رێوشوێنە ئەمنییەکان لە بەغداد زیاتر کراون
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢
سەرۆکی روسیا لە میانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای رایگەیاند، "تێگەیشتنەکانی" لووتکەی ئەلاسکا رێگە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین خۆش دەکەن.
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، رۆژی دووشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای، بەرگری لە هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکەی مۆسکۆ کرد بۆ سەر ئۆکراین کە زیاتر لە سێ ساڵە دەستیپێکردووە.
پوتن لە وتارێکدا لە لووتکەکە، کە لە شاری تیانجینی چین بەڕێوەچوو، وتی: "ئەم قەیرانە بەهۆی هێرشی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین دروست نەبووە، بەڵکو دەرەنجامی کودەتایەک بوو لە ئۆکراین کە لەلایەن رۆژئاواوە پشتیوانی کرا و هان درا".
هەروەها وتیشی: "هۆکاری دووەمی ئەم قەیرانە، هەوڵە بەردەوامەکانی رۆژئاوایە بۆ راکێشانی ئۆکراین بۆ ناو هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)".
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک"ی روسی، سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد: "بێگومان، بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانی ئۆکراین بەردەوام و درێژخایەن بێت، دەبێت هۆکارە ریشەییەکانی قەیرانەکە لەناو ببرێن، کە پێشتریش چەندین جار باسم کردوون، و هاوسەنگیی دادپەروەرانە لە بواری ئاسایشدا بگەڕێنرێتەوە".
وتارەکەی پۆتین لە کاتی لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە شاری تیانجین لە باکووری چین هات، کە نزیکەی ٢٠ سەرکردەی ناوچەی ئۆراسیا تێیدا بەشدارن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ئاب (مانگی 8) راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی فراوانبوونی "پڕۆژەی روناکی" و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، 602 مۆلیدەی ئەهلی لە سەنتەری شاری سلێمانی کوژاونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت و لەبەرچاوگرتنی نرخی سووتەمەنی، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر بە (40) چل دینار دیاریکراوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مۆلیدەکان لە مانگی ئابدا لە نێوان (275 بۆ 300) کاتژمێر کاریان کردووە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بۆ ئەو مانگە لە گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی لە نێوان (11.000) بۆ (12.000) دیناردا دەبێت.
پڕۆژەی روناکی و کاریگەرییەکانی
کارەبای سلێمانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی سەرکەوتنی "پڕۆژەی روناکی"، تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ژێر چەتری پڕۆژەکەوە و کارەبای24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە. ئەمەش بووەتە هۆی کوژانەوەی 602 مۆلیدەی ئەهلی لە شارەکەدا.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لەو هاووڵاتیانە کراوە کە گەڕەکەکانیان چوونەتە ناو پڕۆژەکەوە و چیتر پێویستییان بە کارەبای مۆلیدە نەماوە، پێویستە بە زووترین کات حیسابی پارەی مۆلیدەکانیان پاکتاو بکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تەواوکاری موچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەت.
بەپێی راگەیەندراوەکە؛ بڕی یەک تریلیۆن و حەوت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.