەو دوو سەرۆكە.


هەرچەندە كرملن خۆی لە گفتوگۆكردن لەسەر وردەكارییەكانی هەر دیدارێكی داهاتووی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا و هاوتا ئۆكراینییەكەی بەدوور گرتووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە.
چەندین پێشنیار خراوەتەڕوو بۆ شوێنی ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیە، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا  شاری ژنێفی سویسرای بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەكە پێشنیازكردوە، هۆكارەكەشی بۆ بێلایەنی  ئەو ولاتە گەراندوەتەوە.
لای خۆشیەوە، ئیگناسیۆ كاسیس وەزیری دەرەوەی سویسرا پشتڕاستی كردەوە كە وڵاتەكەی پارێزبەندی بە سەرۆكی روسیا دەدات، سەرەڕای تۆمەتباركردنی لەبەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان، بەمەرجێك بەشداری كۆنفرانسی ئاشتی بكات.
شایانی باسە دوایین سەردانی پوتن بۆ ژنێڤ لە 16ی حوزەیرانی 2021 بوو، كاتێك لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا كۆبووەوە.
كریستیان شتۆكەر راوێژكاری نەمساش شاری ڤییەنای پایتەختی وڵاتەكەی  بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیە پێشنیازكرد و رایگەیاند،ئەگەر دانوستانەكە لە ڤیەننا ئەنجام بدرێت، پەیوەندی بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكانەوە دەكەن بۆ ئەوەی رێگە بە پوتن بدرێت بەشداری بكات.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، سەرۆكی روسیا پێشنیازی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لەگەڵ هاوتا ئۆكراینیەكەی لە مۆسكۆ كردوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ،هەر بە پێی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوانە، وەڵامی زیلینسكی بە هیچ شێوەیەك ئەرێنی نەبوو، و ڕەتیكردەوە گەشت بۆ مۆسكۆ بكات.

بەرپرسێكی ئەمریكیش باسی لەوەكرد، شاری بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا شوێنێكی گونجاو بۆ لوتكەكە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆشكی سپیش رایگەیاند، كۆشكی سپی پلان دادەنێت بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ترەمپ و پوتن و زیلینسكی لە پایتەختی هەنگاریا وەك هەنگاوی داهاتوو بۆ دانوستاندن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی ئۆكراین.
سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا لە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا هەیە، بەڵام هەنگاریا بژاردەیەكی گونجاو نیە بۆ ئۆكراین، ئەوەش بەهۆی دژایەتیكردنی سەپاندنی سزا بەسەر روسیا لە كاتی شەڕی ئۆكراین، ئەمە جگەلەوەی  پەیوەندییەكانی ئۆكراین و هەنگاریا  گرژی تێدایە، ئەوەش بەهۆی كێشەی كەمینەی هەنگاری لە ئۆكراین  و تۆمەتباركردنی حكومەتی كیێڤ بەپێشێلكردنی مافەكانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.