عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت
ڕێبین
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی كەمیكردووە.
عەلی زەیدی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگەیاندووە، ئێران رێگەی نەداوە كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی عیراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانجی ئێران لەو هەنگاوە بەرزكردنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، وەك خۆی دەڵێت، بەهۆی جەنگەوە عیراق %60ی داهاتی مانگانەی نەوتەكەی لەدەستداوە.
زەیدی ئاشكراشیكردووە، گروپە چەكدارەكان دەست بە رادەستكردنی چەكەكانیان دەكەن و پرۆسەكە تا 30ی حوزەیرانی 2027 كۆتایی دێت.
روونیشیكردووەتەوە، قۆناغی یەكەمی كۆنترۆڵكردنی چەك لە مەودایەك كە 90 رۆژ دەخایەنێت دەستپێدەكات و تێیدا ئەو گروپانە هیچ هێرشێك ناكەن و روبەڕوی هێرشی ئەمریكاش نابنەوە.
زەیدی هۆشداریی توندیشیداوە بەو گرووپانە كە ئەگەر دوای وادەی دیاریكراو بەردەوام بن لە چالاكییەكانیان، ئەوا وەك هێزی لەیاسادەرچوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.


