بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی عێراقیش بە ھۆی وشکەساڵیەوە بەرھەمی جوتیارانی عێراق بەشی پێدوایستییەکانی ناوخۆ ناکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراقیش داوای ٣ ملیۆن تۆن گەنمی کردووە کە لە دەرەوە ھاوردەی عێراق بکرێت.
سەرۆکی شارەوانی کەرکوکیش دەڵێت، ھەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی بەردەوامە و شارەوانی کەرکوکیش پلانی داناوە لەمەودوا لە بودجەی ساڵانە دوو ملیار دینار، بۆ سەوزکردنی شارەکە تەرخان بکات.
دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن، لەوەتەی کار بەو بیرۆکەیە دەکەن لەخراپی ڤۆڵتیەی کارەبا ڕزگاریان بووە.
ئەو شوێنەی کنە و پشکنینەکەی لێدەکرێت پێی دەوترێت (گردی بانە ھێلک) ناوچەیەکە لە سنوری ناحیەی دیانا لە قەزای سۆران و ماوەی پێنج ساڵە تیمە بیانییەکان سەرقاڵی کنە و پشکنین تێیدا.
بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک ماسی لە ٤ ھەزارەوە بۆ ٩ ھەزار دینار بازاری ماسی سستکردووە و ئەو چێشتخانانەش کە تایبەتن بە ماسی کەمتر خەڵک ڕوویان لێدەکات.
لە ئێستاشدا تیمەکانی شوێنەواری گەرمیان سەرقاڵی ڕووپێویین و لە قۆناغی دووەمی کارەکاندان.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ھەر سێ زانکۆی سەلاحەدین و تیشک و زانکۆی سێچنی پۆڵۆنیا ڕێکخراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٤٠ توێژینەوە لەو کۆنفرانسە دەخرێنەڕوو.
توێژینەوەکانیش دەربارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی سیاسی و ئابوری و بەڕێوەبردنە لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و جیھانی.