پێداوویستی جل و بەرگ و شیرنی بۆ خێزانێکی ٤ کەسی لە نێوان ٥٠٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن لیرەی سوریە , بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاریش بەرامبەر بە لیرە بە شێوەیەکی بەردەوام و رۆژانەیە ئەوەش وایکردووە رێژەی ھەژاری بەرز ببێتەوە ، بە پێی دواین راپۆرتی نێودەوڵەتی رێژەی ھەژاری لە سوریا گەیشتۆتە ٨٥% و زۆربەی سوریەکان لە ژێر ھێڵی ھەژاری ژیان بەڕێدەکەن .
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی بە چارەسەرکردنی کێشەی سەرجەم چین توێژەکانیش کردووە و لە دواین کۆبوونەوەشدا لەگەڵ خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی و کاسبکار و پیشەوەران و مامۆستایانی دانەمەزراو، بەڵێنی دا کێشەکانیان چارەسەر بکات، وەک چۆن لە رابردوودا کێشەکانی خوێندکارانی چارەسەر کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر خواستی کۆنگرێسی راپۆرتێکی لەبارەی سامانی سەرۆکی سوریا ئامادەی کردوەو ئاماژەی بەوەکردووە، قورسە بە ووردی قەبارەی ئەو سامانە دەستنیشان بکرێت، چونکە سامان و ماڵ و موڵکی ئەندامانی خێزانەکەی ئەسەد بە ناوی وەھمیەوە تۆمارکراون و پێدەچێت ئەو سامانە زۆر و زەوەندە لەو شوێنانە ھەڵگیرابێتن کە وەکو پەناگەیەک وان و باج نایانگرێتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕەنگە ئەو سامانە زۆرە لە دەرەوەی سوریا بێت و لەبەرئەوەش کە بە ناوی وەھمیەوە تۆمارکراون لە توانادا نەبووە دەستیان بەسەردا بگیرێت یاخود بلۆک بکرێن.
ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان مەزەندەی ئەوە دەکەن کە بەشار ئەسەد و ئەسمائی ھاوسەری بەشێکی زۆری سامانی سوریایان لە ژێر دەستدایە ئەوەش لە ڕێگەی بەکارھێنانی چەند کۆمپانیایەک بۆ سپی کردنەوە پارە و ئەنجامدانی چالاکی ئابووری نایاسایی و حەواڵەکردنی پارە.
ئەسمائی ھاوسەری بەشار ھەژموونێکی زۆری بەسەر لیژنەی ئابوورییەوە ھەیە و ئەو ھەژموونە لەم ساڵانەی دواییدا لە کەرتە قازانج نەویستەکان و کەرتی پەیوەندییەکاندا زیاتر بووە. ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەسمائـ دەستیگرتوە بەسەر کۆمەڵەی بێستانی خێرخوازیدا کە ھی (رامی مەخلوف)ی خاڵۆزای بەشار ئەسد بوو، ھەروەھا دوو بەرپرسی کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنجوومەنی کۆمپانیای سێرتل دامەزراندوە.
بەڵام لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە کە کۆی سامانی تەواوەتی ھەرسێ منداڵەکەی سەرۆکی سوریا چەندە. ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ماھر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد کە سەرۆکی تیپی چوارەمی ھێزەکانی بەشار ئەسەدە بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەکات، جگە لەوەش لە بواری بەڵێندەرایەتی و ووزە و تەکنۆلۆجیا زانیارییدا وەبەرھێنانی زۆری ھەیە. بەڵام بوشرا ئەسەدی خۆشکی بەشار ئەسەد کە بێوەژنە و ھاوسەری (ئاێف شەوکەتی) جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی پێشوی دەزگای ھەواڵگری سەربازی سوریا بوو، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەگەڵ منداڵەکانی لە دوبەی دەژی و بە ووردی نازانرێت سامانەکەی چەندە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە رامی مەخلوفی خاڵۆزای بەشار ئەسەد بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوەکانی سوریا لە قەڵەم دەدرا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی سوریاوە دەست بەسەر زۆرێک لە کارە بازرگانیەکانیدا گیراوە و مەزەندەی ئەوە دەکرێت سامانەکەی لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ملیار دۆلار بێت و لەلایەن حکومەتی سوریاشەوە ڕێگەی پێدراوە بازاڕی ئەو وڵاتە قۆرخ بکات.
