logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی کەرکوک ھیچ ناونیشانێکیان نییە

زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی کەرکوک ھیچ ناونیشانێکیان نییە

کوردسات نیوز

١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

article-image

کۆڵانەکانی کەرکوک

نوێترین هەواڵەکان

img
کوردستان٢٥ خولەک لەمەوبەر

پەیامی بەشێک لە ئەندامانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی دەستگیرکراوانی لالەزار

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەیاننامەیەکی پێشووتری دەستەکەیان ڕەتدەکەنەوە کە شەوی ڕابردوو لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار و کەیسی ئارام قادر بڵاوکرابووەوە. ئەو ئەندامانە، ناوەڕۆکی بەیاننامە فەرمییەکەی دەستە بە "هەڵوێستێکی سیاسیی دیزاینکراو" ناودەبەن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە گوزارشت لە ڕای هەموو ئەندامانی دەستەکە ناکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، ئاماژەیان بەوە کردووە کە لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانی هاوکاربوون و لە بەرامبەردا پرسیاری ئەوە دەکەن کە بۆچی دەستەکە لە ئاست چەندین پێشێلکاریی تری مافی مرۆڤ لە سنووری هەولێر و دهۆک بێدەنگ بووە.

دەقی راگەیەندراوەکە..

شەوی رابردوو (هەینی ٥ی ئەیلول) راگەیەندراوێک بەناوی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاوکرایەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار و کەیسی ئارام قادر، هەرچەندە ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری دەستە ناوەڕۆکەکەی رەت دەکەینەوە و بە هەڵوێستێکی سیاسی دیزاینکراوی دەزانین، چەندان جاری تر سەرنج و تێبنیمان هەبووە لەسەر ئەو جۆرە هەڵوێست و پەیامانەی دەستە؛ کە نە ئاگامان لێ ی بووە نە پرسمان پێکراوە، بەڵام لەپێناو پاراستنی ناوی دەستەکەمان هیچ هەڵوێستمان نەنواندوە و هەموو جارێک داوای چارەسەرمان کردوە.

هەر بۆیە سەبارەت بەو راگەیەندراوە، بەپێویستمان زانی ئەو ڕاستیانە بۆ خەڵکی کوردستان بخەینەڕوو:

١- سەبارەت بەسەردان کردنی ئارام قادر لەهەفتەی ڕابردوو، دوای ئەوەی کەسوکاری ناوبراو سەردانی دەستەیان کرد، داوایان کرد دەستە بەدواداچون بکات، ئێمە پەیوەندیمان بەلایەنی پەیوەندیدارەوە کرد و بەسوپاسەوە وەڵامیان داینەوە کە لەم هەفتەیەی بێتەوە ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕێکدەخەن و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بۆ کاتەکەی وەڵاممان بدەنەوە. بەڵام نازانین پەلەی بڵاو کردنەوەی ئەو پەیامە بەو پشوەو ڕۆژی هەینییە مانای چی بوو؟.

٢-سەبارەت بەدەستگیرکراوانی شەڕەکەی لالەزار هەموولایەک ئاگادارن، ئێمە یەکەم تیم بوین وەک دەستە سەردانی لاهور شێخ جنگی و دەستگیرکراوەکانمان کرد و، هەر لەڕێگەی ئێمەشەوە، ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاسانکاری کرد بۆ سەردانی کردنی کەسوکاری دەستگیرکراوەکان و بەردەوامیش لەسەر خەت بوین بۆ سۆراغ کردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموویان، هیچ ڕێگریەک نەبوە بۆ کارەکانمان. بڕیار بوو رۆژی یەک شەممە هەموو ئاسانکارییەک بکرێت، بەڵام دیسان نەیانهیشت بگاتە یەکشەممە وەک ئەوەی پێیان گوترابێت؛ دەبێت هەر ئەم شەو ئەو بەیاننامەیەی کە ئامادە کراوە دەبێت بڵاوبکرێتەوە، سەرباری ئەوەی گفتۆگۆی زۆر کرا بۆ دواخستنی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکە تا رۆژی یەکشەممە کە دەوامی فەرمییە بەڵام دیارە بڕیاری پێش وەختە بووە.

هاوڵاتیانی کوردستان؛

دەمانەوێ ئەوە بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بکەین؛ ئێمە وەک بەشیک لە ئەنجومەنی کارگێڕی دەستە، ئەو پەیامەی بەناوی دەستەی مافی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە، ڕەت دەکەینەوە و دەڵێین: بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەڕای هەموو دەستە ناکات و تەنها ڕای لایەنێکی سیاسیە کە ناوی دەستە بۆ ئامانچی سیاسی خۆیان بەکاردەهێنن و بەئاشکراش بە پەیامەکەی دەستە و ئەو پەلەپەل کردنەوە دیارە.

