کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی؛ زانکۆی سلێمانی و SK Estate بە نمونە
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
130
لە سەردەمی ئێستادا، کە گەشەی زانستی و تەکنەلۆجی بە خێرایی بەرەو پێش دەڕوات، کەرتی خوێندن و خوێندنی باڵا بووەتە یەکێک لە ستراتیجە سەرەکییەکانی گەشەپێدانی سیستەمی خوێندن لە زۆر وڵاتی جیهاندا، لەوانە هەرێمی کوردستان و عێراق.
خوێندن یەکێک لە بنەماکانی گەشەپێدانی دانیشتوان و ئابووریی هەر وڵاتێک . بەڵام لەبەر دووچاربوون بە کێشەی دارایی و پێویستی بەردەوام بۆ نوێکردنەوەو گۆڕینی شێوازەکانی خوێندن لەڕوی کوالیتی خوێندن و شوێن و ناساندن ، کەرتی گشتی بە تەنها ناتوانێت هەموو ئەم پێداویستییانە دابین بکات. لێرەدایە کەرتی تایبەت دەتوانێت وەک هاوبەشێکی سەرەکی هەڵسوکەوت بکات و بەشێک لە بارگرانی داراییەکە هەڵبگرێت..
لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو زانکۆی سلێمانی کە بەزانکۆی دایک ناسراوە توانیویەتی زیاتر لە (٢٥٠) کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی لۆکالی ونێودەودەوڵەتی وبۆنەی تایبەت بەڕێوەببات بۆ ئەم کۆنفرانسانە بەردەوام زانکۆ بەشێکی سەرەکی خەرجییەکانی پشتی بەپاڵپشتییە داراییەکانی کەرتی تایبەت بەستووە، هەر بۆیە بێگومان ئەم جۆرە بۆنانە وایکردووە ئەم زانکۆیە لەڕوی بەرزبونەوەی ڕانکین لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بۆ دووساڵ بەدوای یەکدا یەکەم بێت.
یەکەمی وپێشەنگی ئەمجارەشمان جیاوازتر بوو بەهۆی چونە ناو کتێبی گینیس وشکاندنی ڕیکۆردێکی جیهانی بوو نەک عێراقی و کوردستانی. جێگەی سوپاس و پێزانینە کە کەرتی تایبەت و بەتایبەتی کۆمپانیای ئێس كەی ئیستەیت کە سەر بە ( گروپی کۆمپانیاکانی ئێس کەی)ە بە سپۆنسەری پاڵپشتە داراییەکانی توانی پڕۆژەکە بخاتە سەر تۆمارێکی پێوانەیی جیهانی..
کەرتی تایبەت دەتوانێت وەک نموونەیەک بۆ باشترکردنی سیستەمی بەڕێوەبردن لە کەرتی گشتیدا بەکاربێت.
هاوکاری کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی لە بواری خوێندن و خوێندنی باڵادا، هەرچەندە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی ئەم کەرتە و گرنگە، بەڵام سەرکەوتنی ئەم هاوکارییە پشت بە بوونی سیاسەتێکی ڕوون و سەرپەرشتییەکی بەهێزی حکومی دەبەستێت.
لایەنە گرنگەکانی هاوبەشی کەرتی تایبەت لەگەڵ کەرتی گشتی بەشێوازێک دەبێت کە کەرتی تایبەت سوودێکی گەورەی مەعنەوی و ناساندنێکی زیاتر بۆخۆی بەدەست دێنێت وەک دەرکەوتنی براند و ناساندنیان لەبەردەم کۆمەڵگەیەکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی.
کۆمپانیای ئێس كەی ئیستەیت لەم هاوبەشییە گەورەیەی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی بەتایبەتی و شاری سلێمانی و کوردستان بە گشتی سەلماندیان کە گەشەسەندن و هاوبەشیکردن لەپێشینەی کارەکانیانە. بەم کارەگەورەیەی ئەنجامیاندا ئەرکی داهاتویان قورستر دەبێت، چونکە چونە ئاستی باڵا و پارێزگاری کرن لەو ئاستە هەوڵی زۆری دەوێت لە داهاتوو.




