سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەپشت بڕیاری لێخۆشبونە لە چەند سەرکردەیەکی سوننە کە دیارترینیان (شێخ عەلی حاتەم میری ھۆزی دلێم) و (رافع عیساوی وەزیری دارایی پێشووتر)ن، ئەوەش لە دژی ھاوپەیمانی سەروەری خەمیس خەنجەر و ھاوپەیمانی (تەقەدومی) ی محەمەد حەلبوسی بەکاریان دەھێنێت. چونکە بەگەڕانەوەی ئەو سەرکردە سوننانە کاریگەری لەسەر دەنگەکانی حەلبوسی دەبێت بەتایبەت رافع عیساوی کە لە پارێزگای ئەنبار پێگەیەکی جەماوەری زۆری ھەیە
لەسەر ئازادکردنی ئەم سەرکردانەی سوننە نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ھەموو ھەوڵێک بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر دەسەڵاتی دادوەری و قۆستنەوەی دۆسیەی سیاسییە داواکراوەکان رەتدەکەنەوە، دوپاتیشیکردۆتەوە کە بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندییان بەو دۆسیەیەوە نیە .
جوتیارانیش دەڵێن، ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵی ڕابردوو و پێناچێت گرفتی کەم ئاوی بۆ جوتیاران دروست ببێت.
داواش دەکەن ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای ھەولێر بە جدی کار بۆ قەزاکەیان بکات و جیاوازی نەکەن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەکی تر.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا وێنەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لەسەر دراوی پێنج دیناری عێراقی ھەبوو.
ئەو کارەش نیگەرانی لایەنە سیاسیەکانی کورد و تورکمانی لەو پارێزگایە لێکەوتووەتەوە و داوا دەکەن بڕیاری وەرگرتنەکە ھەڵبوەشێتەوە.
دوکاندارەکانی زاخۆ دەڵێن، بازاڕیان نیە و ئەو کەسانەشی جل و بەرگ دەکڕن، زیاتر خەڵکی بیانی و ئاوارەکانن کە مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرن.
لە کۆبوونەوەکەدا کادران و ئەندامانی یەکێتی پێشنیاز و ڕەخنەکانیان بۆ دیداری فراوانی یەکێتی بەرز کردەوە.
لە ئێستاشدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیالمیدیا بوونەتە سەرچاوەی گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری، بەشێک لە ھێزە سیاسییەکان سانسۆر و چاودێری کاری راگەیاندنیان توندکردۆتەوە و لە ماوەی رابردووشدا لە ھەولێر و بادینان چەندین چالاکوانان و رۆژنامەنوس لەسەر رەخنەگرتن دەستگیرکراون و خراونەتە زیندان.
سەرۆکی شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، داواکەیان ڕەوایە و حکومەتی خۆجێی گەرمیان لە چارەسەرکردنی کێشەکەدایە.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، بڕیاری حکومەتی ھەرێم بۆ ھەڵگرتنی باج و رسومات لە سەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە داھاتوویەکی نزیکدا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.
کاری ڕەزکێڵان بۆ ھەندێکیش وەک سەرچاوەی بژێوی ڕۆژانە وایە، کاتێک بە کرێکاری ئەو کارە دەکات.