لە مەیدانی باڵندە و پەلەوەریش لە ھەولێر ڕۆژانە سەدان قاز دەفرۆشرێن و کڕیاری تایبەتی خۆی ھەیە.
ھاوکات ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئاکرێیان کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدا مێژووی سەرای کفری بۆ ١٠٣ ساڵ لەمەوبەر دەگڕێتەوە، لە ئێستاشدا مەترسی ڕووخان و لەناوچوونی لەسەرە.
بەڕێوەبەری ناحیەی زاوێتەش داوا لە گەشتیاریان دەکات تا ڕێگەکان پاک دەکرێنەوە، ھاتووچۆ کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی مەترسیدار نەبن.
وەزیری پیشەسازی عێراقیش دەڵێت، دەرگای وڵاتەکەی بە ڕووی وڵاتانی جیھان و ناوچەکە کراوەیە و بەغداد دەیەوێت، ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ھەمووان باشتر بکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، زیاتر لە ٦٠ ھاوڵاتی بەھۆی خلیسکان و کەوتنەوە دەست یاخود قاچیان شکاوە.
بارینی بەفرێکی زۆریش لە سنورەکە بووە مایەی گیرخواردنی ژمارەیەک لە ھێزەکانی پاسەوانی سنور بۆ ماوەی چوار سەعات.