ھیواشیان وایە تیمی یەکێتی لە حکومەت کار بۆ بە گەڕخستنەوەی پڕۆژە ڕاگیراوەکانی پێنجوێن بکات بۆ ئەوەی زیاتر شارە سەر سەوزەکەیان ڕازاوەتر بێت.
منداڵانی بەشداربوو لە ئاھەنگەکە ھیوایان خواست ھەموو ڕۆژێک بۆ ئەوان بکرێت بە جەژن بۆ ئەوەی ئاھەنگیان بۆ ساز بدرێت.
لە دیداری یەکێتیش، ژنان بەشداری کارایان کرد، لیژنەیەکیش تایبەت کرابوو بە ژنان تاکو سەرنج و تێبینییەکانیان بە ڕاپۆرت بۆ لیژنەی باڵای دیدار بەرزبکەنەوە و لە داھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.
دەرچووانی تواناسازیی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە بەردەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و داوایانكرد حكومەتی هەرێم شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكات، بەوتەی دەرچووانی تواناسازیی بەهۆی قەیرانی داراییەوە خوێندنی ماستەر و دكتۆرایان لەسەر گیرفانی خۆیان تەواوكردووە بە مافی خۆیانی دەزانن حكومەت ئەو قەرزەیان بداتەوە.
تەواوی یەدەگ و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەردا گیرا و خرانە ژێر گەمارۆوە، بەڵام دواجار و دوای ٣٠ ساڵ بانکی رەشید لەناو لیستی سزا نێودەوڵەتییەکان دەرھێنرا.
(مەزھەر محەمەد ساڵح) راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی خۆراک و سوتەمەنی بەرێژەی ٤٠% بەرزبۆتەوە و رێژەی ھەژاریش زیادیکردووە، لە ئەگەری پەسەند نەکردنی (یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک)یش، پەرەسەندنی تەنگەژە و ھەڵاوسانە داراییەکاییەکان یەکێکە لە ئەگەرە بەھێزەکان.
لەئێستاشدا لایەنگران و لێپرسراوانی باڵای یەکێتی پشتیوانی لەو جۆرە سیاسەتەی حزبەکەیان دەکەن و داوا دەکەن حزبەکەیان بەھەمان سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت.
ساڵی رابردوو ٤.٢ ملیۆن تۆن گەنم لە عێراق بەرھەمھێندراوە، لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢٠، ٦.٢ ملیۆن تۆن گەنم بەرھەمھێندرا، وەزارەتی کشتوکاڵییش پێشبینی دەکات، ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار تۆن لە باشترین حاڵەتی خۆیدا بەدەستبھێنن، لە کاتێکدا پێداویستی ناوخۆی عێراق ٥ بۆ ٦ ملیۆن تۆن گەنمە.
بایەخی پێدراوە، لە راپرسییەکدا رای ھاووڵاتیان لە بارەی کەرتی گشتی و خزمەتگوزارییەکان وەرگیراوە و پێشنیازەکانیان خراوەتە ناو راپۆرتەکانی دیداری یەکێتی بۆ ئەوەی سەرکردایەتی حزب کاری لەسەر بکات، لەم راپۆرتەدا بەشێک لە پێشنیازەکان دەخەینەڕوو...