ڕاپۆرت

 بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ھۆکاری نەناردنی بودجەی بۆ پارلەمان ئاشکراکردوو رایگەیاند، سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم وەڵامی نووسراوەکانیان ناداتەوە بۆ دیاری کردنی ستراتیژی حکومەت لە بودجەدا..

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی پەلاماردانی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێورەسمەکانی ئەو جەژنە بەڕێوەنەچوون، بەڵام ئەمساڵ بەشێوەیەکی جیاواز ئەو بۆنەیە بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەشێک لە شارەزایانیش ئەو ھەڵمەتە بە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە دەزانن بۆ دووبارە خۆ رێکخستنەوەی تیرۆریستانی داعش. بەڵام رۆژنامەی "مۆنیتەر" لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، داعش توانای پەلاماری فراوانی نەماوە و تەنھا پشت بە پەلاماری بچوک و سنوردار دەبەستێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بێرنز لە وتەیەکدا کە لە پەیمانگای جۆرجیا بۆ تەکنەلۆژیا پێشکەشی کرد رایگەیاند، دەکرێت شکستەکانی سوپای روسیا لە ئۆکراین، پوتن و لێپرسراوانی روسیا  توشی بێھیوابوون بکات و پەنا بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی تەکتیکی، یاخود چەکی ئەتۆمی کەم ھێز بەرن.

 پێشترش سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئامادەکردنی ھێزە ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ جەنگی ئۆکراین دورە و بیریش لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی ناکەنەوە، بەڵام ئەمریکا لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ھۆشداری داوە لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا دەشڵێت، ھەست بە نیگەرانیی دەکەن و خەمی گەورەی بایدن ھەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیھانییە کە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە ھۆکارێک دەبێت بۆ ھەڵگیرساندنی، ئاماژە بەوەش دەکات، پوتن جێی متمانە نییە و چاوەڕوانی ھەموو ھەڵوێستێکی لێدەکرێت، چونکە بە درێژایی ساڵانی رابردوو رقی لە خۆرئاوا ھەڵگرتووە و پێی وایە ئەمریکا لاوازبونی روسیای لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت قۆستۆتەوە.

روسیا خاوەنی بڕێکی زۆر چەکی ئەتۆمی تەکتیکیە، ئەو جۆرە چەکە ھێزەکەی کەمترە لەو بۆمبەی ئەمریکا لە جەنگی دوەمی جیھانیدا ئاراستەی ھێرۆشیمای کرد. چەکە تەکتیکیەکان، چەکی ئەتۆمی بچوکن کە دەکرێت لە گۆڕەپانی شەڕدا بەکاربھێنرێن، دەشکرێت لە رێی گوللە ھاوەنەوە ئاراستەی ناوچەیەکی دیاریکراو بکرێن یاخود وەک مین بتەقێندرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 د. فوئاد مەعسوم یەکەم سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ دەڵێت یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن فرە بازنەیی بێت بەڵام لە پێناو دوانەخستنی پرۆسەکە رازیبوە ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانگی ئابی ٢٠٢٠وە پارتی دیموکراتی کورستان بۆ کپکردنی ئازادی رادەربڕین، دەستیکردووە بە دەستگیرکردن و زیندانیکردن و سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و مامۆستایانی سنوری بادینان، لەم راپۆرتەدا ھۆکاری ئەو کارانە و چارەنوسی ھەموو زیندانیانی بادینان دەخەینەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7071727374...78