ئەحمەد کەنانی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح دەڵێت، پێدەچێت دادگای فیدڕاڵی بریار بدات لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەر بێتو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دیاری نەکرێت، دەشڵێت، نەبوونی رێککەوتن لە نێوان لایەنەکان دەبێتە ھۆی بەردەوامی قەیرانە سیاسییەکان.
راشیگەیاندووە، ئەگەر چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەن سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەوا کۆبونەوەکە بەرێوەناچێت، لەو حاڵەتەشدا دادگای فیدراڵی بریاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرێوەچونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات و سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ دووبارە دەبێتەوە.
عەباس زاملی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاندوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوینەران تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمای ناکات، ئەگەر بێتو لەگەڵ سێ ھاوپەیمانەکەدا رێک نەکەوێت.
زاملی راشیگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی پشت بە موقتەدا سەدر دەبەستێت بۆ چارسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسیەی لە ئێستادا دروستبوە .
جەواد بولانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگەیاندووە، ھەموو سیناریۆیەک بەردەستە ئەگەر بێتو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رۆژی ٢٦ ی ئەم مانگە شکست بھێنێت، ھەربۆیە داوای لەلایەنەکان کردووە پێش بەرواری کۆبوونەوەکە رێک بکەون بۆ ئەوەی پێشێلکاری تر لە کاتە دەستوریەکاندا دروست نەبێت، چونکە لە ئەگەری دروستبونی پێشێلکاریدا، ئەوا رێکاری تر لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە دەگیرێتەبەر.
ئەوە لەکاتێکدایە مەحمود حەیانی ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، ژمارەی پەرلەمانتارەکانی چوارچێوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی ھاوپەیمانی لەگەڵ دروست کردون، گەیشتووەتە ١٣٣، لە ئێستاشدا دانوستانیان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی سەدر و سەروەری ھەیە بۆ ئەوەی بێنە ھاوپەیمانیەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، ئەگەر بێتو ئەو لایەنانەش رەزامەندی بدەن، ئەوا دەبنە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی، لەگەڵ ئەوەشدا دوپاتیکردووەتەوە کە پۆستی سەرۆک وەزیران ئیستیحقاقی پێکھاتەیەکە نەک ھاوپەیمانێتیەک.
ھاوکات باخەوانێکی سنورەکە کە زیاتر لە نیو سەدەیە کاری باخداری دەکات ئەمساڵ باخە ھەنار و ھەنجیرەکەی بە تەواوی وشکبووە.
یەکێک لە پڕۆژەکانیش پرۆژەی دووسایدی ڕێگەی سەرەکی پەنجا عەلییە کە ژمارەیەک گەڕەک بە شەقامی بازنەیی کەرکوک دەبەستێتەوە و دەبێتە کارئاسانی لە گەیشتنی ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەکانە بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ئەمە گرفتی بۆ گەشەی زانستی کۆلێژەکە دروست کردووە و ڕاگر و خوێندکارانی کۆلێژەکەش داوای چارەسەر دەکەن.
خاوەنی ئەو پیشانگەیانەش دەڵێن خراپی باری دارایی کاریگەری لەسەر ئیش و کاری ئەوانیش کردووە.
پارێزگاری ھەڵەبجەش دەڵێت، پێویستە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەڵەبجە دابمەزرێندرێن و ھەلی کاری زیاتر لە پارێزگاکە بڕەخسێت.
ھەر لەو یادەدا ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکانی ھەڵەبجە بە سپۆنسەر و پشتیوانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پێشانگایەکی فۆتۆیی و بەڵگەنامەیی لە ئەنجومەنی نوێنەران نمایشکرد.
جوتیارانیش دەڵێن، کاتی پشکوتنی دار و درەختە و ترسیان ھەیە رەنجی ئەمساڵیان بەفیڕۆ بڕوات و نەتوانن سود لە بەروبومەکانیان وەربگرن. بەھۆی بەستەڵەک و سەرماشەوە بەشێک لە باخەکانی سنورەکە وشک بوون.
حسێن محەمەد ناسراو بە مەلا حسێن ئەو ھاوڵاتییەیە کە لە چەمچەماڵ ماڵەکەی خۆی کردووەتە مۆزەخانە و وەک خۆشی دەڵێت ئەو کارەی بە بێ پشتیوانی ھیچ لایەنێک کردووە و مەبەستیەتی خزمەتێکی کلتوری کوردستان بکات.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین روبەڕی بە مین و بۆمبی چێندراو پیس بووە، کە زۆرینەیان بۆ جەنگی نێوان عێراق_ئێران لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە، بەشێکیشیان پاشماوەی جەنگی تیرۆریستانی داعشە کە تا ئێستا لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە بەجێھێڵدراون.
رێکخراوی "یونسێف"ی تایبەت بە منداڵان لە نوێترین راپۆرتیدا ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی مەترسی مین و پاشماوە جەنگییەکان لەسەر منداڵانی عێراق، داواش دەکات ھەوڵەکان بۆ ھەڵگرتنەوەی ئەو پاشماوانە و فراوانکردنی ھۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی زیاتر بکرێن.
"یونسێف" رایگەیاندووە، مانگی شوباتی رابردوو لە مەترسیدارترین مانگەکان بووە بۆ ژیانی منداڵان، چونکە لەو مانگەدا ٦ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٠ی تر برینداربوون، کە ٩یان کوڕ بوون و یەکێکیان کچ، دەشڵێت پاشماوەی جەنگ و تەقینەوەی مین ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ کوشتن و تێکدانی روخسار و جەستەی منداڵان لە عێراق.
لایەنی عێراقیش لە زاری لێپرسراوێکی کاروباری مین لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، زۆرێک لە ناوچەکان کێڵگەی مین لەخۆدەگرن کە بۆ کاتی جەنگی عێراق_ئێران دەگەڕێتەوە، وەزارەتی تەندروستیش لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان کار دەکات بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە، بەڵام ھەڵمەتەکان بەھۆی کەمی پشتیوانی دارایی حکومی و نەبوونی ئامێری نوێ بۆ دۆزینەوەی مین، زۆر سستن.
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان، ھەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بۆمب و مینی نەتەقاوەی لێیە، ھەروەھا ٩٠ ناوچەی پیسبوو بە ماددەی یۆرانیۆم لە باشوری وڵاتەکە بوونیان ھەیە، ئەمە سەرباری پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش کە لە دوای خۆیان لە وڵاتەکە بەجێیانھێشتووە.
بەپێی بەدواداچوونی چەند دامەزراوەیەکیش، بۆمب و مینی چێندراو زیانی ماددی و گیانی گەورەی لەسەر عێراق بەجێھێشتووە، کە زیانەکان بە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.