فەریق حامید کاکەخان یەکەم وەستایە لە قەزای چەمچەماڵ کە لەساڵی ١٩٨٣ەوە دەستیکردووە بە چاککردنەوەی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە لە قەزاکەدا و ناوبانگێکی باشی پەیداکردووە.
وەستا فەریق دەڵێت ھەوڵیداوە لە ڕێی ئەنجامدانی کاری باش بۆ ھاوڵاتیان و لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ژیانی خەڵک سەرنجی ھاووڵاتیان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
لە فیستیڤاڵەکە جگە لە نمایشکردنی جلوبەرگی کەلتوری و پێکھاتە جیاجیاکانی عێراق، چەندین سەمای کەلتوری کۆنی پێکھاتەکان بەڕێوەچوو.
ساڵانە فیستیڤاڵی جلوبەگری کەلتوری پێکھاتەکانی عێراق لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە ئەم فێستیڤاڵە لە شاری موسڵ بەڕێوەدەچێت.
پێشبینیش دەکرێت بەھۆی بەردەوامی پشووەکانەوە، ژماریەکی زیاتری گەشتیاران سەردانی دوکان بکەن.
بەشێک کرێکارەکانی ئەو شارەش دەڵێن، ڕۆژانە چەندین سەعات لە شەقامەکان دەوەستن بۆ دەستکەوتنی کار، بەڵام بێ ئیش و داھات دەگەڕێنەوە ماڵەوە.
عەمیدی فڕۆکەوان "حسێن فەیزوڵا" لە تیمی فڕۆکەوان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی ٣ رۆژە بەبەردەوامی بە دوای ئەو سێ گەنجەدا دەگەڕێن کە کەوتوونەتە ئاوی چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوەت، بەڵام تائێستا نەدۆزراونەتەوە.
وتیشی، لە گەڕان بەردەوام دەبن ھەتا ئەو کەسانە دەدۆزرێنەوە و چارەنوسیان ئاشکرا دەکرێت.
ھاووڵاتیان و شۆفێرانیش داوا دەکەن حکومەت سیستمی گواستنەوەی گشتی ڕێکبخاتەوە.
لە ڕووداوی یەکەمیاندا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستداوە کە ژن و پیاوێک بوون.
لە ڕووداوی دووەمیاندا پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە و بەھۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و دووان لە بریندارەکان منداڵن.
زۆرینەی گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بەشێکیشیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە ھاتوونەتە سلێمانی.
سەرپەرشتیاری پیشانگەکە ڕایگەیاند لە کەرکوک ھەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکارن لەبەر نەبوونی ھەلی کار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا.