بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی کەمئاوی، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بە گوژمەی 48 ملیۆن دینار، 18 بیری ئاو لە سنوری بەڕێوەبەرایەییەکە خرانەکار

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەسەر بودجەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی قەزای چەمچەماڵ 18 بیر لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیاندا خراونەتە کار.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەیبەوەکردوە، پرۆسەی کارا کردنی بیرەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاوەوە جێبەجێ کراوە.

شێوازی دابەشبونی بیرەکانیش بەمشێوەیەیە؛ سێ بیر لە یەکەی ئاوی کانی شەیتان، شەش بیر لە ناحیەی شۆڕش، هەشت بیر لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، لەگەڵ بیرێک لە ناحیەی شوان.

بەرێوەبەرایەتییەکە جەختیکردوەتەوە بەمەش لە سنوری هەرشی ناحیەکەی قەزای چەمچەماڵ تارادەیەکی بەش گرفتی کەمئاوی چارەسەر دەکرێت.