لەگەڵ چاوەڕوانییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی شەشەمین خولی دانوستانەکانی "ڤییەنا" لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، "جیک سولیڤان" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەکەیان لە قورسی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ "ئێران" کەم ناکاتەوە، چونکە پێشتر پێیدا تێپەڕیون.
وتیشی، ئێرانییەکان دەیانەوێت بەردەوامی بە دانوستانەکان بدەن لە پێناو گەیشتن بە ئەنجام، بەڵام ئەگەر بزانن نیازپاکی نانوێنێت، مافی خۆیانە ھەنگاوی تر بنێن.
لێدوانەکانی "سولیڤان" دوای لێدوانێکی "ویندی شیرمان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت کە وتبووی، ھەرچەندە پێشکەوتنی بەرچاو بەدیھاتووە، بەڵام ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دانوستانەکانی "ڤییەنا"ی ئاڵۆز کردووە.
لە لایەکی ترەوە، فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان لە ئێران کردووە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ھەماھەنگی بکات و ھەموو ئەو کارانە ڕابگرێت کە پێچەوانەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەن، نیگەرانیشیان دەربڕی لەو کۆت و بەندانەی خراوەتە سەر کارەکانی ئاژانسەکە لە "تاران"، ھەر سێ وڵاتەکەش پابەندبوونیان بە دانوستانەکانی "ڤییەنا" دووپاتکردەوە.
دانوستانەکانی ڤییەنا لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و ٥ خولی تەواو کردووە، بەڵام ھێشتا نەتوانراوە ئاستەنگەکانی بەردەم بوژانەوەی ڕێککەوتنەکە تێبپەڕێندرێن، "ئێران"یش مەرجی پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە دەبەستێتەوە بە ھەڵگرتنی تەواوی سزا سەپێندراوەکان لەسەری.
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانیش دەڵێت، ئەو بڕیارە بە ھیچ جۆرێک خاوەن پڕۆژەکانی ناچار نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی، بۆیە دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پڕۆژەکان بەو بڕیارەوە پابەند نەبن.
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت، شەقامی سەد مەتری یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەخساندنی ھەلی کار.
تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەلایەتی سلێمانی سەردانی شوێنەکەیان کردووە، بەڵێنیانداوە ھاوکاری ئەو کەسە بکەن و لە خانەی بەساڵاچووان ھەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین بکەن.
ھاووڵاتیانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، گرنگی بە لایەنەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵ و بونیادتنانی کارگەی بچوک نەدراوە، کە ھۆکارن بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار بە تایبەتی بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان.
جوتیارانی گوندی خاڵۆبازیانی دەڵێن ساڵانە بەرھەمی قەیسی گوندەکەیان ڕەوانەی بازارەکانی کوردستان دەکەن و جۆری قەیسی ئەو گوندە تایبەتمەندی ھەیە و لە جۆرێکی خۆش و پڕ تامە.
شارەزایەکی بواری دەرمانی گیاییش دەڵێت خواردنی قەیسی بە سوودە و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت جگە لەوەی وەک میوەیەک چەندین جۆر فیتامین لەخۆ دەگرێت.
عەرەب و تورکمان ڕەخنە لەبڕیارەکەی کۆمسیۆن دەگرن و تۆمەتباریشی دەکەن بەوەی دەستی حزبی و نەتەوەیی لەپشت بڕیارەکەوەیە.
لێپرسراوی ھەڵبژاردنی یەکێتی لەکەرکوک دەڵێت بڕیارەکەی کۆمسیۆن بڕیارێکی ئیداریە و تۆمەتەکەی عەرەب و تورکمانیش دەچێتە خانەی بانگەشەی پێشوەختەی ھەڵبژاردنەوە.
بەشێکیش لەبیری ئاوی باخەکانی نزیک ئاوی حەسار بەھەمان ھۆکارووشک بوون بەڵام پرۆژەکانی ئاووی خواردنەوەی قەزاکە کەسەرچاوەیان بیرە قوڵەکانە بەپێ ی ئەو زانیاریانەی دەست کوردسات نیوز کەوتووە مەترسی ووشک بونیان لەسەر نییە.