ئێمە دەڵێین: لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانی لەرۆژی یەکەمی رووداوەکەی لالەزار و بابەتەکانی تریش هاوکار بوون وە دەبوو دەستە ڕەچاوی ئەوەی بکردبایە ئەو کەیسە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەیەو نابێت پەلەی تێدا بکرێت.

ئینجا پرسیاری جددی ئەوەیە: ئەی ئەو بەشەی ئەنجومەنی کارگێری دەستە لەکوێ بوون کاتێک لەشەرەکەی خوڕشید هەرکی و هێزە ئەمنیەکان، دوو کەس لە هێزەکان شەهید کران و کەسی داواکراویش لەمیوانخانە دانرابوو، بەڵام ئەو تیمەی ناو دەستە شتێکیان نەوت؟

ئەی کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا چەند کەسێک هەوڵی تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەندیان داو دواتر هەڵهاتن بۆ شاری هەولێر و ئاسایشی گشتی سلێمانی پەیامی بڵاوکردەوە، بۆچی ئەرک پێ سپێردراوانی ئەو لایەنە سیاسیەی ناو دەستە داوایان لەدەزگا ئەمنیەکانی هەولێر نەکرد ئەو کەسانە دەستگیر بکەن و بیدەنە دادگا؟.

ئەی کاتێک سەرۆکی دەستە ئامادەی دادگایی کردنی شێروان شێروانی بوو، بەبەرچاوی بەڕێزیان دادگا بڕیارێکی دا بەسەر ناوبراودا و لە بەردەمی دادگاش چالاکوانان و ئەندامی پەرلەمان سوکایەتیان پێ کرا، بۆچی دەستەی مافی مرۆڤ هیچ شتێکیان بڵاو نەکردەوە؟ لەکاتێکدا نوێنەری یۆنامی نیگەرانی دەربڕی.

ئەی بۆ تا ئێستا تۆمەتبارانی کەیسی شوان صابر دەستگیر و ئاشکرا نەکراون و هیچ پەلە پەلێکیش ناکرێت؟

ئەی کاتێک شێخ ئەدهەم بارزانی ڕێگەی پێنەدرا بەشداری پرسەی دایکی بکات لەماڵ و زێدی خۆی و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا گیراو پاسەوان و شوفێرەکەی دەستگیرکرا و جارێکی تریش بەم دوایە کۆمەڵێک پاسەوانی گیرا بۆچی ئەو لایەنەی ناو دەستە شتێکی بۆ ڕای گشتی نەوت و بڵاو نەکردەوە؟.

سەبارەت بە کەیسی هونەری رەشید ئاغا کە تا ئیستاش دادگایی نەکراوە و کەس نازانیت قۆناغی لێکولینەوەی بەکوێ گەیشتوە، بۆ هیچ نالێن؟ خۆ هەموو ئەوانە لەپێش روداوەکانی سلێمانی روویانداوە!.

ئێمە نامانەوێ ئەو لاپەڕانە هەموو هەڵدەینەوە کە هەموویمان وەک بەڵگە لایە و قسەی لەسەر نەکراوە لە پێشێلکاری زەق بەرامبەر مافی مرۆڤ لەسنوری هەولێرو دهۆک.

باش دەزانین ئامانجی ئەو لایەنە سیاسیە چیە لە گەورەکردن و بڵاوکردنەوەی پەیامەکان لەسەر سنوری سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکان لە رێگەی دەستەکەمانەوە، جگە لەهەوڵدان بۆ ناشرین کردنی دەزگا فەرمیەکانی ئەو سنورە هیچ مانایەکی تری نیەو ئامانجەکەش دەستێکی ئاشکرای لایەنێکی سیاسیە کە دەیانەوێت ئەجێندای خۆیان فەرز بکەن و ئێمەش وەک بەشێک لە ئەنجومەنی کارگێری دەستە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە ڕەت دەکەینەوەو بەهیچ شێوەیەکیش گوزارشت لەڕای گشتی دەستە ناکات . ئەگەر نا هەموولایەک لەدەستە باش دەزانن ئێمە ئەو بەشەین لە دەستەی مافی مرۆڤ زۆر پیشەیی و بەرپرسیارانە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ و بێ گوێ دانە لایەنی سیاسی کارمان کردوە لە هەموو رووداوەکان…

بەردەوامی ئەو جۆرە هەڵوێستانە بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی دەکەوێتە سەر ئەستۆی بەڕێز سەرۆکی دەستەکە و بەپێی یاسای دەستە بەرپرسە لە پاراستنی سیاسەتی دەستە وەک دەزگایەکی سەربەخۆو بێ لایەن و ئاکامەکانیش هەرچی بێ لەزەرەری ناوبانگی دەستە دەبێت.

