راپۆرتراپۆرت

لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئیتاڵیا، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە پێشوازی ئەو منداڵە ئۆکراینیانەدا کە ژمارەیان ١٣ منداڵە لە فڕۆکەخانە بوون بۆ ئەوەی بە زووترین کات منداڵەکان بیانگەیەننە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە و بەردەوامیی بە چارەسەریان بدرێت، "ئەلبێرتۆ سیریۆ" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی بیدمۆنتی ئیتاڵیش کە لە پێشوازی منداڵەکاندا بوو ڕایگەیاند، بە ھەموو توانایانەوە ھاوکاری ئەو منداڵانە دەکەن.

ئەو ١٣ منداڵە دوای چەند ڕۆژێک لە چاوەڕوانی و ئاستەنگی زۆر، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی (بیدمۆنتی) گەیەندراونەتە ئیتاڵیا و دایک و باوک و خوشک و براکانیشیان لەگەڵیاندان بۆ ھاوکاریکردنیان، ٣ کۆمپانیاش ئەرکی گواستنەوەی ئەو منداڵانە و کەسوکارەکانیانی لە ئەستۆ گرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانەوە لەسەر ژیانی زیلینسکی، لە ئێستادا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەیەک دەکەن بۆی، ئەگەر لەلایەن ڕووسیاوە کوژرا یان دەستگیرکرا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری لێپرسراوانی چەند حکومەتێکی ئەوروپاوە بڵاویکردەوە، بە پلەی یەکەم مەترسیی ھەیە لە بەردەوامبوونی مانەوەی حکومەتێکی ئۆکراینی سەربەخۆ بە شێوەیەک لە شێوەکان، تەنانەت ئەگەر ڕووسیا بشتوانێت سەرکردایەتیەکی نزیک لە خۆی لە کیێڤ دابمەزرێنێت.

لێپرسراوە خۆرئاواییەکان دەڵێن، دانپێدانان بە سەرکردەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ئەوانەوە، ڕێگر دەبێت لەوەی ھیچ سەرکردەیەکی نزیک لە ڕووسیا شەرعیەتی ھاوڵاتیانی ئۆکراین بەدەست بھێنێت لە داھاتوودا. بوونی زیلینسکی و گوتارە بەردەوامەکانی بۆ ھاوڵاتیان و وڵاتانی دەرەوە، بە یەکێک لە ھۆکارە ھەرە سەرەکییەکان دادەنرێت، بۆ ھێشتنەوەی ڕۆحی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا لە لایەن سوپا و گەلی ئۆکراینەوە.

لە ئێستاشدا خۆرئاواییەکان کار لەسەر جێگرەوەیەک بۆ زیلینسکی دەکەن، لە کاتێکدا ئەو بابەتە لە دەستوری ئۆکراین ڕوون نییە و ھێشتا خۆشی بەڵێنی مانەوەی داوە لە ناوخۆی وڵاتەکەی. سەرباری ئەوەی چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی باس لەوە دەکەن، خۆرئاوا پێشنیازیان بۆ زیلینسکی کردووە، لە کاتی مەترسیداردا ھێزی تایبەت ئامادە کراوە بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، بەڵام نیویۆرک تایمز دەڵێت، لێپرسراوە ئەمریکییەکان ڕەتیدەکەنەوە ھیچ پێشنیازێکی وایان بۆ زیلینسکی کردبێت، بەڵکو مانەوە و بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا بە گرنگ دەزانن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، کۆمەکە سەربازیی و ئابورییە بەردەوامەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیلینسکی و ئۆکراین، بەڵگەن لەسەر ئەوەی خۆرئاوا پلان بۆ جێگرەوەی زیلنسیکی دادەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمەکە و پشتیوانییە گشتییە لە کیێڤ، زۆر ئاسانترە لە بوونی حکومەتێکی کارا لە خۆرئاوای ئۆکراین، یان حکومەتێکی مەنفا، کە لە پۆڵەندا یان ڕۆمانیا بێت.