بەھۆی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانیش، چاوەڕوان دەکرێت گەشتیارێکی زۆر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکان و سەیرانگە و ناوچە کوێستانییەکانی ئیدارەی سۆران بکەن.
فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە دەڵێن ڕووداوەکە لە کاتی ئاڵوگۆری ھێزدا ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلەکەیان لە دەوامی ڕەسمی لە سنوری ناحیەی نەوجوول بۆ چەمچەماڵ گەڕاوەتەوە.
فەرماندەکانی پێشمەرگە دەشڵێن، دوای گواستنەوەی بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ فریاگوزاری خێرا بۆ بریندارەکانیان کراوە بەڵام نەخۆشخانەکە گرفتی کەمی داوو دەرمانیان ھەبووە کە وەک قەیرانێک بۆ سنوری سلێمانی و ناوچەکانی دروستکراوە.
ھاووڵاتیانیش ترسیان ھەیە لەو ڕێگەیەوە تای خوێنبەربوون بڵاوببێتەوە کە ئێستا لە چەند شارێکی تری عێراق تۆمارکراوە.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک دەڵێت، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمار نەکراوە بەڵام پێویستە ھاووڵاتیان بزانن گۆشتی تەندروست لە کوێ دەکڕن.
ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت، وشکە ساڵی ئەمساڵ مەترسی دارتردەبێت لە ساڵی رابردوو، داواشیان لە حکومەت کردووە، باج لە سەر بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان و ئالیکی ئاژەڵ ھەڵبگرێت.
نوری مالکی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق کردوو رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەستوەردانی ئاشکرای دەرەکی وەک ئێستای بەخۆیەوە نەبینیوەو ئێستا گۆڕاوە بۆ فەرمانکردن، رونیشیکردەوە، ئەمریکا دژی پرۆژەی پەراوێزخستنی سیاسییەو ھۆشداری داوەتە وڵاتانی ھەرێمی و لایەنەکانی عێراقی دەستوەردانەکانیان رابگرن .
سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی کازمی گرێبەستی پێچەوانەی دەستوری کردووەو ھیچ کەسێک بوێری نیە داوای درێژکردنەوەی بکات ، درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتەکەی کازمی راگەیاندنی مەرگە بۆ پەرلەمان و دەستور.
جەختیشی کردەوە، مانگی شەش یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ موقتەدا سەدر سنوردارەو نەگەیشتۆتە کێشە بنەڕەتییەکان. بەوتەی مالکی چوارچێوەی ھەماھەنگی پرۆژەیەکی مەترسیداری راگرت و ھەست بە سەرکەوتن دەکەن ، عێراقیش رووبەرووی پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی بۆتەوەو بە خولەک و ژمارە زنیاری لەسەری ھەیە.
لەلایەکی ترەوە عەدنان فەیحان سەرۆکی ھاوپەیمانی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێکھاتەی شیعە لەناو ھاوپەیمانی سێ قۆڵی بۆتە کەمینە، وتیشی، پەیامەکانی رەوتی سەدر بەرامبەر چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیامی وەلانان و پەراوێزخستنن.
سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانیش لەدوای جەژنی رەمەزان، عائید ھیلالی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، گفتوگۆی راستەقینەی لایەنە سیاسییەکان دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات و دوای جەژنی رەمەزان گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت.
رونیشیکردەوە، لیژنەی پێنج قۆڵی کەلەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانیییەوە پێکھێنراوە گفتوگۆ و دانوستانی دەبێت لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت رەوتی سەدر لەبەرئەوەی چارەسەری قەیرانەکە بە رێگەی تەوافوق دەبێت لەنێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر.
سەرەڕای ئەوەی ھیچ فلتەرێکیش نییە بۆ پاککردنەوەی ئەو ئاوە، وەزارەتی شارەوانیش ھاوڵاتیان ناچار دەکات پێوەری ئاو ببەستن.