بەشێک لەئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

كۆمەڵەی رۆشنبیری ئاڤێستا داوا لە حكومەتی توركیا دەكات زمانی كوردی بكرێتە رەسمی

كۆمەڵەی رۆشنبیری ئاڤێستا داوا لە حكومەتی توركیا دەكات، زمانی كوردی بكرێتە زمانی رەسمی و فشار و ئاستەنگەكانیش لەسەر كلتوور و زمانی كوردی لاببرێن.

كوردیە ئیرگات، هاوسەرۆكی كۆمەڵەی رۆشنبیری ئاڤێستا لە ئیزمیر لە راگەیەنراوێكدا داوایكردووە زمانی كوردی بكرێتە زمانی رەسمی و فشارەكانی سەر كلتوور و زمانی كوردی ڕابگرن. 

وتیشی، بۆئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەربكەوێت و بە ئامانجەكەی بگات، پێویستە لە كاتی خۆیدا خواست و داواكارییەكانی گەلی كورد بەدی بهێنرێت و زمانی كوردی رەسمی بێت و هەموو فشار و ئاستەنگەكانیش لەسەر كلتوور و زمانی كوردی لاببرێن و خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی تا زانكۆ بە زمانی كوردی رێگەی پێبدرێت.



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

زیلێنسکی: پوتن دەتوانێت بێت بۆ کیێڤ

 ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، پێشنیازێکی ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی روسیای، بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە مۆسکۆ رەتکردەوە و لە بەرامبەردا رایگەیاند کە پوتن دەتوانێت بێت بۆ کیێڤ.

رۆژی هەینی،  ڤلادیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین پێشنیازەکەی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیای بۆ سەردانیکردنی مۆسکۆ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرێکی دیپلۆماسی رەتکردەوە.

زیلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارسا راداتز، پەیامنێری تۆڕی "ئەی بی سی نیوز"ی ئەمریکی، بۆ یەکەمجار باسی لەو پێشنیازە کرد.

زیلێنسکی لە وەڵامدا وتی: "ئەو (پوتن) دەتوانێت بێت بۆ کیێڤ. من ناتوانم سەردانی مۆسکۆ بکەم لە کاتێکدا وڵاتەکەم رۆژانە رووبەڕووی بۆردومانی مووشەکی دەبێتەوە. ناتوانم بچمە پایتەختی ئەو تیرۆریستە".

هەروەها وتی: "پوتن لەمە تێدەگات".

چاوپێکەوتنەکە لە شوێنی کارگەیەکی ئەمریکی لە رۆژئاوای ئۆکراین ئەنجامدرا، کە بەم دواییانە کرابووە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی روسیا.

سەرۆکی ئۆکراین جەختی لەوە کردەوە کە پوتن بە راستی بەدوای کۆبونەوەدا ناگەڕێت لە کاتێکدا بەردەوامە لە شەڕەکەی لە ئۆکراین. ئەو وتی کە پێشنیازەکەی پوتن تەنها ئامانج لێی "دواخستنی کۆبوونەوەکە" بووە و دووپاتیکردەوە کە خۆی ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک کۆببێتەوە.

زیلێنسکی رونیکردەوە کە پوتن "یاری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات" و وتی: "ئەگەر کەسێک نەیەوێت لە کاتی شەڕدا کۆببێتەوە، بێگومان دەتوانێت شتێک پێشنیار بکات کە نە لەلایەن من و نە لەلایەن کەسانی ترەوە قبوڵکراو نییە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر، سەرۆک پوتن لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات لە ڕۆژی هەینیدا، ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زیلێنسکی لە بەرزترین ئاستدا راگەیاندبوو و وتبووی: "ئەگەر سەرکردایەتیی ئۆکراین جددییە لە خواستی بۆ دانوستان، با بێن بۆ مۆسکۆ، ئێمەش %100 گەرەنتیی ئاسایشیان بۆ دابین دەکەین".

پوتن جەختی لەوەش کردبووەوە کە روسیا ئامادەیە گەرەنتیی ئەمنی تەواو پێشکەش بە زیلێنسکی و شاندی یاوەری بکات ئەگەر بڕیاریاندا بێن بۆ پایتەختی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.