ھەفتەی ڕابردووش گفتوگۆ چڕوپڕە داخراوەکانی کۆشکی سپی و کۆنگرێس، تایبەت بووە بە چۆنیەتی ھاوکاریکردنی ئۆکراین، ئەگەر ڕووسیا شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینی کۆنترۆڵکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ زیاتر راکێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای دھۆک لە وەرزی بەھاردا، بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک ئامادەکاری دەکات و لە ئێستادا نزیکەی ٢٥٠ شوێنی سروشتی گەشتیاری و زیاتر لە ٩٠٠ شوێنی تری گەشتیاری ئامادە کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵانی ڕابردووشدا لە ڕێگەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامیداون چەندین جۆری نوێی میوە و سەوزەی بەرھەمھێناوە کە بەشێکیان بۆ یەکەم جار ھێنراونەتە ھەرێمی کوردستان.

بە پێی نوێترین تویژینەوەش کە جەمال جەلال ئەنجامیداوە ١٦ جۆر کاھوی لە کێڵگەکانیدا بەرھەمھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێنوێنی تیرۆری جیھانی " گڵۆباڵ تێرۆریزم ئیندێکس" گروپی تیرۆریستی داعش تا ئێستا یەکێکە لە خوێنڕێژترین گروپە تیرۆریستەکان لە جیھاندا و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بووەتە ھۆی کوژرانی ١١ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە لە نێو ئەو وڵاتانەی بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە ڕووی ژمارەی پەلامارەکانەوە عێراق لە پلەی یەکەمدایە و تەنھا لە ٢٠٢١دا ٨٣٣ پەلاماری تیرۆریستی لە وڵاتەکەدا ئەنجامدراون و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٣٣٪ زیادیکردووە کە لەو ساڵەدا ژمارەی پەلامارەکان ٤١٤ بووە.

باس لەوەشکراوە کە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ٢٠٢١ لە عێراق، ٥٢٤ کوژراویان لێکەوتووەتەوە کە بەراورد بە ٢٠٢٠ ژمارەکە بە ڕێژەی ١٥٪ زیادیکردووە.

 بەڵام لە رووی ژمارەی قوربانییەکانەوە ئەفغانستان لە پلەی یەکەمدایە و لە ساڵی ٢٠٢١ دا ھەزار و ٤٢٦ کەس بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوە کوژراون.

ڕاپۆرتەکەی پێنوێنی تیرۆری جیھانی تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک، بارەگا سەربازییەکان لە عێراق ڕووبەڕووی زۆرترین پەلاماری تیرۆریستی بوونەتەوە و ڕێژەی ٦٠٪ی پەلامارەکان لە سەربازگەکان ئەنجامدراون.

ھەروەھا پەلاماری تیرۆریستی لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدراون ، بەڵام پارێزگاکانی ناوەراستی عێراق بە تایبەت دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ڕێژەی ٤٨٪ی پەلامارەکان لەو سێ پارێزگایە بوون.

لە کۆی پەلامارەکانیش، داعش بەرپرسیاریەتی لە ڕێژەی ٧١٪یان ڕاگەیاندووە بەڵام لە کۆی پەلامارەکان لە ٢٠٢١دا ٤٨٤ پەلاماری تیرۆریسیتی تر ئەنجامدراون کە داعش بەرپرس نەبووە لێیان و بوونەتە ھۆکاری کوژرانی ١٢٧ کەس، ٧٠٪ی پەلامارەکانیش لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنفڕانسەکەدا زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە لە لایەن پزیشکانەوە پێشکەش دەکرێن، ئامانج لە کۆنفڕانسەکەش زیاتر گرنگیدانە بە پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی منداڵان و زۆرترین بابەتی توێژینەوەکانیش بۆ ئەو بوارە تەرخانکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3233343536...121