وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەممە مانۆڕێکی ئەتۆمی گەورە دەستپێدەکەن و خودی "پوتن" سەرپەرشتی دەکات، کە تیایدا راھێنان و چەندین تاقیکردنەوە لەسەر مووشەکی بالیستی کیشوەر بڕ و مووشەکی جۆری کروز دەکرێت و توانای ئەتۆمی ھەڵدەسەنگێنرێت.
ئەگەرچی وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن ئەو مانۆڕە بۆ ئەوەیە روسیا توانا و ھێزی ئەتۆمی خۆی پیشان بدات و نوێترین نمایشی ھێزە کە روسیا دەیکات، بەڵام "دیمتری بیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین رەتیکردۆتەوە ئەو مانۆڕە پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانەوە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا ھەبێت و دەڵێت، ئەوە تەنھا راھێنانێکی رۆتینییە و شەفافن تیایدا.
لەلایەکی ترەوە، مانۆڕی ھاوبەشی نێوان روسیا و بێلاڕوس بەردەوامی ھەیە کە تا ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ تەواوبوونی مانۆڕەکەش، بڕیارە ھیچ ھێزێکی روسی لە خاکی بێلاڕوس نەمێنێتەوە.
لە رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی میونشن، "پوتن" پێشوازی لە "ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ" سەرۆکی بێلاڕوس کرد و ھەڵسەنگاندنیان بۆ ھەماھەنگی سەربازیی و مانۆڕە ھاوبەشەکەیان کردووە.
مانۆڕەکانی روسیا لەکاتێکدایە کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداری داوە لەوەی پێدەچێت روسیا لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا داگیرکارییەکەی بۆ سەر "ئۆکراین" دەستپێبکات، بەڵام "ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، لێدوانەکانی ئەمریکا لەبارەی داگیرکردنی "ئۆکراین"، ئاماژەیەکە بۆ شکست و لاوازی زانیارییە ھەواڵگیرییەکانیان.
ئێزدییەکان لە جەژنی ئەمساڵدا دوعا و نزایان کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچ و ژنانەی کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
بەڵام ھاووڵاتیان نیگەران لە نەبوونی چاودێری و گەرەنتی وادەی پڕۆژەکان، بەو پێیەی پڕۆژەکانی کەرکوک وادەیان کورتە و بە ماوەیەکی کەم دوای تەواوبوونیان بەھۆی خراپی کوالیەتی کەلوپەلەکانیانەوە تێکدەچن و شەقامەکان دەگەڕێنەوە بۆ ڕەوشی پێش نۆژەن کردنەوە.
ڕزگار ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنەی سووتەمەنی لە قائیمقامیەتی زاخۆ ڕایگەیاند، دەسەڵاتیان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا نییە، چونکە نەوت لەسەر ئاستی بۆرسەی جیھانی بەرزبووەتەوە، کە بەو ھۆیەوە نرخی بەنزینیشی زیادیکردووە.
دەشڵێن، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون، باری تەندروستیان جێگیرە و ڕێژەی گیان لە دەستدانیش کەم بووەتەوە.
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان دەڵێت، ئەمساڵ چوار گەڕەکی سەنتەری ناحیەی سیدەکان قیرتاو دەکرێن.

پڕۆژەی بەردڕێژکردنی بازاری ناحیەی بیارەش لە ھەنگاوی یەکەمدا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گۆڤاری "فۆرن پۆڵەسی" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، لە سالانی ڕابردوودا ئاشکرا بووە کە چەندین گەورە تیرۆریستی داعش و قاعیدە لە ئیدلبی سوریان، ئەو پارێزگایە تا ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی گروپە توندرەوەکاندایە و بووەتە حەشارگەی تیرۆریستان.
دوایین ھێرش کە دژی سەرکردەکانی گروپە تیرۆریستەکان لە ئیدلب ئەنجامدرابێت، ئەو بۆردومانەی ئەمریکا بوو کە کوژرانی ئەبو ئیبراھیم قورەیشی سەرۆکی گروپی تیرۆریستی داعشی لێکەوتەوە، پێش ئەویش ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی پێشتری داعشیش لە ھەمان پارێزگا کوژراوە و چەندین تیرۆریستی تریش دوای وەرگرتنی زانیاری ھەواڵگری لەو پارێزگایە کوژراون.
لە ساڵی ٢٠١١ دا ئوسامە بن لادن سەرۆکی قاعیدە لە پاکستان دۆزرایەوە، ئەو کات وا دەزانرا کە ڕووبەرێکی فراوان لەو وڵاتە بووەتە شوێنی تیرۆریستانی قاعیدە و تاڵیبان کە زۆرینەیان لەو وڵاتە مەشقیان وەردەگرت، بەڵام چاودێران دەڵێن پێدەچێت ئێستا ئیدلب شوێنی پاکستانی گرتبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە بوونی ئەو ژمارە زۆرە تیرۆریستە لە ئیدلب، مەترسی نەک بە تەنھا لەسەر سوریا، بەڵکو لەسەر تەواوی ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە پێویست دەکات ئەمریکا ستراتیژیەتێکی تر بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو پارێزگایەی سوریا لە تیرۆریستان پاک بکرێتەوە.
جیمس جێفری نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، سەرباری ئەوەی گروپی تەحریر الشام کە زۆرێک لە ناوچەکانی ئیدلبیان لە ژێر دەستدایە، گروپێکی تیرۆریستییە، بەڵام لە لیستی ئامانجەکانی ئەمریکادا نییە، چونکە ئێستا تاکە ئامانجی ئەمریکا لە سوریا فشار خستنە سەر بەشار ئەسەدە، بۆیە ئەمریکا کار بۆ لەناوبردنی تەحریر الشام ناکات و دەیەوێت وەک فشارێک بۆ سەر ئەسەد بیھێڵێتەوە.
ناوچەی نێروە و ڕێکان ئەو ناوچەیە کە بەردەوام لە لایەن سوپای تورکیاوە بوردومان دەکرێت و ھاوڵاتیان ناتوانن سەردانی گوندەکانیان بکەن و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ ھاولاتی ئەو ناوچەیە شەھید و برینداربوونەوە.
ڕۆزە ئەمین لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ھەموو ئەندامانی خێزانەکەی کەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعش، ھەرچەندە ڕۆزە لەگەڵ نەنکی و دوو خوشکی ڕزگارکراون، بەڵام تا ئێستا برایەکی و ٣ خوشک و دایک و باوکیشی چارەنووسیان نادیارە.
بەڵام دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن، وەزارەتی کارەبا ڕووبەرێکی زیاتر لەو زەوییەیەی بۆ پڕۆژەکەی بەکارھێناوە کە دیاریکرابوو، ئەوەش نیگەرانی لایان دروستکردووە.