عیراق

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو، لەلایەن سیستمی بەرگری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا خراوەتەخوارەوە.


دوای ڕووداوەکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە و ھێزێکی ئەمنیی زۆر لە نزیک باڵیۆزخانەکە کۆبووەتەوە.


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھێزەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکەن و بەردەوام دەبن لە پاراستنی کارمەندان و باڵیۆزخانەکەیان و لەو پێناوەشدا ھەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر.


ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە چەند موشەکێک ئاڕاستەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد کران و تاوەکو ئێستاش ھیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو ھێرشانەی لەئەستۆ نەگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەلائی دەشڵێت، نەک تەنھا لە عێراق، بەڵکو لە کوردستان و سوریا و ئوردن و کوەیت و سعودیەش، بەرەنگاری ئەمریکا دەبنەوە و ھێرشەکانیان لە ئاسمان و زەوی و دەریا و بە درێژایی ھەموو سنوورەکانی عێراق دەبێت.


ھەڕەشەکەی ئەمینداری کەتیبەکانی سەید شوھەدا لە کاردانەوەی ئەو ھێرشەیە کە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، لەلایەن ئەمریکاوە کرایە سەر چەند پێگەیەکی کەتیبەکانی سەید شوھەدا لە سنووری عێراق و سوریا و بەھۆیەوە پێنج ئەندامی ئەو گرووپە کوژران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەتیب زادە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ھەفتانەیدا ڕایگەیاند، ئێران ھەمیشە دووپاتیکردووەتەوە کە زمانی ھەڕەشە و ھێز ھیچ سودێکی نابێت بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.


وتیشی، ھێرشە بەردەوام و دوبارەکانی ئەمریکا دژی گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوریا لە سنوری نێوان ھەردوو وڵات، تەنھا بۆ بە ئامانجکردنی ئەو ھێزە بنەڕەتیانەیە کە شەڕ لە دژی شانە نوستووەکانی داعش دەکەن چونکە ئەمریکا دەیەوێت ئەو گروپە لەناو نەچێت و بەھێزبێتەوە.


سەبارەت بەو تۆمەتانەش کە ئاڕاستەی ئێران دەکرێت لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ھەرگیز دەستیان لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەداوە و نیازێکی لەو جۆرەشیان نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆپراسیۆنەکە لە گوندی پەڵکانە و شۆراوە و ناوچەی تاوێرکەوە لە خۆرھەڵاتی قەزای خورماتوو ئەنجامدرا و چوار بۆمبی چێنراو پوچەڵکرانەوە و ژمارەیەک مۆڵگەی و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانیش لەناوبران، بەڵام دواتر دوو بۆمبی چێنراو بە ھێزەکانی حەشدی شەعبیدا تەقینەوە و دوو کەسیان بریندار بوون.


ھاوکات لە ناوچەی زەرگەیش لە خۆرئاوای قەزاکە، سوپای عێراق کێوماڵێکی بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە، بەم نزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی  و شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە خزم خزمێنە دەست پێ دەکات. سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی راگەیاندوە، ھەموو خێزانێکی عێراقی مافی خۆیەتی شوێنێکی نیشتەجێبوونی ھەبێت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە" لە پارێزگای زیقار بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، تەقیوەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە و تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان، رانەگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی داعش بۆ سەر ھێلەکانی کارەبا لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک، تا ئێستا حەوت کەس کوژراون و ١١ کەسی تر برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ئەو ھێرشانەوە ٦١ ھێڵی کارەبا پچڕاوە، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیانی عێراق دروستکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بۆ لەمەودوا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا بەکاربھێنرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکان کۆمسیۆن، دوای ئەوەی لە پرۆسەی بایۆمەتریدا پەنجەمۆی ھەردوو دەستی وەرگرتوە، لە دوای کۆتاییھاتنی دەنگدان ئەو کارتی دەنگدانەی کە بە کورتمەودا ناودەبرێت وەردەگیرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنەکە رایگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ چاودێری کردنی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە تەواوی پارێزگاکان پێکھێناوە،  وتیشی ھەموو حزب و رێکخراوە سیاسییەکان کە مۆڵەتیان پێدراوە یاخود لە سەرەتای دامەزراندندان، دەتوانن ناوەکانیان بگۆڕن، ئەوەش لەرێگەی پێشکەش کردنی داواکارییەک بە کۆمسیۆنەکە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند، تیمێکیان پێکھێناوە بۆ تۆمارکردنی ھەر پێشێلکارییەک کە لە رێکارەکانی بانگەشە و ئامادەکارییەکاندا بۆ پڕۆسەکە دەکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەھۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڕیاریانداوە تاقیکردنەوەی کۆتایی ٦ی ئامادەیی بۆ ٢١ی ئاب دوابخەن. کە ھاوکاتە لەگەڵ کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی سێی ناوەندی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سادق عەتیە پسپۆڕی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕوە لە شار و شارۆچکەکانی عێراق، بە رێژەیەکی کەم دابەزین لە پلەکانی گەرما بەدیدەکرێت.


چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەرێژەیەکی بەرچاوو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و لە ھەندێک ناوچە بەتایبەت لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرزبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، کارەبای نیشتمانی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بڕاوە و بەوھۆیەوە کێشەی ئاو لەعێراق سەری ھەڵدا و لە بەشێک لە شارەکانی بێ ئاو بوون. 


وتیشی، ھەر بەھۆی بڕانی کارەباوە بەرھەمھێنانی سوتەمەنی لە چەند پاڵاوتگەیەکی عێراق بۆ ٥٠٪ کەمیکردووە.


ھەروەھا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئێران رووباری کارۆنی بەتەواوی گرتووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان نیوزی راگەیاند، وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە ئیمزا لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بکات بۆ ھەرێم بە شێوەی پێشینە و وەزیری دارایی روونیکردووەتەوە، ئەگەر بە شێوەی پێشینە پارە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت، حکومەتی ھەرێم لەسەر و ئەو ٢٠٠ ملیارەوە قەرزار دەبێت.


شیروان میرزا راشیگەیاند، وەزیری دارایی عێراق لەڕووی خەرجی و بودجەوە بەتەنھا کێشەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراقیش ھەیە.


ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتی، لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان، بێ ھیوا نین و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی ھەیە. 


وتیشی دوای گەڕانەوەی مستەفا کازمی لە ئەوروپا، دۆخەکە گۆڕانکاری ئەرینی بەسەردا دێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی کارەبای نیشمانیی لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق بڕا و گرفتی بۆ نەبوونی ئاوی لە زۆرینەی پارێزگاکان دروستکرد و بەرھەمھێنانی سووتەمەنی لە چەند پاڵاوتگەیەک بۆ نیوە کەمیکرد، ھاوکات بەھۆیەوە تاقیکردنەوە وزارییەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ ماوەی دوو ھەفتە دواخرا. 


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەوروپاوە ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنە بۆ چارەسەرکردنی نەبوونی کارەبا بە سەرۆکایەتی خۆی و ئەندامێتی وەزیرانی کارەبا و نەوت و دارایی و ناوخۆ. 


کازمی داواشیکرد، پەلە بکرێت لە دابینکردنی کارەبای زیاتر و زیادکردنی بڕە سووتەمەنی بۆ مۆلیدە ئەھلییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق،  ھاووڵاتیان لە تاو گەرمای تاقەت پڕوکێنەکە خواستێکی زۆریان لەسەر کڕینی سەھۆڵ ھەبوو و بە ڕیز لە سەرەدا وەستان بۆ وەرگرتنی قاڵبێک سەھۆک، بەھۆی زۆری خواستیش نرخی یەک قاڵب سەھۆڵ لە زۆربەی شارەکان بۆ ١٢ ھەزار دیناری عێراقی بەرزبوویەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ھێزێکی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی، شکستیان بە ھەوڵێک ھێناوە کە بەئامانجکردنی بنکەیەکی سەربازیی بووە لە رۆژئاوای بەغداد.
بەپێی زانیاریەکان، پلان وابووە بە ١٠ موشەکی جۆری گراد ھێرش بکرێتەوە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد. ھێزەکە دەستیان بەسەر ١٠ موشەکەکەدا گیرتووە و گومانلێکراوێکیشیان دەستگیر کردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...410411412413414...431