ژنان بەشدارێكی كارای ناو دیداری یەكێتی بوون
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
لە دیداری یەکێتیش، ژنان بەشداری کارایان کرد، لیژنەیەکیش تایبەت کرابوو بە ژنان تاکو سەرنج و تێبینییەکانیان بە ڕاپۆرت بۆ لیژنەی باڵای دیدار بەرزبکەنەوە و لە داھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
لە دیداری یەکێتیش، ژنان بەشداری کارایان کرد، لیژنەیەکیش تایبەت کرابوو بە ژنان تاکو سەرنج و تێبینییەکانیان بە ڕاپۆرت بۆ لیژنەی باڵای دیدار بەرزبکەنەوە و لە داھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا، سەرۆك وەزیرانی پاكستان داوای دیالۆگی جددی لە هیندستان دەكات.
دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان پاكستان و هیندستان، بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئەو ئاگربەستەی بە سەركەوتن بەسەر هیندستاندا وەسفكرد بەوهۆیەوە پیرۆزبایی لە گەلی پاكستان كرد.
راشیگەیاند، سەركەوتنێكە نەك تەنها بۆ هێزە چەكدارەكان، بەڵكو بۆ هەموو میللەتەكەیان، هەروەها وتیشی، مێژوو ئەوەی لەبیر ناچێتەوە كە هێزە چەكدارەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەیان لە ماوەی چەند سەعاتێكدا سوپای هیندستانیان بێدەنگ كرد.
هاوكات، سەرۆك وەزیرانی پاكستان جەختی كردەوە لە گرنگی هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات، دیارترینیان دابەشكردنی سەرچاوە ئاوییەكان و ناوچەی كشمیری كێشە لەسەرە، جەختی لەوەشكردەوە، كە داوای دیالۆگی جددی لەگەڵ نیودەلهی دەكات.
گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە دوای هێرشێكی چەكداری لە 22ی نیسان لە كشمیری بەشی هیندستان دەستیپێكرد، كە بەهۆیەوە و 26 كەس كوژران كە زۆربەیان گەشتیاری هیندستان بوون.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بە دەیان فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی و پێش کاتی خۆیان خانەنشین کراون.
بەپێی دوایین نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی عیراق، تەمەنی یاسایی خانەنشینی فەرمانبەران لە یەکەم رۆژی چوونە تەمەنی 61 ساڵیەوە دەستپێدەکات، واتە پێویستە فەرمانبەر تەمەنی 60 ساڵ تەواو بکات پێش ئەوەی دۆسیەکەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "لە هەرێمی کوردستان بە دەیان فەرمانبەر راستەوخۆ دوای تەواوکردنی 59 ساڵ و چوونە تەمەنی 60 ساڵ، خانەنشین کراون، کە ئەمە پێچەوانەی رێنماییە فەرمییەکانی وەزارەتی دارایی عیراقە."
کوردسات نیوز لە رێگەی چەندین سەرچاوەوە دڵنیا بووەتەوە کە ئەم هەڵەیە لە زۆربەی فەرمانگەکانی هەرێم روویداوە و ئەم پرۆسەیە بووەتە هۆی خانەنشینکردنی پێشوەختی ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرمانبەران کە هێشتا ماوەی یاساییان ماوە بۆ خزمەتکردن.
چاودێرانی بواری یاسایی داوا دەکەن لە وەزارەتی دارایی هەرێم رونکردنەوەی پێویست لەم بارەیەوە بخاتە بەردەست فەرمانگەکان و راستکردنەوەی ئەم هەڵەیە بکات. هەروەها پێویستە ئەو بڕیارانەی خانەنشینی کە پێچەوانەی ئەم نووسراوە دەرکراون، هەڵبوەشێنرێنەوە تا فەرمانبەران تەمەنی یاسایی خانەنشینیان دەگاتە ئاستی یاسایی خۆی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی زەوی بە نۆ هەزار و 579 ئەفسەر و پلەداری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای گەڕانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە بۆ پێدانی زەوی بە نزیکەی 10 هەزار ئەفسەر و پلەداری سەر بە لیوا و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سوودمەندبووان بەم شێوەیەن: 131 کەس لە ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران، 708 کەس لە لیوای 2ـی پیادە، 1400 کەس لە لیوای 4ـی پیادە، 1672 کەس لە لیوای 7ـی پیادە، 1617 کەس لە لیوای 11ـی پیادە، 1622 کەس لە لیوای 12ـی پیادە، 1019 کەس لە لیوای 17ـی پیادە و 1410 کەس لە لیوای 18 پیادە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت و داوا لە هەموو هێز و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە رێک و پێکی بیاننێرن بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان".
هەروەها داوای لە یەکەکانی پێشمەرگە کردووە هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە "بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەند بێت لەم پرۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان".